تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

تکایە یارمەتیم بدەن

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/06/12

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

برایان سلاو

من ڤیندۆزی ئێکس پی هۆم 2 لەسەرکۆمپوتەرەکەم بوو ویستم فۆرماتی بکەم بۆ ئیکس پی( پرۆ فیسۆنال ) پاش دامەزراندنی سەیدەکەو هەلبژاردنی بۆتی (س) و هەلبژاردنی پاتش لەریگای سەیدەکەوە ئەو پاتشە فۆرمات کرا ..
بەڵام لەکاتی کۆپی کردندا تا لەسەدا (هەشت) دەروات و زیاتر کۆپی ناکات ..ئەڵی یان ئەنتەربکە بۆئەوەی هەوڵبداتەوە تا کۆپییەکە بەردەوام بێت یان ئێکست بکە بۆئەوەی ئەوەنەکات، وە بەسەریا بروات یان ئێف سێ هەڵبژێرە تا سیتئوپەکە دابخەیت.
من ئەنتەر دەکەم بەڵام ئەگەر بەقسەی بکەم تاماوم ئەبێت من ئەنتەر بکەم و ئەیش هەر لەشوێنی خۆی ..
تکایە بەریزتان چۆن ئەتوانن کۆمەکم بکەم؟
تێبینی: رامی نزیکەی دووسەدە وە بیست گیگابایتە.
بەڵام بەخوا من ئێستە بە هەردوکیان مەمنونم هۆم بیت یان پرۆ بیت.هاهاهاها.

ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک بەهیوای هاوکاریتان.

سلاو
کاک فەرەج منی‌ وەختی خۆی وام لێ هات خەتاکە لە کۆمیتەرەکەتدا نیە سیدیەکەت باش نیە هەوڵبدە کۆپیەکی تر پەیدا بکە.

کاکە دیاری گیان
سڵاو
لەراستیدا یەکێکیان ئەسڵە ئەوی تریان کۆپییه ‌واته ‌ پرۆفیسیۆنالەکه ‌یان کۆپییە.
بەلام بە ئەسلەکەش نایەتەوە تایم کێشەکە لێرەدایە.ئایا زانیارییەکی ترت لایە لەو بارەیەوە.؟
ریزم بۆت کاکە دیار
فەرەج

منیش لەسەر ڕای کاک دیارم.
یان cd یانیش هارددیسکەکەت تەواو نییە.

زۆر جار وەک برادەران ئەلێن سی دی خۆی سی دی روم رام هارد دیسک ئەم کێشانە دروست ئەکەن

کاکە فەرج ئەوەی ئەو بەڕێزانە دەڵێن ڕاستە. بەڵام ڕامێکی نزیک 200دیش زۆر کەمە. بە قسەی من دەکەی ڕامێکی گەو‌رەتریشی بۆ بکڕە و بیخەرە تەنیشت ئەوەی تر، ئەگەر لە نزیک و دەوروبەری ستۆکهۆڵم بی ئەوا برای خۆت لە خزمەتدایە. بەڵام جەنابت دەتوانی ئێکست بکەی و دوای چەند جارێک چاک دەبێ.
بۆ ئاگاداریشت ئەو دوو سیستمە هێندە جیاوازیشیان پێکەوە نیە.
کومپیۆتەرەکەت بکوژێنەوە و دوای تاوێک (لانی کەم سی چرکە) راوەستە و دیسان لە هەوەڵەوە دەست پێ بکەوە. حەتمەن چاک دەبێ.
سەرکەوتوو بی.

بـــــــــــرایانی بەرێز

كاک دیار، کاک بەردەقانی ، کاک دیلان ، کاک حامید درودی

برایانم دەست و چاوتان خۆش بۆ تێبینییەکانتان هیلاک بوون لەگەڵمان.
لەراستیدا من ترسم لە هاردەکە هەیە ئەگەر نا بۆچی بە سەیدەی ئەسلی فۆرماتی ناکات کیشەکە لێرەدایە واتە دوای فۆرماتکردنی پاتش کە دەگاتە کۆپی کردنی فایلەکان ئەوەستێت!

