تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

تێبینیەک بۆ اتی گرووپ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/01/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

پێشەکی پیرۆز بایتان لێدەکەم بەبۆنەی ساڵدامەزراندنی کورد اتی گرووپ و‌ەدە ست خۆشی لە کارمەندانی ئەم مالپەردەکەم بەراستی
ئەم مالپەرە جێگەی خۆی کردۆتەوە .
بەڵام من یەک تێبینیم هەیە ئەویش بابەتی نوێ زۆر ئەمینێتەوە لە سەر مالپەرە کە جاریوایە یەک بابەت 5رۆژ لەسەر مالپرەکە ئەبینم
من یەکێکم رۆژانە سەیری مالپەرەکە ئەکەم هیوادارم مالپەرەکە زیاتر بایەخی پێبدرێت کەس پشت گوێی نەخات زیاتر بەرەو پێش بچێت.
ئیتر سوپاس جارێکیتر رێزو سڵاوم هەیە بۆتان هەر سەرکەوتوبن .

تێبینیەکی جوانە ...

منیش لەگەڵ ئەم ڕایەم

سڵاو،
مەبەستت لە"بابەت" چییە؟
گەر هەواڵەکان بێت، ڕاست دەکەیت، پێویستە زیاتر گەشەی پێبدرێت..
کوردئایتی گرووپ پێویستی بە چەند پەیامنێر و هەواڵنووسێکی دیکەش هەیە.
کاک بەردەقانی بۆ ڕاگەیاندنێکی بۆ نەکەین؟

بەڵام بابەتەکانی تری مەکۆکە پەیوەندی بە پرسیار و وەڵامەکانەوە هەیە، تا پرسیار زۆر بێت زووتر کۆنەکان دیارنامێنن..

هەر بژیت.

بەڵێ کاک کاوە پێم وابێت مەبەستی کاک ئاری هەواڵەکان ە

منیش لەگەڵ‌ کاک کاوەدام، ئەوانەی پێیان خۆشە هەواڵەکان هێنده نەمێننە، یارمەتی بدەن، ئەگەر ڕؤژانه هەواڵێکی نوێیان دەست دەكەوێ، بینێرن بۆ کورد ئای تی گرووپ و یان بۆ خۆیان زەحمەتی وەرگێڕانەکەشی بکێشن و بینێرن بۆ بەڕێوەبەرانی ئەم سایته، تاکوو له زووترین کاتدا دابنرێ. ئەمه کارێکی هەرەوەزییه و پێویستی به هەموومان هەیه.
پێشنیارەکەش زۆر به جێیه.
سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.

بەڕێز کوردە خۆ هەموو کەسێک ناتوانێت هەواڵ دابنێت تەنها بەڕێوەبەران ئەم کارە دەکەن یان پەیامنێرەکان ئایە ئەندامێکی ئاسایی دەتوانێت لەلاپەڕەی سەرەتا هەواڵ دابنێت
دەستت خۆشبێت

تێکۆشەر، خۆ منیش نەوتووی دایبنێن. بینێرن لەگەڵ دایبنێن جیاوازی هەیه.

سڵاو بە رێزان
باڵێ کاک کاوە من مە بەستم هەواڵەکانە
بە بۆ چونی خۆم تەنها مالپەرە باسی تەکنەلۆجای نوێی ئەکات لە بواری اتی من بە راستی خۆم زۆر پی خۆش حالم بەم مالپەرە .
من یەکێکم لە کوردستان ‌ ئەژیم زۆر جار رۆژنامە کانی کوردستان هەر ئەو هەوالانەی باس کردوە کە ئێوە نوسیتانوە لێرە دا دیارە گرنگی خۆی هەیە سایتی
اتی گروپ .
هەر سەرکەوتوبن .

سڵاو

منیش لەگەڵ ئەو تێبینی دام