ژوان
نازانم باوی پهپ نوک ماوە یان بەسەر چووە :) ؟!
گەر مابێ یان نا من پرسیارەکەی خۆم ئەکەم.
ئایا مەرجە پهپ نوک لەسەر سێرڤەر دابەزێنی؟
ئەی چۆن ئەتوانم کار لەسەر سکرپتەکان بکەم؟ مەبەستم ئەوەیە پێویستم بە چ پرۆگرامێک هەیە؟
ئایا پاڵپشتی زمانی کوردی ئەکات؟
ئایا سکریپتی ئامادە هەیە بۆ زمانی کوردی؟
گەر کەسێک بتوانێ یارمەتیم بدات، سوپاسی دەکەم.
ژوان
تێبینی: لە ئەنتەرنێت بۆ وەڵامی پرسیارەکانم گەڕام، وەڵامی پڕ بە پێستم دەستنەکەوت :(.
بۆ باوی نەماوە؟ ئێستاش خەڵک هەیە بە ´html کار ئەکات!
1- بەڵێ مەرجە لەسەر سێرڤەرێک بێت کە پشتیوانی phh و mysql یا sql یا هەر داتابەسیێکی کە کە لەگەڵ یا کاربات بکات.
2- هیچ پرۆگرامت ناوێ بۆ کارکردن لەسەر نوکە
3- بەڵی سەپۆرتی یونیکۆد ئەکات
4- بۆ ئەمەیان نازانم بەڵام ئەبێ هەبێ!!!
سڵاو،
+ وەڵامەكانی كاك هێمن،
سیستەمێكی چاكە لە بواری كار ئاسانی كردن لە بۆ بڵاوكردنەوەی ناوەڕۆك بە شێوەیەكی ئاسان و كەم كێشە.
پێشنیار: هەوڵ بدە وەشانی نوێ بەكار ببە، پێم وایە ئێستا وەشانی ٩ هەیە، بە بەردەوامی هەوڵ بدە كوونەكانی بگرە و سەردانی ماڵپەڕەكەیان بكه بۆ ئەوەی بزانی ئەو كوونانە چین و چارەسەریان چیە، ئەگینا توركەكان هاكی دەكەن.
سەركەوتووبی.