داهێنانیش هاك كرا
بەداخەوە ئەم ماڵپەڕە جوانەش هاك كرا
http://dahenan.org/
بەداخەوە
سەیرە، لەڕێگای سکریپتەوەیە، تەنها index.php بۆ لاپەڕەیەکی تر دەنێرێت و تەنها یەک دانە javascript یان بۆ لاپەڕەکە زیادکردووە، کە دەینێرێتە لاپەڕەیەکی تر. javascript لە براوسەرەکەت بکوژێنەوە بزانە چۆنە؟
خۆزگە بە ناوێکی تریشەوە ئەبوو ڕاستیەکەیان بڵاو ئەکردەوە تا www.krg.org و ئەوانی تریش ئاگایان لە خۆیان بوایە
ئەنفلوەنزای سکریپت داویەتی لە کورد... کێ ئەڵێ هەر کورد خۆشی نیە وا ئەکات!
http://www.dahenan.org/modules.php?name=News&new_topic=13
ئەمە سایتەکەیە ، باشە خۆ ئەمه php یە و لەو باوڕەشدام کە بنکەی زانیاریەکەی
mysql ە ،ناتوانم لە خۆمەوە حوکمی ئەوەبەم کە تێمپلەیتی php بێت، ئەگەر تێملەیتبێت لەو باوەرەدام لە رووی سکیوریتی یەوە دەبێت بەهێزبێت ، بەڵام بۆ ئەو برادەرانەی کە بۆچوونیان وایە کە ئەو سایتانەی لە ناو وڵات دروستدەکرێن asp ین بۆیە هاک دەکرێن ، خۆ ئەمە php یە؟؟!!
من لە باسکردنی هاکی رادیۆ نەوادا یەک قسەی لۆجیکیم بینی ، ئەویش ئەمەبوو :
-----------------------------------------------------------------------
Bardaqani
هیچ شوێنێک نییە هاک نەکرێت، cnn ـیش پێشتر هاککرابوو، بەڵام باوەڕناکەم ئەگەر سایتێکی کوردی بە ئاسانی هاکبکرێت، تورک وازیلێبێنن.
مەرجە دیزاینەر لە هەمان کاتدا پرۆگرامەر بێت؟ مەرجە پرۆگرامەر هەموو لایەنێکی بەرگری بزانێت؟
بەڵام مرۆڤیش دەبێت لە هەڵەی پێشووی فێربێت.
"
---------------------------------------------------------------------------------------
تکایە ئەگەر کەسێک سادەترین کاری کردبوو با ئێمە هانی بدەین بۆ کاری جوانتر ،پێی نەڵێین کارەکەو ناشرینە یان بێهێزە ، بڵێین تۆ دەتوانی کاری جوانتر بکەیت و شێوازەکەی پشانبەین ، نەک پشتی بشکێنین ، با کە رەخنە دەگیرێت بە هێرش بردن و تان و توانج نەبێت ، با بە پرسیار دەتپێبکات ، بۆ ئەوەی کێشەکان بە گفت و گۆ چارەسەر بکرێن.
رێز و خۆشەویستی .