تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سی دی شکاو چۆن کۆپی بکەم

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/01/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

بەرێزان من سیدی یەکم هەیە زۆر گرنگە هەر ئەو کۆپیەم هەیە بەڵام شکاوە رزی تێ بوە چی بکەم تا هەندێک لە فایلەگرنگەکان وەر بگرمەوە.. تکایە هاوکاریم بکەن...

bad cd repair ڕەنگە ئەو کارەت بۆ بکات ،بەڵام وەک خۆم تاقیم نەکردۆتەوە بۆ شوخت و ئەو شتانە کردوومە بەڵام بۆ شکاوی و درز نازانم دەبێت یان نا؟
http://solidlabs.com/dvd/badcdrepairpro/

http://www.soft32.com/download_77336.html

سڵاو،
لەم شەوانەدا له كەناڵێكی ئەلمانی ڕاپۆرتێكی نیشاندا چەند جۆرێك چارەسەر بۆ چاككردنەوەی سیدی ڕووشاو. یەكێك له چارەسەرەكان دەرمانی ددان شتن (سپی) بوو. پێتان سەیر نەبێت، سیدی گۆرانی چاك كردەوە. تۆش تاقی بكەرەوه بەڵكوو چاری بكات.

خاڵه کاوه گیان ئێ باشه ئاخێر تۆ باسیناکەی چی لێبکەین دانمانی پێ
بشۆین cd یەکەی پێ بشۆین cd ‌یەکەی.............ئاخر چی لێبکەین ؟
هاهاها........
لەگەڵ ڕێزم

برایان من هەر ئێستا ئەو ڕێگایەی کاک کاوەم تاقی کردەوه بەڕاستی سەرکەوتنی هێنا. بەم شێوەیە تۆزێک مەعجونی دانم کردەسەر دیوەسافەکەی cd که وه ئەنجا
بەپارچەیەک دەسڕی کلینس بەسەر دیوی سافی cd یەکەدا جوان بڵاوم کردەوه
5 تا 7 دەقه لەسەری وەستام ئەنجا هەر بەدەسڕی کلینس جوان پاکم کردەوه
دهستم کرد بەکۆپی کردن وەسەر کەوتوو بوو بڕواتان بێ ئەو cd یه چەند مانگێک
دەبێ دەمەوێ کۆپی بکەم هەموو بەرنامەیەکم تقی کردەوه هیچی سودی نەبوو
بەڵام ئایەئەبێ مەسەلەچی بێ ؟ من وای بۆ دەچم لەوانیه مەعجونەکه زۆر بەچاکی پیسی cd یەکه پاک بکاتەوه.
زۆر سوپاس بۆ کاک کاوه دەست خۆش.

ئەرێ باستان نەکرد چ جۆرە مەعجونێک؟؟ چونکە زۆر جۆری هەیە، ئەوەی من بەکاری دەهێنم زۆر بە قوەتە ئەترسم سیدیەکە هەڵوەشێنێت. بەراستمە بێگاڵتە هەموو مەعجونێک دەبێت یان نا؟؟؟
سوپاس

وەڵا برایان بەبڕوای من هەر جۆرە‌مەعجونێ بێ گرنگ نی‌یه بەڵام تاتیژبێ لەوانەیه باشتر بێ هاهاها..........
کاکه من ئیشی خۆمم پێکرد ماڵی کاک کاوه ئاوابێ جائێوەش تاقی کەنەوه خۆ
زەرەر ناکەن کوڕینه بڕواتان بێ cd کەم هەتابڵێی گرنگ بوو چەنوەخته دڵم نایە
فڕێی یەم. بەڵام خۆ‌ئەوەش مانای ئەوه نی‌یه تۆ cd وێران کەی بڵێی به مەعجونه
حەیاتەکه چاکی دەکەمەوه.وەکو cd یەکەی خاڵه jarga _.
هەر بژین