تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ته له فۆنی خۆڕایی له کۆمپیوته ره وه بۆ نۆرماڵ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/01/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔32۔ )

سڵاو به ڕێزان
ئایا که سێک هه یه پێم بڵێت که چۆن بتوانم له ڕێگای کۆمپیوته ره که مه وه ته له فۆن بکه م بۆ ته له فۆنی نۆرماڵ< لاند لاین > و
مۆبایل به خۆڕایی، خۆم ئه وه م هه یه به ڵام ته نها 40 ده قیقه ئه توانم قسه ی پێ بکه م دوایی ئه بێ لای به م و دیسانه وه داونڵۆدی که مه وه که تۆزێک گیرو گرفتیشی هه یه http://www.voipstunt.com/en/index.html زۆر سوپاستان ئه که م.

سلاو
ئەی ئەمیان تاقی بەکەوه، سەرکەوتوبی‌
voipbuster.com

کەواتە با هەموو کۆمپانیەکان دایبخەن و بۆ خۆمان بەبەلاش تەلەفۆن بکەین.
بۆ مۆبایل شتی وا گەر بشبێ بۆ ناوبانگ دەرکردنی کۆمپانیەکە.
لەئەوروپا یەک دۆلار نادەن گەر دوو نەیاتە جێی. بۆ ماڵان هەیە تا ماوەیەکە ئەوەش جۆرە ڕێکلامێکە بە من و تۆی دەکەن بێ ئەوەی خۆمان هەستی پێبکەین.
بچۆ کارتیک لە Voipstunt بکڕە بۆ مۆبایل بزانە چەندێ قسەی پێ دەکەی؟.
40 خولەکیش بەسە کاک ڕامان!

زۆر سوپاس بۆ گه رمیانی به ڕێز به ڵام ئه وه ی خۆم باشتره .

بۆ به ڕێز زه ندی ئه گه ر به لاش هه بێ بۆ چی ئێمه که ڵکی لێ وه ر نه گرین
پێم خۆشه ئه وه ش بزانی که ئه و وڵاته ی منی لێ ی ئه ژیم ته له فۆن زۆر گرانه.

زۆر سوپاستان ئه که م و هه ر سه ر که وتوو بن.

ئەم کاتەتان باش ئازیزان!
کاکە ڕامان ئەوەی خۆت هەتە(voipstunt) هیج پێویست ناکا دوای ئەوەی 40 خولەک تەواو ئەکەی دووبارە داونڵۆدی کەیتەوە!!

بە هەمان بەرنامە بەڵام بە ناوێکی کە ئەتوانی 40 خولەکی کە قسە بکەیت! هیچ پێویست ناکات بەرنامەکە بسڕییەوە،و جارێکی کە داونڵۆدی بکەیت.هەموو جار کە کاتەکەت تەواو بوو بە ناوێکی کە بچۆ ژوورەوە ئەوسا ئەتوانی 40 خولەکی که بە کار بێنی‌ .

سەرکەوتوو بن.

سلاو کاکە ڕامان ی بەڕێز..
ئەو ڤۆیپ پۆستەری کە من بەکاری دەهێنم پرۆگرامیکی زۆر باشە، بەلایەنی کەم بۆ من!. جانازانم بۆ بەڕێزت،چونکە...بۆ هەموو ئەورپا وە ئەمریکا و کەندا تەلی نۆڕمال بەڵاشە بۆ تەلی دەستیش زۆر هەرزانە. بۆ نەموونە من بۆ هەموو دەستەیەکانی کە لە وولات دان واتا لە کوردستان تەنها 18 سەنت دەبات.بۆیە من پێم باشە!. سەرکەوتووبی

wengo بۆ کوردستان بە بەلاشە
من ماوەیەکی زۆرە بەکاری دێنم و کێشەی نیە

کوا بەلاشە؟
من بەکاری دێنم بەڵام بەپارەیە.

