کورد وارێز و داوای یارمەتی
سڵاو..هاوڕێیان..
سایتی کورد وارێز،تابڵێت کاری باشی بە ئەنجام گەیاندوە..بەڵام لەم ڕۆژانە دەبینم بە ئاشکرا داوای یارمەتی دەکات وەک سواڵ کردنێک،بەڕاستی عەیبەو ناڕەوایە،من وای دەبینم لە جیاتی خزمەت کردن.
برایانی کورد وارێز هەموو ئەو بابەتانەی لە ناو سایتەکەتان دایە هیچی موڵکی خۆتانی پێوەنیە،واتە هی سایتەکانی کەیە،بەڵام ئەرکی ئێوە تەنها بڵاوکردنەوەیەتی هیچی تر.بە مانایەکی تر واتە هیچ شتێک بۆ ئێوە ناکەوێت،لە ئەرکی بڵاوکردنەوەی زیاتر.وە من بە برایانی کوردوارێز دەڵێم کە پارەتان نەبوو ئەو سایتە دروست بکەن بۆ کردتان،وە ئەو سایتە جگە لا پارەی ساڵانەی دۆمین ناوەکەی و هۆستەکەی هیچی کەی ناوێت،ئیتر ئەم سواڵەتان لەچی بڕۆ سەیری سایتە ئەورپیەکان یان عەرەبیەکان بکەن بۆ داگرتن بزانە ئەوان چیان کردوەو سواڵیش ناکەن،بەڕاستی زۆر شتێکی ناشرینە کە لەبەشی سەرەوەی کوردوارێزدا نووسراوە کاک هێرش دووسەد دۆلاری پێشکەش کرد ئێوەش مەبن بە تیپی مووزیکە کوردیەکان،فڵان کەس ئەوەنەی پێشکەش کرد،بەداخەوە ئەم بەخشیشە دەبێت بمێنێت، وه ئەم نەخۆشیە ئێستا سایتە کوردیەکانیشی گرتەوە..من ئەڵێم بەداخەوە..دووبارە سوپاس،تەنها وە پێشنیار.بەدڵێکی گەورەوە.