Microsoft Access
سڵاو بۆ هەموان!
سوپاس بۆ هەرکەسێک کە بتوانێت یارمەتحم بدات لەم پرسیارەمدا.
من خشتەیەکم هەیە لە Access کە لە یەکێک لە عەمودەکانی زانیاری بە زمانی ئینگلیزی تێدا نوسراوە.
بەڵام دیارە لە کاتی نوسینی زانیارییەکان لە زۆر خانە لەو عەمودە (Enter) لێدراوە بۆ ئەوەی بێتە سەر خەتێکی نوێ بەڵام لەهەمان خانە. ئەوەش وای کردوە کە ئەو نوسینەی دوای (Enter) هاتوە دیارنەبێت لە خانەکە. بەڵام کە دەچمە کۆتایی ئەو نوسینەی کە دیارە وە Delete دادەگرم بەشەکەی کە دیاریش نییە دیاردەکەوێتەوە.
پرسیارەکەم ئەمەیە:
هیچ کۆدێک هەیە کە بتوانم بینوسم تاکو ئۆتۆماتیک هەموو ئەو (Enter) زیادانە بسرمەوە؟
سوپاس دووبارە
براتان
خەبات