کاک هێمن هەر ئەکاونتێک کە دروست دەکەیت نزیکەی 9 تەلەفوونی پی دەکرێت و بۆ هەر تەلەفونێک بەجیا لەوەی چەند قسە دەکەیت 11 سەنت لە بلانسی 1 ئێرۆکەت دەڕوات ە ئەوە تەواو بوو لە بەشی ئەکاونت یوسەرێکی تازە دروست بکە بە ئی مایلێکی جیاواز 1 ئیرۆی تر وەردەگریت بەو شێوەیە.من وەک خۆم ماوەیەکە بەکاری دێنم و کێشەی نیە

سەلاو رزگار گیان!
دەکرێ باسی چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی بکەی، چونکە هەر ژمارەیەک داوادەکەم بە فەرەنسی وه ڵام دەداتەوە سەرەڕایی ئەوەی بەرنامەیەکی تریشم بۆ یارمەتی داگرتوە،
لە گەل رێزمدا بۆ هەموو.

سلاو بەرێزان پرسیارێک بۆ کاک ڕزگار
بەڕێزم ئەو پڕۆگرامە ئەتوانی لەئینتەرنێتەوە پەیوەندی بکەیت بۆ مۆبیل یاخود تەنها لا pc ە وە بۆ pc ؟؟وەکو سکایپ لە گەڵ رێزم

بۆ سیروان
سیروان گیان لە کاتی دروست کردنی ناوەکەدا دەبێت بچیت بۆ ئی مەیلەکەت لەوێ لینکەە کلیک بکەیت بۆ ئەوەی ناوەەت ئەکتیڤ بێت وا نەبێت هەر ە فەرەنسی دەڵێت نابێت.
بۆ زانست
چاوەەم ە کۆمپوتەر بۆ ماڵ و مۆبێلی کوردستان ە مەرجێک ە 0044 دەست پی بکات نەک بۆ 00964

سوپاس کاک ڕزگار هەر سەرکەوتو بیت

به ڕێزان زۆر سوپاس و ده ستتان خۆش

سوپاس بۆ زانیاریەکان من تاقیم کردۆتەوە بەچەند ئیمایلیک لەهەر ئیمایلێک 20 سنتم وەرگرتووەو هەرجارێک تێل دەکەم یەک دەقەو نیو قسەئەکەم بۆ نۆرماڵ یان مۆبیل یان نۆۆرماڵی کوردستان و پاش دەقەو نیوەکە یەکسەر دادەخرێت و داوای کڕن یان ئیمایلی تازە دەکات
سوپاس بۆ هەموولایەک و دەستان خۆش

پێشەکی سوپاس بۆ ئەو زانیاریە من wengo بەکار هێنا نزیکەی 5 تەلەفۆنم پێکرد 2 دانە بۆ کوردستان یەکێکیش بۆ سوید و نزیکەی نیو سەعات قسەم پێ کرد تەنها بە 1 ئەکاونت... زۆریش بێ کێشە بوو .

ئەو بەرنامەیە بە زمانی ئینگلیزیش هەیە بێجگە لە فەرەنسی لێرە.
http://www.openwengo.com/
بژین

سەلەو ەم کەتە تە ن بە سە من 1 مسه کا لەم هەیا جو ن بە کە رها به هها نم زۆر سوپا س

ئەرێ ئەمە دیالێکتی کام لایە؟.
{سەلەو ەم کەتە تە ن بە سە من 1 مسه کا لەم هەیا جو ن بە کە رها به هها نم }

کوردستانی سوید بەداوای لێبوردنەوە

هیندی

کاک هیمن گیان ئەوه هیندی نیه، بەڵکوو کوردییه بەڵام به خەتی میخی ئەلکترونیکی. به کوردی ئێستاکانه دەبێته:
"سڵاو ئەم کاتەتان باش. من 1 میکم هەیه، چۆن له یاهوودا بەکاری بێنم"
ئەمه دەبوایه له بەشی پرسیاری و وڵامدا دابنرایه، نەک له ژێر ئەم پرسیارەوه:
هەر بژین.

من لە وەرگێڕانەکەی خۆم پەشیمانم و هەربۆیە لێرەدا بەم جۆرەی خوارەوه ڕاستی دەکەمەوه:
"سڵاو ئەم کاتەتان باش. من 1 موشکلەم هەیه، چۆن بەکاری بێنم". ئیتر کۆسپەکەی چیه و دەیهەوێ‌ چی بکار بێنێ، بۆ خۆی سەرپشکه. هەربژین. و سەرکەوتوو بن.

