داتا بەیس یان پرۆگرامێکی تایبەت؟
سڵاو بەڕێزان
من پێویستیم بە پرۆگرامێک هەیه که ئەم کارەم بۆ بکات:
کاتێک من ناوی ئەو کڕیارە لێبدەم لە بەرنامەکەدا یەکسەر ئەم زانیاریانەم بۆ دەربکەوێت:
1) ژمارەی تەلەفۆن
2) ئەدرەسی پێشتر
3) ئەدرەسی نوێ
4) لەکەیەوە بووه بە کڕیار لەم دوکانەدا
5) شوێنی لە دایک بوون
6) ڕۆژ و مانگ و ساڵی لە دایک بوون
7) شوێنێکی تایبەتی بچوکیش هەبێت بۆ هەندێ تێبینی زیاتر بۆ کڕیارەکه، کە قەبارەکەی بە قەد ئەم شوێنی نوسینە بێت باشه بچوکتریش بێت کێشەیەک نییه.
- هەروەها بتوانم بە بەردەوامی ناوی کڕیاری تازەی تێدا خەزن بکەم، لەوانەیه تا 2000 کڕیار ببن ئەگەر زیاتر نەبن.
بۆ هەر یامەتی و ڕێنماییەک زۆر سوپاستان دەکەم.
زۆر بەڕیز
ئەوە بە پڕۆگرام ناکرێت، ئەبێ فۆرمێک دروست بکەی دوای داتابەیسێک کە ئەو داتایانەی تیا کۆکرابێتەوە، ئەوەش بە کەسێک کە پرۆگرامەر بێت، واتا زانیاری باشی لە داتابەیس و یەکیک لە زمانەکانی پرۆگرامکردن هەبێ ، نموونە php و mysql
پرۆگرامی microsoft access زۆر بە سەرکەوتوانە ئەم کارەت بۆ دەکات، بەڵام بەداخەوە کەم کەس بەکاری دێنێ.
بەڕێز کاک هاوبیر، لەم ئەدرێسەوە :
http://avestagroup.net/SmallShopDB.zip
ئەم داتابەیسە بچووکە دابگرە ، زۆربە سادەیی دروستم کردووە،بەڵام داواکاریەکەی تۆ هەر ئەوەندەیە ، دەبێت بەرنامەی Microsoft Access دابەزێنێت لە کۆمپیوتەرەکەتدا ، بۆ ئەوەی ئەم داتابەیسەی کە دایدەگریت ئیش بکات.
ئەگەر هە گۆرانکاریەک یان یارمەتیەکت ویست پەیوەندیم پێوە بکە.
سڵاو،
بەڕێز دەتەوێت بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەی خۆت بێت یان لە وێبدا بێت ؟