تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوێکردنەوەی کورد.ئای.تی.گرووپ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2006/02/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔20۔ )

ماوەیەکی تر کوردئایتیگرووپ وەشانی 7.0 بڵاودەکاتەوە، واتا چەند مانگێکی تر. بۆیە دەرگای پێشنیار و بۆچوونەکان دەخرێنە سەر پشت.

- هەموو کەسێک بۆی هەیە هەواڵ بڵاوبکاتەوە، بەڵاو دوای پەسەندکردنیی لەلایەن یەک لە چاودێرانی بەشی هەواڵ. دوای ماوەیەک ئەوانەی زۆر چالاکن، دەتوانن بێ-ڕەزامەندی چاودێر، هەواڵەکانییان ڕاستەوخۆ بڵاوبکەنەوە.

- بەشی داگرتنی سکریپت و چوارچێوە و دیزاین.

هیوادارم ئەم چالاکیییانەمان هەبن:
سەر لە نوێ فۆنتی Unikurd Web لە قاڵب بدرێتەوە و پشتیوانی هەموو زمانە ئەورووپییەکانیش بکات. فۆنتەکە hint بکرێت. قسەم لەگەڵ‌کۆمپانییایەکی کۆماری چیک کردووە، داوای تەنها 2000 ئێورۆ دەکەن.

پێداچوونەوەی دۆکومێنتەکانی Unicode.org و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان.

بوونی هەواڵنووسێک لە ناوەوەی وڵات و دەستەیەکی پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی ناو کوردستان، مەرج نییە هەر باشوور بێت، بۆ زانینی خەم و پێداویستییەکان.

درووستکرنی پرۆگرامێک کە بتوانێت تێکست وەرگێڕێتە سەر دەنگ. ئەم پرۆگرامە گرنگترە لە دوو چاوی گەش بۆ کەمبینانی کوردستان.

ئێوە نەیکەن کەس نایکات. ئەوەی ئێستاش هەیە هەر لەمەڕ ئێوەیە.

كێ ؟ دەتوانین چیبکەین؟ یان چۆن؟

باوەشێک خۆشەویستی.

سڵاو کاک بە‌ردەقانی بەرێز...
دوای دەست خۆشی هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنتان بۆ ئەکەم..
ئێوە وەک سەربازی وون وان! هەمیشە لەپێشەوەی خەباتی زانستی دان، بەرەو پێش بردنی ئەم ماڵپەرە ئەرکی نەتەوەیی هەموومانه... پێشنیارەکانت بەجێیە و هیواخوازم شتی باشتریش بکەن.
بۆ ئەوپارەیەش کە بری تێچونی ئەوکارەیە ‌ لەوبروایەدام ئەم ماڵپەرە میوانی زۆره ‌و هەمووشمان کەم تا زۆر زانیاری زۆر بەسوودی لێوە فێربووین بۆیە پێشنیار دەکەم کە ژمارەی بانکێک دانێن تا هەرکەسە و بە توانای خۆی یارمەتی مادی ئەو پرۆژەیە بدات.
سەرکەوتن بۆ کوردئایتی و بەڕێوبەرانی
هەربژین!

هەرکەسێ بەشداری دەکات دەستی خۆش بێت کە هاوکاری دەکات خۆم باشی لێنازانم بۆیە وا دەڵێم،
شتێک سەرەنجی ڕاکێشام لە سەر سەکۆیی سەرەکی نوسراوە 2 لە بەرانبەر ناوەکەی کاک بەردەقانی کە هەڵۆ نوسیەیەتی بەڵام کە هاتمە ئێرە هەر تەنها یەک بەشداری بوو ئەوەی کاک هەڵۆم نەبینی..دیارە چاوک کزبووە.

888

منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی کاک هەاڵۆ. ئەوەی کە تەنها یەک هەفتە بە بەردەوامی سەردانی ئەم ماڵپەرە قەشەنگەی کردبێت دەزانێت ئامانجی دەستەی بەرێو بەرانی ئەم ماڵپەرە چیە. منیش بەش بە هاڵی خۆم ئامادەم و پێشم خۆشە ئەگەر بتوانم باشداری بکەم لە یارمەتیدانی ئێوەی ئازیز، ئەگەر زۆر بچوکیش بێت. هیوادارم هەموو میوانە ئازیزەکانی ئەم ماڵپەرە شیرینە هاوکاری ئەو پرۆژەیەی کاک باردەقانی بکەن. هیوادارم هەموومان بە کاک بەردەقانی بلێین کاک بەردەقانی دەست لە دەست و قوەت لە خوادەست پێ بکە.
بە هیوای سەرکەوتنی زیاتر. هەر ساخ بن.