کاکە حامید درودی زۆر سوپاس بۆ هەڵوێستی پیاوانەت من زۆر لە سویدەوە دوورم سوپاسی ئەوخزمەتەت دەکە.
بۆ مەسەلەی رامەکەش کە دووسەد بەکەم دەزانی رەنگە ئەگەر بەرنامەی زۆری تێدا بێت کێشە بێتبەڵام ئەوەی م ن تەنها ڤۆردو دژەڤایرۆس و ئەکرۆبات و ئاگرە دیواری تێدایە ./
بەهەرحاڵ ئەگەر تێبینییەکی ترتان هەبوو سوپاستان دەکەم وە رێزی فەرەج بۆهەموولایەکتان.

دەتوانی شتێکی تریش بکەیت ئەگەر هارد دیسکێکی کەت دەست کەوێت بە مۆقەت ئەوە ببەستە وە ویندۆزی لەسەر دابەزێنە ئەگەر کێشەت نەما ئەوا دیارە کێشەکە هاردەکەت بوە دوای ئەوەی کە ویندۆز دابەزی کۆمپیتەرەکەت بکوژێنەوە هاردە کۆنەکەی بخەرە سەر وەک سلەیڤ دوای ئەوە کۆمپیتەرەکەت داگرسێنەوە لە ناو ویندۆز لە بەشی مانیج دەتوانی هاردەکەت هەموی بسریتەوەو سەرلەنوێ دروستی کەیتەوە دەشتوانی داتاکانت هەر بە مۆقەت بکەیتە ناو هاردەکەی ترەوە لەبەر ئەوەی نەفەوتێت، دوای ئەوە کۆمپیتەرەکە بکوژێنەوە هاردەکەی خۆتی لەسەر دانێرەوە وە بە رای من ئەگەر چەند رامێک لەسەر کۆمپیتەرەکەتە لای بەرە تەنها 1 رام دانێ لەکاتی دابەزاندنی ویندۆزەکە، بەهیوام کێشەت نەمێنیت.

تێبینی: ئەو کارانەی کە دەیکەیت وەک دەرهێنانی هارد و رام دەبێت کێبلی کارەباکەی پێوە نەبێت، با کێشەت بۆ دروست نەکات.

دەشتوانێ هارددیسکەکەی خۆی دەربێنی و گرێی بدا بە کومپیۆتەرێکی ترەوە و زانیارییەکانی لێ دەربێنێ، ئەم کارەش هێندە قورس و گران نیە. لە کومپیۆتەرەکاندا هەمیشە جێگای هاردێکی زیادەیان داناوە و پێویدستی بە کابڵ و شتی وا‌ش نیە. بەم کارەش بۆی دەردەکەوێ کە خەتای هارددیسکەکەیەتی یان نە. کەسێک یان دەرهاوسێیەک پەیدا دەبێ کە ئەو کارەی لەلا بکەی.
بەڵام بە قسەی من دەکەی ڕامەکەی تۆزێک زیاد بکە، چوونکە سیستەمەکە بەتەنیا خۆی زیاتر لە 128میگابایتی دەوێ.

ئەرێ بامنیش قسەیەک بکەم لێرەدا ...
کاک فەرەچ منیش ماوەیەک بەر لە ئێستا هەمان گرفتی تۆم هەبوو بەڵام من زوو چارەم کرد .. منیش 2 سیدیم هەبوو یاکیان کۆپی کە پرۆفیشنەڵ بوو یەکیان اسلی کە هۆم بوو هەرکاتێ کە پرۆفیشنەلەکە ئەوەستا ئەویانم دەرئەهێنا جیدی هۆمم دا ئەنا اوجا ئینتەرم دەکر خۆ هەراکتێ ئەویش ئەوەستا ئەوجا پرۆفیشنەلم ئەخستەوە سەری .... ئا بەو شێوەیە تاکوو فۆرماتەکە تەواو بوو .... کاتێ کە ریستارت بوو دڵنیا نەبووم کە هۆم دەردەچێت یان پرۆ بەڵام خۆش بەختانە پرۆ دەرچوو داوای ئەکتیڤەیتو شتی واشی نەکرد....
هیوادارم ئەوەی تۆش زوو چارەسەر بێت.

سڵاو
دەەست و چاوتان خۆش .. وابوو کێشه که لە سەیدەکەوه بوو
لە‌گەڵ ڕێزی فەرەج بۆتان