پێویستم بە كۆدێكە
سڵاو بۆ هەموو لایەك
بەڕێزان من ماڵپەڕێكم دروستكردووە و پێویستیم بە كۆدێكی (پی ئێچ پی) هەیە بۆ ئەوەی سێرچێك دابنێنم لەناو پەیجەكانی ماڵەپەڕەكە سێرچ بكات نەك پەیجی دەرەوەی ماڵپەڕەكە.
وەكو ئەم سێرچەی لەم سایتانە دانراوە:
http://www.usalah.org/
http://www.nawartv.com/
ئەگەر وەڵامتان لەلا هەبێت زۆر سوپاستان دەكەم.
بەڕێز قالە ، ئایا ئەو ماڵپەرەی کە دروستت کردووە بنکەی زانیاری (database) ی
لە پشتەوەیە یان نا ؟
ئەگەر داتابەیسی هەیە ئەوا دەبێت سکریپتێک بنووسیت بۆ گەران لە ناو داتابەیسەکەدا ، ئەگەر نا ، ئەوایەکێک لە رێگەکان ئەوەیە کە دەتوانیت سێرچ ئینجنی گووگل بەکار بهێنیت ،
بە راستی من شارەزاییم نیە لە پی ئێچ پیدا ، بەڵام ئەگەر بە ئەی ئێس پی دەتەوێت ، پێت ئەڵێم چی بکەیت ، بە مەرجێک بنکەی زانیاری هەبێت ماڵپەرەکەت.
هیچ سکریپتێکی عازر نیە کە 100% ئامانجەکەی تۆ بپێکێت ، دەبێت شێوازی ئیشکردنی ماڵپەرەکەت و جۆری زانیاریەکانی ماڵپەرەکەت بزانرێت ، ئەوکاتە بەپێی ئەوە پرۆگرامین دەکرێت و سیستمێکی گەران لە ماڵپەرەکەدا دروست دەکرێت.