سڵاو منیش ئامادەم بۆ هەموو هاوکاریەک بۆ کورد ئایتی گروپ،وە بگرە لەوە زیاتریشی قابیلە..هەربژین

سڵاو به ڕێزان،
منیش ئاما ده م به هه ر شێوه یه ک که له توانامدا بێت.
به هیوای سه رکه وتن

سڵاو
هەروەها منیش،ئەگەر پێویستیەکە ماددە بوو ئەوە لەخزمەتداین.
سەرکەوتوو بن.
ستۆکهۆلم 20060122

سڵاو
وێڕای ده سخۆشی له برایانی کورد ئای تی گروپ ئا ما ده گی خۆم ده ر ئه بڕم بۆ
هه ر جۆره خزمه تێکی ماددی و مه عنه وی که له ده ستم بێت ، به ڕاستی
خزمه ت به کورد ئه که ن له م بواره دا و ئێمه ش پێویسته پستگیریان بین.
براده رێک پێشنیاری ئه وه ی کردبوو که حسابێکی بانکی دابنێن تا هه ر که س له لای خۆیه وه به پێی توانا یارمه تی بدات من زۆرم پێ باشه به ڵام ئه گه ر کرا با حسابێک بێت که راسته و خۆ له ڕێگای بانکه کانه وه بتوانرێت پوڵی تێ بکرێت و پێویست به ترانسفێر له بانکی خۆته وه بۆ ئه و بانکه نه بێت،
له گه ڵ ڕێزمدا.

سڵاو
دەستخۆشیتان لێدەکەم
من چەند پێشنیارێکم هەیە
1- بەشێکی تایبەت بکرێتەوە لە بەشی پرسیار و وەڵام لەسەر ڕایەڵە(network)

2-کردنەوەی بەشێکی تر کە تایبەت بێت بە ژیانی کورد کێشەکانی کورد چونکە ئەگەر ئای تی لە خزمەتی ئینسان نەبێت بۆچی باشه ‌

سڵاو بەڕێزان دەستی ماندوو نەبوونتان دەگوشم بۆ ئەم کارە بەنرخانە.
منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەو بەڕێزانە ئامادەی خۆم دەردەبڕم بۆ هاریکاریتان .
سۆپاسی بێ کۆتای

دوای دەستخۆشی و هیوای سەرکەوتنی ئەم پرۆژانە‌منیش زۆر بەصۆشحاڵی‌یەوە ئامادەم بە یارمەتیدانی ماددی یان ماعنەوی ...

سەبارەت بە لایەنی ماددی (واتا پارە و پوول)، کورد ئاتی نە لە دوور نە لە نزیک نە ڕاستەوخۆ نە ناڕاستەوخۆ، لە ژێر هەلومەرجێکدا داوای یارمەتی لە ئەندام و میوان و بەڕێوەبەران و هیچ لایەنێک ناکات. ئەو شوێنەی پارەی لێبێت، شەڕ و تەقەمەنیشی لێیە. بەڵام زۆر زۆر سوپاس بۆ پێشنیارەکانتان.

باشتر نییە ئەم سایتە خۆی بتوانێت بودجەی خۆی درووستبکات؟ لە ڕێگای ریکلام یان پێشکەشکردنی هەندێک کاری سایت و دیزاین ؟
ئایا بازاڕێک هەیە بۆ ریکلامی کوردی؟
کوردئای.تی لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 10.000 لاپەڕە نیشاندەدات، شوێنێکی خراپ نییە بۆ دانانی ریکلام.

بوجەی ئێستا کوردئاتی، دوای 3 مانگ ریکلامی گووگڵ: 114 دۆلارە.

