چی بکەین تا تورک سایتەکانمان هاک نەکەن؟
هەر یەکێک زانیاری هەیە، خۆشحاڵ دەبین، بزانین چۆن ...
چی بکەین تا ئێمەسایتەکانی تورک هاک بکەین
من دڵم بە ئێوە خۆش بوو، زانیاریمان بۆ بنووسن، ئێوە داوا لە ئێمە دەکەن زانیاریتان بۆ بنووسین!!
باشترین پرۆگراممەربە ، کەە سێرڤەرەکەت سکیوریتی باشی لەسەر نەبێت هاک دەکرێیت ، واتە بەەکارهێنانی هۆستی باش یە کێکە لە خۆپاراستنەکان.
(دەرگای ماڵەکەم دە قفڵی پێوەبێت باشترە لە قفڵێک ).
ڕاستی وایە گەر لەكونەكانی ئەو سكریپتە یان پڕۆگرامەت (دروستكراوە یان دروستتكردوە) شارەزایت هەبێت، دەكرێت بتوانیت دوای خوێندنەوەو زانیاری لەسەر ئەو ڕێڕەوانە بتوانیت وەكو ئۆپشنەكانی سایتەكەت دیسەبڵ بكەیت(الباب الی یجی من الریح، اسد و استریح) :) ئەمەیان زۆر پەیوەیستە بەوێب ماستەرەوە.
ووردی ئەدمینستراتۆری سێرڤەرەكە یان سیستەمی ئەو سێرڤەرە هیچ نەبێت نزیك بێت لەڕووی پاراستنەوهhttp://de.sun.com/products/promo/coolthreads/
جائەمەی كەباوەڕی وایە مایكرۆسۆفت شتێكی هەبێت بەناوی باش و ڕێك و پێك(دەبێت زیاتر بخوێنێتەوە)
گەر بتەوێت لەسەر سیستەم و ڕاژەكار و شیوەی كار شارەزایت بێت.
http://addons.xampp.org/cgi-bin/index.pl
بۆیە ئەركی وێبماستەر قورستر دەبێت لەهەڵبژاردنی باشترین وە شیاو بۆ كارەكەی.
لەگەڵ داڕشتنی كارەكەی بەپێی ئەو سیفەتانەی كە لەڕاژەكارەكە بەرجەستە و بوونی هەیە(بەواقیع وابێت).
ئەوەندەی لێ دەزانم، و ئەشزانم كاركردن لەسەر سێرڤەری مایكرۆسۆفت و پشتبەستن پێی (گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیوە).
http://www.freebsd.org/
http://www.sun.com/software/solaris/
http://www-03.ibm.com/servers/
بژین و بەردەوام بن
بەڵێ ، دەتوانیت بۆ ئەوەی ف ت پ هاجک نەکرێت زۆر شت بکەیت..
1- پاس وۆرد دەبێت درێژ بێت وە لە پیتی بچوک گەورە ژمارە پێک بێت ، وە لۆگ ئین ناو دەبێت شتێک نەبێت پەیوەندی هەبێت بە سایتەکەوە..
2- کون وە کەلەبەری سایت دابخەیت.. واتە ئەگەر ف ت پ بەکار دێنیت بۆ ئاپ لەود ئەوا هەر ماپێک پێویست ناکات خەڵک ئیشی تێدا بکات ڵۆکی بکە..
3- دەتونیت لە سی پەنێڵ ماپی ئەدمین ڵۆک بکەیت واتە دەبێتە 2 پاس ۆرد..
وە دەتوانیت سکریپت بنوسیت بۆ ئەو فحلەانای کە هاکەر نابێت دەستکاری بکات بە ئا پ بلۆک.
بۆ نمونە شتێکی ئاوا:
// bof ip_filter
$allowed_ip[] = '81.'; // change to the ip (or ip-range) you want to allow access
// $allowed_ip[] = '216.45'; // change to the ip (or ip-range) you want to allow access
// $allowed_ip[] = '82.'; // change to the ip (or ip-range) you want to allow access
$allow_current_user = FALSE;
$current_ip = $_SERVER['REMOTE_ADDR'];
$allowed_ip[] = array(); // prevent php error if no values are given for $allowed_ip[]
foreach($allowed_ip as $ip_allowed)
{
if ( strstr("_$current_ip", "_$ip_allowed") )
{
$allow_current_user = TRUE;
}
}
if ($allow_current_user === FALSE)
{
echo 'Sorry but you\'re not allowed to enter, please contact the... if you think this must be an error.'; // banned message
exit();
}
//
eof ip_filter
وە سکریپت زۆرە ئەگەر بگەڕییت..
