تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

mail

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاو و ڕێز

چۆن بتوانم مەیل ی نێردراو یان هاتوو لە هۆتمەیل بگەڕێنمەوە؟؟؟؟

یانی ئەگەر مەیلێکم ناردبێ بۆ کەسێ ، بەڵام پاش ماوەیەک ئەو مەیلە لای خۆم نەماوە کە ناردوومە، ئەمەوێ بیگەڕێنمەوە.

سوپاسی پێش وەخت

شاناو

سڵاو و ڕێز

بەڕێز مەبەستت ئەوەیە کۆپی بۆ خۆت بنێریت، ئەوا لە دەستی چەپی خوار شوێنی نووسینی نامە نووسراوە کۆپی‌یەک بۆ بوخچەی ناردراو دانێ Copy Message to
Sent Folder

ئەگەر مەبەستت ئەوەیە نامەیەکت ناردووە و دوایی بتەوێت کۆپی‌یەک بۆ خۆت بگەڕێنیەوە، ئەمەیان لام وانیە بتوانیت.

ڕێز و خۆشەویستی

وشیار

کاتی ناردنی مەیلەکە ئەو پرسیارەت لێ ئەکرێ، ئەتەوێ ئەم مەیلە پاشەکەوت بکەیت ئەگەر ئەم بەشە بەڕێکی نەکەیت ناتوانی ئەو مەیلە ببینیتەوە.

ئەگەر مانگێك زیاتر نەبێت كلیكی سێند بكە،لەوێ ئەوانەی لەماوەی مانگیكدا ناردوتە دەردەكەوێت،بەڵام لەمانگێك زیاتر لەهۆتمایل دەسڕێتەوە.

کاک زەندی گیان لە 8.8. 06 ناردم و هەر هەمان رۆژ نەماوە لە send .

لەم سەکۆیە وا بزانم شتێکی وام دی وەختی خۆی بەس نادۆزمەوە.

هیوا دارام ڕێیەک هەبێ بۆ هێنانەوەی.

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکانتان

خۆی ئەگەر لە هۆتمەیل یان مسن ناردبت ئەێت سەحت لە چوار گۆشەکەی خوارەوە دابێت تاکۆ بتوانی لە (سێنت مەسیجس) فۆلدەردا سەیڤی بکەی.. ئەگەر ئەوەت نەکردبێت ناتوانی بیدۆزیتەوە‌. وە ئەگەر ئیمەیلەکە لای تۆ بێ کێشە رۆێشتبێت ئەوا دڵنیابە بێ کێشەش گەیشتوە.. بە هاوڕێکەت بڵێ با ناو فۆڵدەری Junk E-Mail یان spam بگەرێت لەوەیە چوبێت بۆ ئەوێ...

سوپاس بۆ وەڵامەکانتان:
بەس بە ڕاستی شتەکە هێندە گرنگە لام کە ناکرێ پشــــــــــــــت گوێی خەم.

E-Mail م نارد بۆ windos live messenger ئەوانیـــش بە هەمان شـــێوە نەیان توانی بۆم بگەڕێننەوە...

زۆر ســــــــــــوپاس بۆ ئەرکی وەڵام دانەوەتان..

شـــــــــــــــــــــــاناو

دادە گیان!
بەدوایدا مەچۆ چونکە لە هۆتمەیل و مسن ئەگەر بۆخۆت کۆپی نامە نێردراوەکان هەڵنەگری تازا بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە. تازا خۆتی پێوە سەغڵەت مەکە.
لە یاهوو یان لە گ‌مەیل ئیمەیلێک بکەوە لەم بەزمە نەجاتت دەبێ شوێنی زۆریان هەیە و ئوتۆمات ئیمەلە نێردراوەکانیشت بۆ هەڵدەگرن.