دوای ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەو دڵسۆزانەی پشتگیری خۆیان دەربڕێ، بێگومان هەرئێوە بەتەنیا نین ،بەڕای من هیچ میللەتێک وەک کورد بۆ یارمەتیدان ئامادەیی تیا نیە.
بەڕاستی کاک بەردەقانی تەنیا ئاماژەی بە پارەنەداوە ،ئەو دەیەوێت گۆڕان کاری بکات بەڵام بەداخەوە من پێشنیارێکم نەبینی کە چی بکرێت، زۆر خاڵ لای من هەن کە لەکاتی خۆی دا یاکەکاتم هەبێت پێشنایاریان دکەم.
ئیتر چەندیان پەسەند بکرێت یا نا گرنگ نیە.
لەوانە:
1- دانانی بابەت ،کەبمێنێتەوە ،پێویستنەکات بۆ نمونە یەکێک کۆمپیوتەرەکەی خاوە ئیتر هەموڕۆژێک ئەم بابەتە وەڵام بدرێتەوە، بەمەش کاتێکی زۆرمان بۆ دەگەڕێتەوە.
2- گۆشەیەک هەبێت بۆ ڕاپرسی و هەڵسەنگاندنی پرۆگرام وە دەنگدان لەسەری بۆ نمونە:
کام ئەنتی سپای وایەر یائەنتی ڤایرۆس وێبگەڕ هتد......... بەکاردێنی و دەنگی لەسەر بدرێت.ئەمە جاروو بار بکرێت.
3- هیچ کەس بۆی نەبێت وەڵام بداتەوە بەبێ خۆ تۆمارکردن ،بەڵام پێویست بە خۆ تۆمارکردن نەکات بۆ سەردان .
4 - هەموو ئەندامێک وەڵامەکانی تۆماربکرێت و چالاکیەکانی دیاربێت.
5- بلۆکردنی ئەوکەسانەی کە ووشەی ناشیاو بەکاردێنن یا هەرجارەی بەناوێکەوە دەنووسن.
6 - بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنەدرێت کۆدو سێریاڵ کراک وە پاچ بڵاو بکرێتەوە ،چونکە بازاڕی ڕەش و وارێزێکی زۆر هەیە بۆ ئەو مەبەستە ئیتر بەمەش کورد ئایتی ڕوویەکی یاسایی جوانتر پیشان دەدات.
7- هەواڵ بڵاو کردنەوە بایەخێکی زۆری پێبدرێت وە هەوڵ بدەین لایەنی کەم ڕۆژانە 2- 5 هەواڵی نوێمان هەبێت ، تەنیا ئەندامان بۆیان هەبێت ڕای خۆیان بنوسن بەناوی تۆمارکراوی خۆێان واتە کاتێ کە بەخۆ تۆمارکردن بێیتە ژوورەوە ئۆتۆماتیک ناوی تۆمارکراوی خۆی دەردەکەوێت.
8- گەرئەندامێک بابەتێکی ناشیاوی بڵاوکردەوە بە نامەی ئەلکترۆنی ئگاداربکرێتەوە لەهەمان کاتددا بابەتەکەی لاببرێت.
9- بەشێک هەبێت بۆ دابەزاندنی پرۆگرام مەبەستم فری تریاڵ ، شۆک وارەو بێتاو هتد... وەلەکاتی دانانیان شیکردنەوەیان لەگەڵ بێت.
وەهەروەها ناساندن و شیکردنەوەی پرۆگرام بەوێنەوە یا ڤیدیۆ.

لەڕاستیدا من هەندێ خاڵی ترم هەیە ،بەڵام دەزانم ئەمە هەربەدەم خۆشە هەمو کار و کاتی دەوێت. وەبە بەردەقانی ناکرێت بەتەنیا گەر هەمومان هەوڵ و پشتگیری جددی نەکەین.وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە گرنگ نیە ئەم خاڵانە چەندیای یا هیچیان پەسەند بکرێن بەڵام پێم وایە ئەگەر بۆ ئەم وەشانە هەندێک لەمانە یا گەر برادەران پێشنیاری تریان هەبێت بکرایە زۆر چاک بوو.

وەمن خۆم ئامادەم بۆ هەموو پشتگیریەک. وەهەرچی بەمن بکرێت، چونکە ئەمەش جۆرێکە لەخەبات.وەئەرکی سەرشانی هەموو کوردێکە گەر هەڵگری هەربیروباوەڕێک بێت.

لەگەڵ ڕێزوخۆشەویستیم وەسەرکەوتن بۆ کورد ئایتی.

