تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هاوکارییەکی برایانە !

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/05/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

سەرەتا سڵاو !
بەڕێزان من ماوەیەکه بەدەست کێشەیەکەوە خەریکم کە خۆشم نازانم چیە، لەدووای داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکەم بە 15-20 خولەک ویندۆز لەخۆیەوە ڕێستارت ئەبێتەوه و پاشان جارێکی تر ویندۆز ناتوانێ بگەڕێتەوە، ناچار لە پلاک " سویچ " ی کارەباکەوه کۆمپیوتەرەکە بکوژێنمەوه یان لە دووگمەی " ستارت". دووای ئەوە ویندۆز دەکەوێتەوه کار.
لە ماوەی 20 ڕۆژدا نزیکەی 4 جار ویندۆز م فۆرمات کردووە، هەردوو ویندۆزی میلانیۆم و ئێکس پی م تاقی کردەوه بەڵام کێشەکە هەمان کێشەیە.
سوپاسی ئێوەی بەڕێز دەکەم گەر ڕێنوێنیم بکەن بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە.

* تێبینی : زمانی سویدی بەکار دەهێنم.

پرسیارەکەم ڕوون نیە یان بەختەکەی من هیچتان کاتتان نیە؟!
ناچار بچمە سەر قەبرەکەی کامیر ، بەردەکەم دەنێم بە کێلەکەی ژوور سەرییەوه، گەر بەردەکە گرتی ئەوا مرازی دڵم حاسڵ ئەبێ و کۆمپیوتەرەکەم لەم سەرەتانی مێشکە نەجاتی ئەبێت !!!
چاوەڕێی وەڵامێکم ...

لەوانەیە تورکەکان هاکیان کردبێتیت!

به ڕێز ئه گه ر کۆنێکت له گه ڵ ئه نته رنێتیش نه بێت هه ر هه مان کێشه ت شه ت هه یه؟

كورە رەنج گیان خرا‌پ بات داوە.. كەی ئێرە شوێنی ‌پرسیارە تۆ جنێوێك بدە بە ئیسلام یان ‌پڵاگێك بزانە چۆن وەڵامت ئەدەنەوە و شەوو رۆژ ئەخەنە سەریەك بۆ وەڵامی ‌پرسیارەكەت ... بەڵام ‌پرسیاری ئایتی ئەوە لێرە خەتەرە.. چونكە ئێرەو ئایتیان نەوتوەو بەو ناوە زلە هەلمەخەلەتێ.. ناوی زل و دێی وێران

بەڵێ کاک سەیوان هەروایە، ئەوەش بڵێم دەنگی هارد دیسکەکە کەمێک گۆڕاوە، جا نازانم هیچ پەیوەندییەکی بەمەوە هەیە یان نا ؟!
دیما گیان بڕوات بێت قورعانەکەم لەم لای کۆمپیوتەرەکە داناوه، ئەو جنۆکە تورکانە ئەسڵەن ناوێرن ڕووبکەنە ماڵی من.
داماو خۆی ، منیش خراپی بۆنە چووم، هەر ئەوەنە باسی کێلەکەی کامیرم کرد 3 وەڵامی برایانەم پێگەشت :)
ڕێزم هەیە بۆ گشت لایەکتان ،، تەنها بۆ خۆشی ئەم قسانەم نووسی.
دیسان چاوەڕێم تا ئەگەمە ئامانج ...
ڕێز و سڵاو ..

كاك رەنج تۆ تاقی بكەرەوە و وەرە بلێ ئاینی ئیسلام وا باشە بزانە چۆن بەر ئەبنە گیانت و قسە ئەوەندە زۆر ئەبیت فریای خوێندنەوەی ناكەویت..‌ بۆیە كە
‌پرسیارێكی زانستییش بكرێت ئەوە هەموو دەستەو دامێن نازانن چی بكەن..‌ بۆیە زوو خۆیان ئەشارنەوە..‌ئەزانی بۆ؟؟
چونكە هەر ەئوەندەی لێ ئەزانن و سەریان لێ تێك چوە ناویان ناوە كورد ئای تی..

کاک ڕەنج ئەو کێشەیە پەیوەندی بە ویندۆزوە نیە کێشەکەت لە هاردوێردایە ، بە بۆچوونی من ئەوە کێشەی ڕامە ڕامەکەت کێشەی هەیە جێگۆڕکێ بە ڕامەکان بکە یان بۆ تێست رامی تری بۆ بێنە بزانە کێشەکەت چارەسەر دەکات

هیوای چاکبوونەوەی

كاك ئامانج تكایە ئەوەندە خۆت شیرین مەكە دوای رقیان لێت دادێ چونكە ‌پێیان خۆش نیە كەس لەوان زیاتر شت بزانێت..
منیش ئەم زانی بەوە چارە ئەبێت بەڵام وتم دوایی بابەتەكە دا ئەخەن و ئەلێت بەسە با قسە بە ‌پڵاگەكان بلێین و هیرش بكەینە سەر ئیسلام باشترە چونكە ئەوە پیشەی ئێمەیە... ههههههههههههه

ههه تێناگەم لە بڵاگانە داماو ؟؟؟؟

سڵاو،
كاك ڕەەنج بەەبۆچوونی منیش كێشەی ویندۆزەەكان نییە. وەكوو خۆت دەڵێیت چەند جارێك داتمەزراندۆتەوه..