وە ئاگادار بن سۆفت وەیر هەیە بۆ هاک کردنی سایت وە ئیش دەکات 100%
من تێستم کردوە..
لەگەڵ ڕێزمدا
تکایە برادەران کە ئەدرێسی ماڵپەرێک ئەنووسن تا ئەتوانن با بە زمانی ئینگلیزی بێت ، ئێمە لە ئەڵمانی و سویدی تێناگەین.
یەک دانە 3 مانگە خەریکم هیچ فێر نەبومە جارێ، بەڵام کەس نیە بتوانێ بڵێ، 1 و 2 و 3 تەواو تۆ هاک ناکرێیت.
تا لای نەبردە ئەگەر حەزتان کرد ئەم سلایدانەی ئەم دەرسەی ئێمە خراپ نەبوون:
http://www.comp.leeds.ac.uk/sy32/lectures/index.shtml
سەر چاوەکانیش وابزانم هیچ کامیان خراپ نین.
هەندێ لە سلایدەکان ئەڵێ کۆدەکان تاقی بکەرەوە، ئەگەر ویستتان لە خزمەتتانانم، بەیانی خۆم هەمویان دا ئەگرم
لەگەڵ ڕێز
تاکە ڕێگا ئەوەیە، کە سایتەکان سێرڤەری تایبەتیان نەبێت لە ماڵ، چونکە هەمیشە ناتوانرێت ئاگاداری بیت وەک لەوەی لەشوێنێکی باوەڕپێکراو بەکرێ بیگری.
وەک ئەو برادەرەی سەرەوە گەر سێرڤەرەکەی لەماڵ نەبێت لەوەیە جەڵدە لێی دات.
دۆزە دۆزە بۆم هەڵگۆزه
وەڵڵا باوكم من فڕڕم نیە بەسەریەوە
بەڵام ئەگەرچاوەڕێی دەستی مەندۆزا بم ئەبێت ئەو تۆزە عیلمەشی كە ئەیزانم لە چات كردنا ئەویش دابنێم و برۆم بۆخۆم بەنەخوێن بفرۆشم لەبەر بەلەدێكه
عەمو هار جارەو قسەیەک دەکەیت
بەڕێز کاک ئامانج ..
من هەر جاری قسەیەک ناکەم، هەڵبەتە من دەزانم چی دەڵم، بۆیە وا بۆت شی دەکەمەوە.. ئەو بەدوای بەرنامەدا دەگەریت..کەسێک ئەماژەی دا بەرنامەی هەیە.. بەرنامە لەگەڵ سکریپت زۆر جیاوازە..
هاکی یان های جاکی ئای ئێس پی زۆر ئاسانە.. کۆدەکەم بۆ نئسیویت لە بەشی ئای ئێس پی هاک...
وەکو ئاماژەمدا موشکیلە ئەوەیە کاک زانست دەڵت من هیچی لێ نازانم.. بۆیە نامەوێت زیاتری لەسەر بنوسم.. ها ها ها..
بەڵام بەهەر هاڵ ئەوەی دوینێ بە چات پێم وتی ئاگات لێ بێت ئەگینا هاک دەکرێنەوە 10 جاری تریش..
دەست خۆش بەردە
ماندۆزا، خەمی خۆت بخۆی باشتر نیە؟ تۆ بلیمەتی سەرچاوە و شتت ناوێ!
سی پلوس پلوس بخۆم؟؟ چی لێ بکەم؟؟؟ من هیوایەتم پایسنەو سوپاس سی پلوس پلوس بۆ من نابێت..چونکە من عاشقم!
ها ها ها..
دەبێت خۆت فیری بەرنامە نوسین بکەیت.. یان بۆ هەر بەرناەیەک دەبێت کەمترین شت 1500 دۆلار بدەی تا بۆت بنوسن...