وایە، ئیتر دوایی لەسەرەوە بنووسن فەرموون بۆ هەرێمی نۆ-بەندیی زەندی :)

ووشەیەکی جوانترت پێ نەبوو ،ئێ دەناوی خۆت بنوسە ترسنۆک.یا گەر ڕەخنەیەکت هەیە بنوسە ،من تەنیا پێشنیارم نووسیوە هیچ مەرجم نەسەپاندووە.
بەڵام تۆ دەبێت پێت ناخۆش بێت،چونکە کەسانی وەک تۆ نەتوانن لەخویانەوە شت بنوسن.
هەرچەند ناکۆکیم لەگەڵ کەس نیە ،بەڵام دەزانم کێی! بڕوات بێت بەهەڵە لەمن گەیشتویت.
تکام وایە ئەوەی تۆو ئەم وەڵامەی من لاببرێت.
لەگەڵ ڕێزم

دەستەی بەڕێوبەرێکی باش و چالاک ئەم کارانەی کاک زەندی دەتوانن ببەن بەڕێوە زۆریش بە ئاسانی. ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە داوابکرێت بۆ دروستکردنی دەستەیەکی بەڕێوە بردن؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە ئەرکەکان دابەش بکرێن تەنها بایەخ بە مەکۆکەو هەواڵەکان نەدرێت؟ ئایا کاتی پڕۆژەی تر نیە وەکو کاک بەردەقانی نوسی؟
لام وایە بەبێ بەڕێوبەرایەتیەکی بەهێز کارەکان سست و مەلەل بوونی تێدا دەردەکەوێت دەتوانن بۆ نمونە داواکاری بکرێت بۆ بوون بەدەستەی بەڕێوبەران لێرەوە کە خەڵکانێک بێن، من باوەڕم وایە زۆریشن بەڵام لەو کۆمەڵە هەندێک جیابکرێتەوە بە گوێرەی توانا و کاری پێشویان لەچی شوێنێکدا دەستبەکاربوون وە ئاستیان چۆنە؟
من پێم وایە با کورد ئایتی گروپیش گۆڕانکاریەکی باش و گەورە بکات وە دەتوانێت بیکات بەردەقانی دڵنیام بەبێ ترس و دڵە ڕاوکێ سەرکوتودەبێت.

کاک زەندی من پێم جوانە جەنابتان و کاک حامید درودی و کاک دارا و هەندێکی تریش بەشداربن(بەینی خۆمان بێت نەکەن بە 47 ناوەوە خۆتان تۆماربکەن و خۆتان دەستخۆشی بنوسن..ههه)
ئەمەیانم بۆ سوعبەت نوسی بەیادی ئاهەنگی سەری ساڵی 2005ەوە.

دیسان ڕێزم

سلاو
ده ستتان خۆش ، ماندوو نه بن ، به هیوای به رده وامی ، یه ک پێشنیارم هه یه ئه ویش ئه وه یه که له تا زه کردنه وه ی ئه م جاره دا ، چاوێک به به شی گه ران دا بخشێنرێته وه ، گۆرانکاری تیا بکرێت تا وه کو کاتێک ئه گه رییت بۆ با به تێک به ئا سانی بیدۆزیته وه له گه ل ئه و په ری رێز ...

ئێمەش لە خزمەتین لە ناوەوەى كوردستان و چیمان بۆ بكرێت ئەیكەین.. ئیستا مەجالم نەبوو شت بنوسم بەلاَم لە ماوەیەكى كەم هەندێك پێشنیارم هەیە و ئەینوسم
هەر بژین

کاک زەندی من پێم جوانە جەنابتان و کاک حامید درودی و کاک دارا و هەندێکی تریش بەشداربن(بەینی خۆمان بێت نەکەن بە 47 ناوەوە خۆتان تۆماربکەن و خۆتان دەستخۆشی بنوسن..ههه)
ئەمەیانم بۆ سوعبەت نوسی بەیادی ئاهەنگی سەری ساڵی 2005ەوە.

manez نه فامی گێل 50 ناوە هههههههههههههها له هینەەکە هین تر

کاک گۆران کوردی ئەوە بەناوی کورد 2005 شت دەنوسیت ئێستاش ناوێریت بەرامبەر ڕاستیەکان بەناوی خۆتەوە بدوێیت. دەستت کردوە بە خەڵک بڵێی گێل و نەفام.
برادەران چاک دەزانن کەجەنابتی ئایپیەکەت دەبینن بەڵام بەڕێز جوان نی‌یە جنێو نوسین بۆ خەڵک (manez نه فامی گێل ) ئەم هەڵسوکەوتە هی کەسێک نی‌یە ناوی کوردی بەخۆیەوە نابێت.
لەبەر ئەوەی برادەری کاک ڕزگاری هەر ڕێزێک بۆ کاک ڕزگار ئەو شتانە مەنوسە.
ببورن برادەرانی کورد ئای‌تی گرووپ بەڵام باسەکە وانەبوو کاک گۆران وای لێکرد
دیسانەوە بمبورن