بۆ دڵنیایی پاش دامەزراندنەوەی ویندۆزەكەت دژه ڤایرۆسێكی بخەسەر، پێش ئەوەی بچیته ئینتەرنێت!.

بزانه وزەی كارەبای ناو power supply بەپێی پێویست بەردەوام دەگاته بەشەکان.

کاک ئامانج ئەوەی تۆ فەرمووتە ئەیکەم ، دوای لە ئەنجامەکەی شتێک دەنووسم، کاک کاوەی بەڕێز چۆن بتوانم ووزەی کارەبای ناو power supply کۆنترۆڵ بکەم ، گەر ئەرک نەبێت کەمێک ڕوونتر باست لێ بکردایە...
سوپاسی بێپایان ...

لەگەڵ ڕیزم ئەوكێشەیە چەند جارێك لێرە وەڵام درواتەوەو هەندێ جار چارەسەریش كراوە.
فەرموو بزانه سوود لێرە وەرناگریت.
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,30256,30257#msg-30257
ئەوكێشەیە هۆكاری زۆرن.
ڕام وەك برادەران ئامەژەیان پێداوە.
هاردیسك
گەرچەند پرۆگرامی نوێت ئینستاڵ كردووە لایان بدە بزانە چۆنە.
یان كۆمپیوترەكەت بكەوەو بزانە گەر پیسی و خۆڵی زۆر لەوانەیە كۆمپیوتەرەكەت گەرم بكات و بیكوژێنێتەوە
لێرە هەموكات وەڵامی هەمو كە سێك دراوەتەوە بەپێی تواناو ئەر شیفەكەش شاهیدی ئەوەن پڕە لەوەڵامی بەسود ،بەڵام بەداەخەوە لەبەر ئەوەی ئێرە سەكۆیەكی زۆر ئازادە خەڵكانی تر بەناوی ئەندامانی كورد ئایتی شت دەنوسن بۆ ناشیرین كردنی ئێرە.
ئێستا من دەتوانم بەناوویكی ترەوە وەڵامێكی ناشیرین و ناشیاو بنوسم ئیتر ئەوە تاوانی منە وەكو تاك، كورد ئایتی لێی بەرپرسیار نیە.
ڕێگاش له هیچ كەس نەگیراوە تاوەڵام نەداتەوە.
ئێرەش سەدان ئەندام و میوانی جیاوازی هەن لەم سەری ڕاست تا ئەوپەڕی چەپ ئیتر هەر ڕایەكی جیاواز تاكێكی جیاواز لێی بەر پرسیارە.
هیوادارم هەموو كوردێك ڕۆشنبیرانە بیر بكاتەوە ، وەڵام دانەوەی جیاواز لەهەمو مەكۆكانی جیهان هەیە ،من ئێستا پێش ئێرە سەردانی فورمیكی بیانیم كرد كەسیك پرۆگرامێكی شی كردبۆوەو داینابوو بۆ داگرتن لەسەر نێت ۆرك ،بەشێوەیەك وەڵامیان داببوەوە من ناتوانم لێرە ئەو ووشەیەبەكاربهێنم ،خاوەن پرۆگرامیش هیچ كاردانەوەیەكی نەنوسیبوو ،هیوادارم كوردیش ئاوا دڵ فراوان بن ئاوابیر بكەنەوە ،ناو براو لەباتی دەست خۆشی كەم ترین خاڵی هەڵسەنگاندن و ووشەی ناشیرین بە پرۆگرامەكە نەك بەكەسەكە. ئیتر ئەو كەسە ناش ڕوخێت و بەردەوام كاری خۆی دەكات.
ئیتر هیوادارم كوردیش لەم سەرەتایە دەربچێت و بیر لەووشەی جوان بكەنەوە.

