پێشنیار بۆ کورد ئای تی
سڵاوێکی هاوڕێیانە .
بۆ مەسەلەی سەپۆرتی زمانی کوردی لە ویندۆزدا
لە کۆنترۆڵ پانێل بەم شێوەیەیە arabic-kuwait(keyboard-kurdi-sorani-bahdinani)
خۆزگە ئەوەیان چاک بکرێت لە وەشانەکانی تر
یانی لە کۆنترۆل پانێل بەشێوەیەکی سەربەخۆ زمانی کوردی دەربکەوێت
بەڵام ئەوەش بەو مانایە نییە لە دەست ڕەنگینی کوردئایتی گروپ کەم بکرێتەوە دەست و چاوتان خۆشبێت
هەربژین
ڕاستە کاک تێکۆشەر. دیارە بۆ ئەم کارە دەبێت دەوڵەتێکی دانپێنراوبیت، ئەگەرنا مایکرۆسۆفت ناوی وڵاتەکەم ناخاتە ئەم لیستەوە.
حکوومەتی هەرێم دەتوانێت وەک حکوومەتێکی فێدرال:
1. topdomain ی ku داوابکات.
2. دەتوانن ئابڵووقە بخەنە سەر مایکرۆسۆفت ئەگەر زمانی کوردی نەخاتە لیستەکەوە.
3. تیپی فوتبەڵی کوردستان، بۆی هەیە وەک هەرێمی فێدرال بەشداری ئۆلپمپی و جامی جیهان بکات.
بەڵام ئێمە:
1. دەترسین جەفعەری لێمان تووڕەبێت.
2. هیچ قازانجی حکوومەتی نییە. یانی پارەی تیا نییە.
کەواتە کاک تێکۆشەر گیان:
ئەگەر من و تۆ نەیکەین باوەڕبکە کەس نایکات. دوایی کە ئامادەبوو ئەمانیش بەکاری دێنن، هەر سوپاسیشت ناکەن.
[بەڵام خزمەت بە ووڵات نابێت چاوەڕێی سوپاسی لێبکرێت], كەسانی سیاسی وە كەسانێك تازە لەهەی ڕەقیبەوە دەست پێبكەن، ئەم جۆرە ووتانە بەكاردێنن، ٤ ملیار دۆلار بۆدجەی حكومەتی هەرێم . با پارە نەدەن ،بەڵام چاو پێكەوتن و دەست خۆشیەك بكەن لەگەڵ كەسانی ماندوو. ئێ خۆ كەسانی دڵسۆز هەمو كات كاری خۆیان كردووە و كاسەلێسەكان خواردویانە.
ئەم هەمو نوێنەری حكومەتی هەرێمە لەئەوروپا چی دەكەن؟ یا هەروەك نەنكم دەیوت ( عەقڵیان پێ ناشكێت) .
دەست خۆش كاك تێكۆشەر بۆ پێشینارەكەت ،ووتەكانم ئاراستەی تۆ نیە بەڕێزم ،نمونەت زۆر بێت،بەڵام نوسینەكانت زۆر شتی بیرهێنامەوە كەلەڕابردوودا ،بڕوای زۆرم پێ بوو.
ڕاستە نەتۆو نە بەردەقانی دڵسۆزانی تر ،خزمەتیان بۆ سوپاس نەكردووە ،بەڵام لەڕابردوودا هەزاران گیانی خۆیان بەخت كرد بۆ هیچ پاداشتێك ،بەڵام ئێستا حكومەتمان هەیە و بۆدجە مان هەیە،خۆمان بڕیار دەرین، تاكەی ئەوجۆرەكارانە ڕەش و رووت بیكات؟!.
دڵنیام تۆش ڕات وەك منە.
سەركەوتوبن