ئەوە موهیم نیە بە چ زمانێک بنوسرێت موهیم ئەوەیە ئەو ئیشە بکات کە تۆ دەتەوه ێت..
بە هەر حاڵ گەڕان نیوەی ئیشە..
هەر خۆشیتان
بەڕێز کاک بەردەقانی،
خۆی ئەم سکریپتە کراوە بۆ لاپەڕەی ئەدمین، کە تۆ بتوانیت 1 ئای پی ڕێگە بدەی بۆ لاپەڕەی ئەدمین.. مانای تەنها بە یەک ئای پی بتوانی گۆڕان کاری بکەی لە بەشی ئەدمیندا، ئەمەش بۆ پ ها پ دروست کراوە..
بەڵام تۆ دەتوانیت چەند دێڕێک زیات بکەیت لە سکریپتەکە ئای پی بلۆک بکەیت..
وەک تۆ دهپرسیت.. سێرڤەر هاک کرابێت ئەویش دەبێت بزانی تا چ حەدێک سێرڤەر هاک کراوە؟؟ ئایا بەس ماڵپەڕەکان؟؟ ئان زیاتر لەوە، ئەوەش عەلاقەی هەیە بە پۆرتەکانەوە کە دەیکەیتەوە...
ئەگەر بتوانێت بێتە ناو دێرەکتۆری فایلەکانت ئەوا دەتوانێت فایلەکەنت بسڕێتەوە..یەک ئیندێکس فایل دادەنێت (لاپەڕەی هاکەرەکە)..
ئەویش زۆر ئاسان نیە..
بەڵام ئەو سایتانەی کە هاک دەکرێن چین؟؟
سکریپی بەلاش..
سکریپتی تێست..
چونکە ئەوانە هەموو کەس داون لەودی دەکات وە تێست دەکات.. وە دەتونێت بزانێت سکریپتەکە چۆن نوسراوە چۆن بتوانی هاکی بکەیت..
بەڵام سکریپت خۆت بینوسیت زۆر زەحمەتە هاک کردنی ئەگەر سێکورەتی تێدا بێت..
وە یەک شت زۆر گرنگە. کە لاپەڕەی ئەدمین ناو نەنێیت ئەدمین..
هیوا دارم ئەمە جوابی پرسیارەکەت بێت..
بۆ من تا ئێستا ئەو سکریپتە باش ئیش دەکات وە من متمانەی پێ دکەم، بەڵام هەمیشە یەکێک هەیە لە من زیرەک تر..
جا دەبێ بوەستم تا ئەو کەسە دێت ئینجا بزانم چی بکەم..
بەڵام ئەگەر دەتەوەێت تیست بکەیت..من 2 سایتی خۆم دەنوسم .. سکریپی خۆم نیە بەڵام دەسکاریم کردوە.. یەکەم جار سەیری بکە پاشان من بلۆجک حپ دەکەم بزانە چۆنە.. دەتوانم هەرواش بکەم نەتوانیت بێیتە سەر ئیندێکس پەیج.
http://www.linksat.info/link
http://www.galaxysatshop.com/shop
یەکەم جار سەیری ئەو لحنکە بکە دوای بلۆجک دەکەم بەڵام ئای پییەکەم بە مەیڵ بۆ بنێرە.
لەگەڵ ڕێزمدا
ئەگەر ببیتە پیاوی تورك ئەوە هاكت ناكەن..
بەردەقانێ تۆ هە رخەریكی بەرد تەقاندنیت بۆچی نازانی خۆت بەپارێزیت؟؟
سایتێكی شەق و شرت هەیە كردوتە بە شوێنی جنێوداو قسەی ناشرین چی لە ئای تی ئەزانی هەی بێ ئایتی
ئەرێ سیا ئەوە چیە لە هەموو شتێك شتێك ئەزانیت..من زۆر تۆ بە زیرەك ئەزانم.. هە ربژیت
سڵاو،
سڵاو،
منیش ڕام دەخەمه پاڵ ڕای Mandoza سەبارەت به ڕێكوپێك هەڵگرتنی زانیاریی وێبگەكە و وشەی نهێنی..