لەگەڵ ڕیزم

بەڕێز کاک زەندی !
هەندێ شتمان نووسی هەروا بۆ خۆشی بوو، دەنا من بۆخۆم هەمیشە سوپاسگوزارم لەم سایتە خۆشەویستە، کۆڵێ سوودی بە من و بەوانەش گەیاندووە کە بەناوی خوازراو دێن و ووشەی ناشرێن جێدەهێڵن.
براگیان ، ئەو لینکەی داتناوە سەد لەسەد لەگەڵ کێشەکەی مندا نایەتەوه، ڕاستە ویندۆزەکەی منیش پاش ماوەیەک ڕێستارت دەبێتەوه، بەڵام دووای ئەوە ویندۆز جارێکی کە توانای داگیرساندننەوەی گەڕاندنەوەی نیە بۆ دۆخی پێشوو تری. تەنها شاشەیەکی ڕەش و کۆڵی نووسینی لەپاش جێ دەمێنێ ..
تەپوو تۆزی ناو پانکەو هارد دیسکەکەشم ڕاماڵی بەڵام پێناچێت چارەیەک بێت بۆ کێشەکە ...
لەگەڵ ڕێزم ..

بە‌ڕێزم كاتیك پرسیار دەكەن زۆر گرنگە كەبەوردی باسی كێشەكەت بكەیت، ئایە كە كوژایەوە شارمەكەت شین دەبێت لەگەڵ نوسینێكی زۆر یا ڕەش وەك ئەوەی كوژابێتەوه، چونكە لەسەرەوە تۆ هیچ ئاماژەت بە پەیام یا نوسین نەداوە‌ ؟
وەك لەسەرەوە ئاماژەمم پێداوە ئەو جۆرەكێشانە هۆكار یەكجار زۆرن ،گەر كەسێكی شارەزا لەنزیك خۆت هەیە بیبە سەیری ڕام و هاردیسكەكەت بكات.
وەئەگەر شاشەكە پەیامی لەسەرە یاخود كۆد بینوسە تا گەر توانیمان هاوكاریت بكەین.
من خۆم ڤیدیۆ كامیرەیەكم هەیە ،بێ كێشە ئینستاڵ دەبێ ،بەڵام لەكاتی ناردنی وێنە ،كۆمپیوتەرەكەم دەكوژێنێتەوە ئەمە پێش ٢ ساڵ نە Support ی كامیرەكەو نە هی كۆمپیوترەكەم نەیان توانی هۆكاری بزانن.كەواتە كێشەكەی من درایڤرێكەو كۆمپیوتەرەكەم نیە. تۆش بزانە وێب كامیرە یا هەرجۆرە درایڤەرێكی ترت ئینستاڵ كردووە یاخود نوسراوی سەرشارمەكە بنوسە تا ڕوونتربێت.

لەگەڵ ڕێزم

برای بەرەزم ئەو کێشەی بەرێزتان دەگەرێتەوە بۆ

1-گەرم بۆنی هاردەکانی کۆمپیوتەرەکەت:

آ- چێکی پانکەی کۆمپیوتەرەکەت بکە بزانە کار دەکات یان نا
ب- سەیری هارد درایڤەکەت بکە بزانە هیچ شتێک نچۆتە سەری وەک
(وایەر..هتد).
ج-چێکی پانکەی (cpu) کە بکە بزانە نەوەستاوە یان وایەریک نچۆتە سەری
نە یەڵێت کەر بکات.

2-پیسبونی کۆمپیوتەرەکەت:

آ- کۆمپیوتەرەکەت جوان پاک بکەرەوە گەر دەتوانی بە ڤاکیومی
تایبەت پاکی بکەرەوه.
ب-گەر دەزانی (cpu)وەکەت بکەیتەوە بیکەرەوەو بە فلچەیەکی باریکی
نەرم جوان باناو دانەکانیدا بیهینەو پاکی بکەرەوە.
ج-رامەکەت دەربێنە بەهەمان فلچەی دان شوێنەکەی پاک بکەرەوە
تێبینی:( زۆر ئاگات لە دەمی رامەکەت بێ کەدەستت بەری پینە زەرداکانی نەکەوهێت چونکە لەبیرت نەچێت هەموو مرۆڤێک وابزانم هەڵگری 13000 ڤۆڵتە کە دور نیە کار لە بەهیزی رامەکەت بکات یان بیسۆتێنێت )
د-پاکردنەوەی مه ضە بۆردەکەت بەگشتی

3-گۆرینی هاردەکانت:
آ- گەر هارد درایڤی ترت هەیە دەتوانێت ئەوە دابنیت بزانیت کێشەکە لەوه
دایە یان نا
ب-گەر دەتوانیت رامێکی زیادە پەیدا بکە بزانە ئەوکات چۆنە جیگۆڕکێی
پێبکە . بڵام بیر مەکەرەوە لە گۆڕینی (cpu) ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت زۆر
مۆدیلی تازە نیە چۆنکە زۆری تێدەچێ.

ئەگەر هەر چاک نەبوو ئەوا پارە کۆبکەرەوە ،لاپتۆپێکی توشیبا بکرە چکترە
هاها
بەرێزم بەس دڵنیا بە کێشەکەی بەرهێزت لەهاردایە.

لەگەڵ چەپکی گۆڵ