تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی پاسۆردی نێتۆرک

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/04/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

بەرێزان سڵاو...
من لە شوێنی ئیشەکەم 6 کۆمپیوتەرم لایە و نێتورکین بەیەکەوە.. ویندۆوسی ئێکس پی سیرڤس پاکی 2 داگیراوە لەسەریان.
من دەمەوێت سیان لەو کۆمپیوتەرانە لە گەڵ کۆمپیتەرێک شایر بکەم بەڵام بە پاسوۆرد بێنە ناو ئەو فۆلدەرەوە.. تکایە هاوکاری

مەگەر ئەو فۆڵدەرەی ئەتەوێ بەشی بکەیت زیپ بێت و پاسۆردی بۆ دابنێی، ئەگەر نا فۆلدەری ئاسایی ناکرێ. ئەوەی من بزانم.

به ڕێزم،
ئه و فۆڵده ره ی که شێری Share ی ده که یت له هه مان کات دا ده توانیت permissions بده یت به و به کارهێنه رانه ی واته Users که خۆت ده ته وێت. وه ئه و به کارهێنه رانه ده بێت ناسراوبن بۆ ئه و کۆمپیوته ره ی که فۆڵده ره که ت له سه ر شێر کردووه و له هه مان کاتیشدا ده توانیت خۆت پاسۆردی تایبه تییان بۆ دابنێێت که به و پاسۆرده بتوانن داخڵ ببن و فۆڵده ره شێرکراوه که به کار بهێنن.

پاش گەرانێكی زۆر تونیم ئەم ئەنجامە بەدەست بهێنم.... بەرێزان سڵاو بۆ هەموو ئەو كەسانی دەیانەوێت پاسۆرد بەكار بهێنن دەتوانن بەم شێوەیەی خوارەوە فۆلدەرەكانیان شەیر بكەن و پاسۆردی بۆ دابنێن:
1. Start > RUN
2. type rundll32.exe netplwiz.dll,UsersRunDll
3. ok
پاشان ناو و پاسسوۆرد دروست بكەو بیدە بەو كەسانەی كە دەتەوێت ئەو فۆلدەرە بكەنەوە.. بەڵام بۆ بەخشینی توانای كار كردن لەسەر ئەو فۆلدەرە بۆ هەر بەكارهێنەرێك هەر بەدەست خۆتە ..، واتە لە كاتی دروست كردنی ناو و پاسسوۆرد دەتوانیت توانای تەنها خوێندنەوە یان ئیش تیا كردن بدەیت بە بەكار هێنەرەكان.
لە هەمان كاتدا و لە سەرەتادا لەو كاتەی كە كلیكی راست لە فۆلدەرەكە دەدەیت بۆ شەیر كردنی پێویست دەكات كە كرتە لە خانەی Allow Network Users to Change my file بدەیت ..
بۆ بەدەر كەوتنی ئەو سیتینگە لە شەرینگ دەبێ ئەمەی لای خوارەوە بكەیت...
1. Start >> Sitting >> control Panel >> folder Option
2. كلیك لە بەشی View بدە
3. پاشان لە خواری خورەوەی هەڵبژاردنەكان كلیك لەUse simple file sharing (recommended) لابدە

هیوادارم توانیبێتم لە خزمەت ئێوەدا بوبێتم