پاشان ئەو لاپەڕانەی كە بەبەرنامە دادەڕێژرێن و لكاون بە بنكەی زانیارییەوە دەبێت باش لێی دڵنیابیت، وەكوو باستان كرد، كۆدێك بۆ تاقیكردنەوە دانرابێت دەشێ كرداری سەیری لێبوەشێتەوە گەر بەوریای كاری لەگەڵدا نەكرێت.
بۆ بەرێوەبەر web master فێربوونی زمانی بەرنامەداڕشتنی c++ پەیوەندی نییە بە تۆكمەكردنی وێبگە و چاكسازی لە ڕاژەكاردا، بەڵكە تێگەیشتین لە پرۆتۆكۆلەكانی TCP/IP و كاریگەری كۆدی ناو لاپەڕەكان شارەزابێت هێندە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێگە لە هەڵمەتی هاكەرز بگرێت.
زۆر لەو مۆڵەتبەخشانەی میوانداری لاپەڕەكان دەكەن، كاری پاراستنیش بەپارەیەكی كەم دەخەنە بەردەست، چالاككردنی ئەوەش خراپ نییە بەڕای من. گەرچی زۆر مۆدیول داوانامەش هەن لە ڕاژەكارەكاندا هەمان كارت بۆ دەكەن گەر شارەزاییت هەبێت..
بۆ وەڵامی: چی بکەین تا تورک سایتەکانمان هاک نەکەن؟
هەوڵبدەین بەردەوام هاوشانی تازەگەرییەكان بین، كاتێك دەرچونێكی نوێی بەرنامەیەك دەردەچێت بەدوایدا بچین بزانین كەلێن و نوێكارییەكان لەسەر كۆنەكە چیی بووه.
بۆ وێنە php 4.0 بەرارورد بكە لەگەڵ php 5.0 وە هەروەها بۆ هەموو ئەوانی تریش..
گەر ئێمە لاپەڕەكانمان توند و تۆڵ بكەین بە ئاگرەدیوار و بەرنامەی پاراستنی تر، ئەوانیش شكست دێنن.
پێموایە، هاككردن بەپێی یاسا دەتوانیت لە ڕێگەی ڕێكخراوی تایبەتییەوە بیدەیت بە دادگا، وایە؟
سەركەوتوو بن.
سلاو هاورێان
من هیچ شارەزایم نیە لە هاکەر
وە زۆرجاریش کۆمپیوتەرەکەم هاک دەکرێت تکادەکەم لە بەرێزتان
لەرێگای سەرەتاوە بۆم باسبکەن چۆن کۆمپیوتەرەکەم بپارێزم ، چ بەرنامەیەک بەکاربێنم بۆ ئەم مەبەستە هیوادارم بە رێگەیەکی سەرەتاوە بۆم باسبکەن
لە گەل رێزی فریشتە بۆ هەموان
ئەگەرچی ئەم پرسیارە دەتوانرا سەربەخۆ لە بابەتێکی نوی دا بنوسرایە بەڵام بۆ خۆپاراستن باشترین شتەوەە firewall بەکاربهێنیت ئەمانە چەند نمونەیەکن.
http://www.zonelabs.com/store/content/catalog/download_buy.jsp?lid=home_db
http://www.symantecstore.com/dr/v2/ec_main.entry25?page=SygateList&client=Symantec&sid=49998&CID=203890&CUR=840&DSP=&PGRP=0&ABCODE=&CACHE_ID=203890
http://www.symantec.com/region/nl/product/npf_index.html
http://www.mcafeestore.com/dr/sat3/ec_MAIN.Entry10?SP=10023&PN=1&xid=46006&V1=576838&DSP=&CUR=978&PGRP=0&CACHE_ID=0
یان گەر sp2 بەکاردێنیت لەگەڵیدا فایەرۆڵ هەیە دەتوانیت ئەکتیڤی بکەیت
جا ئێمە بۆ سایتی تورک هاک بکەین ؟
ئیشت چیە بەوە ؟ من سەردێڕی ئەم بابەتەم زۆر بە دڵە
( چی بکەین تا تورک سایتەکانمان هاک نەکەن؟) جوانە شتێکی باشی وروژاندوە ..