تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پاش بنه مای فۆتۆ شۆپه كه م شینه

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/06/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سڵاو به ڕێزان
له دوێنێ وە پاش بنە مای به رنامەیفۆتۆ شۆپەکەم ڕه نگە کەی شین بوە ئایا چۆن دەگە ڕێتەوە باری ئاسای خۆی کە سپی بوو

مەبەستت لە پاشبنەمای لاپەڕەیەکی نوێیە، یان ئەو لاپەڕەیە کە دەستکاریت کردووە؟
ـ لەوە دەچێ دوایین جار بە کەرەستەی دڵۆپە‌تکێنەکە ڕەنگی شینت بەکار هێنابێ. هەر بۆە سپییەکە بووە بە شین. لە نێو کەرەستە و ئامرازەکانی لای چەپدا لە بن زەڕەبینەکەوە چوارقوژبنێک بە دوو ڕەنگی جیاوازەوە هەیە (ڕەنگە 1 ڕەنگیش بن ئەوە گرینگ نیە) نای Swich Foreground and Backgroynd Colors ئەگەر یەک کرتە بکەیتە سەری ڕەنگەکەی بنەوە دێنێتە سەرەو، دەنا بە دڵۆپە‌تکێنەکە لە نێو ڕەنەکانی لای راستدا ڕەنگی سپی هەڵبژێرە و دیسان بیکەرەوە بە سپی.
ـ ئەگەر مەبەستیشت لە پاشبنەمای لاپەڕەیەکی نوێیە، ئەوا کاتێک لاپەڕەکە دەکەیتەوە، لەو شوێنە کە بڕیار دەدەی قەوارەی لاپەڕەکەت چەندە بێ، لە بنەوە سێ ئالترناتیڤی پێ داوی، یەکیان سپی، یەکیان بێ پاشبنەما و یەکیشیان بە ڕەنگەوەیه، دەتوانی لەوێدا سپی هەڵبژێری، دیسان وەک خۆی لێ دێتەوە.
سەرکەوتوو بی

سوپاس كاكه حمید گیان بۆ وڵام دانه وەت وڵا نە مەبەست پاش بنمای لاپەڕە ی نوێ یە نە ئەودو چوار گۆشەێە شە کە بەڕێزتان ئاماژەتان پێ کردووە
مەبەستم پرۆگرامەکە خۆیەتی جاران کەدەکرایەوە شوێنی کارکردن واته لەبەینی ئامرازەکانی لای چەپ بۆلای ئامرازەکانی لای ڕاست سپی بوو[img]http://img160.imageshack.us/img160/6928/potoshop3ea.jpg[/img]

گەر یەكجار یان دووجار پەنجە بنێی بە پیتی F دا چی دەبێت؟

كاك دیزاینكار سڵاو به ڕێزم گەر هیچ شتێکم نەکردبێتەوە لە فۆتۆ شۆپ ئەوا 10 جاریش پەنجەبە F بنێم هیچ ڕوو نادا به ڵام گەر وێنەێەك یان پەڕەیەکی نوێم هێنابێتە ناو فۆتۆ شۆپ بە یەکەم جار کەدەست بەF هەموو پەڕەکە ڕەساسی دەبێت وەک ئەم وێنە[img]http://img113.imageshack.us/img113/2058/f17ge.png[/img]
گەر جارێکی تریش دەست پیانێم هه موو شاشەکەم ڕەش دەبێت ناتوانم هێچ بەرنامەیەکی تر ببینم بۆ یە نە م توانی وێنەی بگرم وە ئەگەر جارێکی تر دەستF
ئە وا دەگەڕێتەوە بۆ شێوە ی یەکەم جار وەک وێنەی یەکەم

ئەی گەر بڕۆی بۆ Window و پاشان Workspace و لەوێدا Defualt Workspace هەڵبژێری؟

وەڵا هیچ ڕونادات هەموو هەڵ بژ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌اردنەكانیشم تاقی كرده وە هەروەك خۆی وایە

خێر خوایەك نە بوو

ئەی ئەگەر فۆتۆشۆپ جارێكی دیكە دابمەزرێنیتەوە؟

بە خوا هەر سودی نە بوو وەك خۆی وایە

بێ دەردیسەرتر لە هەموویان هەر ئەویە کە دیزاینکار دەڵێ. منیش لەو باوەڕەدام کە لێیدە لە بنەو‌ە بیسڕەوە و دیسان دابنەوە. سەرکەوتوو بی.

بە خوا كاك حمید وەك خۆت وتت لێم داله بن دەرم هێنا دوایش دام نایە وە هەر وەك خۆی وایە سودی نەبوو