کاکە سیروان لەتیفی بەڕێز، براگیان ئەو پرسیاره هی raman kardo بوو کە خۆیشی ئەو هێڵەی تۆ بەکار دێنێ، بەڵام ئەو 40 خولەکی پێ کەمه. هەر بژیت.

http://www.voipstunt.com/en/index.html
کاک حامید من ئەە بەکار دەهینم بەڵام تەنها بۆ ئەوروپا 40 دەقەش قسەدەکەم
لە کۆمپیوتیرەوە بۆ ماڵ..
لە گەڵ ڕێزمدا

یان ئەو ناوە هەیە پێستر کەسێک دای ناوە یان ئەوەیە ئەو ئی مەیلە ناوی تری پێ دروست کراوە و هەر ناوێک یەک ئی مەیل قبوڵ دەکات.

وایە کاک حامید گیان
کەورد بومەوە لە تێکستەکان وا دەرچوو
بەڵآم دەبێ لە چل دەقە زیاتری بۆ چی بێت ئەو برادەرە خۆ نایەوێ سیمینار بگرێ بە تەلەفۆن.
لە گەڵ رێزم

سڵاو به ڕێزان
سه روان له تیفی به ڕێز که چل ده قیقه قسه بکه ی ئیتر به ته واوی ته واو ئه بێ و نایوانی جارێکیتر قسه ی پێ بکه ی بۆیه من له شتێک ئه گه ڕێم که هه ر کاتێک ویستم قسه ی پێ بکه م دڵنیا به کۆنفرانسی پێ ناگرم، له گه ڵ ڕێزمدا.

نا کاکە ڕامان من دە جاران قسام پێکردن کە داخرا جاریکی تر بە ئیماڵێکی تر بەشداریم کردەوە هیوادارم سەرکەوتو بی.
لە گەڵ ڕێزمدا

كوڕه ئەو فەقیرە هیندیە سەری لێشێواوە فەقیرە وای زانی،سەنتەری ئایتی نیودلهیە..:)

بەریزان ئەم کاتەتان باش من پرسیاریکم هەیە ئەگەر بتوانن وەلامم بدەنەوە زۆر سوپاستان ئەکەم .من کیشەم لەگەل (وینگۆ)هەیە نا‌توانم تەلەفۆنی پئ بکەم کە ژمارەکە لئ دەدەم بە فەرەنسی وەلام دەداتەوە کاک رزگار تۆش دەلییت (لینک)کلیک بکە (لینک) لە کویدایە هیوادارم وەلامم بدەنەوە لەگەل ریزمدا زۆر سوپاس

بەڕێز هانا کێشەکەت چیە ؟
ئەو وەڵامە بە فەرەنسی دوو سێ هۆکارە
1-ڕەنگە ئەکاونتەکەت ئەکتیف نەکردبێت واتە نوسراوە 20 سەنتت هەیە بەڵام دەبێت بچیت لە ئی مەیلەکەت دوای دروست کردنی ناو ئی مەیلەکەت بکەیتەوە و ئی مەیلێکت لەوانەوە بۆ هاتووە یەکەم لینکی ناو ئی مەیلەکە کلیک بکە و دەنوسرێت بە سەرکەوتوویی ئەکتیڤ بوو.
2- یان پێ دەچێت بلانسەکەت سفر بێت.

گەر ڕوون نەبوو ئەکرێت زیاتر بپرسیت.

سلاو بەریزم کاک رزگار زۆر سوپاس بۆ وەلامەکەت بەلام بە راستی من ئەوانەی جەنابت وتت کردم بەلام هەر بە فەرەنسی وەلام دەداتەوە لە راستیدا من نازانم ‌‌‌‌چیبکەم ئەگەر زەحمەت نەبێ کاک ڕزگارلەسەرەتای داون لۆد کردنیەوە بە خاڵ بۆم رون بکەیتەوە زۆر مەمنوون دەبم لەگەڵ سڵاو ڕێزم بۆ تۆی بەڕێز زۆر سوپاس