تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Windows movie maker

halgurt

Halgurt

بڵاوکراوەتەوە

2006/01/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سڵاو و ڕێز،
فیلمێکم به ڤیدیۆکامێرا گرتووه، دوایی به firewire خستمه سەر کۆمپیوتەرهەکەم، نزیکەی 250 م ب ئەبێت، ویستم به windoes movie maker نەختێ دەستکاری بکەم دوایش به dvd بیسوتێنم. بەڵام هەرچەندم کرد موڤی مەیکەر نایکاتەوه. که import ئەکەم نایەت!! دەڵێت ناتوانرێت فیلمەکه بکرێتەوه لەبەر هەڵەیەکی نەزانراو.! ئایا هۆی ئەوەیه که قورسه، 250 م ب؟
تکایه گەر زوو وەڵامێکم بدەنەوه، زۆر سوپاس
هەڵگورد

.

كاكە هەڵگورد، به بڕوای من قورسە، دیاره به هێزی كومپیۆتەرەكەی تۆش كەوتووه دەنا خودی پەڕگەكە هێندەش قورس نییه. موڤی مەیكەریش زۆر سەركەوتوو نییە. پرۆگرام زۆره یەكی دیكه بەكار بێنە.

ئەم کاتەت باش کاك هەڵگورد!

کێشەکەی تۆ وابزانم لە قەبارەکەی فلیمەکە نییە، بەڵکو لەوانەیە ئەگەر تەماشای تایبەتمەندییەکەی بکە! واتە ئەگەر جۆری فلیمەکە لە یەکێك لەمانەی خوارەوە نەبێت ئەوا توانای هێنانی نابێت: Videofiler: .asf, .avi, .m1v, .mp2, mp2v, .mpe, .mpeg, .mpg, .mpv2, .wm och .wmv
بە بۆچوونی من لەوانەیە کاتێك ڤیدیۆکامیرەکەت دامەزراندووە جۆری دێ ڤێ دێت(DVD MPEG2) هەڵبژاردووە یاخود جۆرێکی تر کەوا لە دەرەوەی توانای ئەم پڕۆگرامەیە، هەروەك چەند نموونەیەکی تایبەتمەندییەکانی ڕوون کراوەتەوە لەسەرەوە!
‌‌ئەگەر هەڵەکە لەم بابەتەبوو ئەوا دەتوانی جۆرەکەی بگۆڕی زۆر پڕۆگرامی تایبەت هەیە کەوا بەم کارە هەڵدەستێت، یان هەروەك کاك حامید ئامۆژەی پێداوە لەپەیامی پێشوودا.

ئەگەر حەزبکەی جۆری ڤیدیۆکلیپەکەت بنووسە هەروەها ئایە لەسەر چ سیستەمێك ( PAL یان NTSC )، چونکە لەوانەیە کاتێك دەتەوێت بخەیتە ناو پڕۆگرامەکە ئەگەر پێجەوانەی یەکتربن کێشە دروست بکات هەروەك لە پڕۆگرامی Sonic My DVD ئەم شتە لەگەڵ من ڕوویداوە!

هیوای سەرکەووتنت بۆ دەخوازم!

هەژار/ سوید

سڵاو و سوپاس بۆ وەڵامەکانتان،
کاک هەژار ڕاست دەکەیت، کاتێک که ڤیدیۆکامێراکەم به کۆمپیوتەرەکەوه بەست هەروا یەکسەر گواستمەوه بێ ئەوەی تەماشای جۆری فیلمەکەم نەکرد. (ئێستا بۆم نەکرا بزانم جۆری فیلمەکه بدۆزمەوه).
من CamRecorder ێکی سۆنیم هەیه، جۆری پال. دوای کۆمپیوتەرەکەشم نوێیه. تەنانەت 1GB Ram ـی هەیه، 200GB هارددیسک و پێنتیۆمی 4 ،3G Mhz . ئیتر وا بزانم گرفتەکه لەوەدا نییه.
ئایا sonic my DVD پرۆگرامێکی باشه؟ چونکه من لەسەر CD ــەک هەمه بەڵام دامنەمەزراندووه. یان چ پڕۆگرامێکی تر بە باشتر دەزانن و لەکوێ دەستم بکەوێت.
دیسان سوپاس

سڵاو کاك هەڵگورد!

بۆزانینی جۆری فلیمکەکە(FileType) زۆر ئاسانە تەنیا بڕۆ شوێنەکەی بە لای ڕاستی مشکەکەت(ماوسەکەت) کلیکەیەکی بکە و پاشان لەو لیستەی کەوا دەردەکەوێت هەڵبژاردراوی ژێرژێرەوە( property) بکەوە ئەوساکە دیاردەکەوێت چ جۆرە فایلێکە.

دەربارەی پڕگرامی sonic my DVD باشە منیش چەند جارێك بۆ ئەم بابەتانە بەکارم هێناوە. هەروەها پڕگرامی نێرۆش(Nero) باشه، بەڵام پێش ئەوەی بیسووتێنیتە سەر ‌DVD باشتر وایە دانەیەکی توانای نووسینەوەی لەسەرهەبێ (واتەDVD+RW) بەکاربێنی تاکو چەند جارێك خاوێنی کەیتەوەو لەسەری تۆماربکەیتەوە تادەگاتە‌ ڕاددەی ویستراو!

سەرکەوتووبی!

هەژار/ سوید

کاک هەژار سڵاو،
ئەزینی من پرۆگرامی Winamp ــم هەیه، جا که به لای ڕاستی ماوسەکه کلیک ئەکەم تەنها Winamp media Player دەنووسێت. بەهەرحاڵ تازه ئەم شەو ماو‌ەم نییه، دواتر هەوڵئەدەم به (سۆنیک مای دڤد) ئەنجامی بدەم. بەڵام ئایا دەکرێت به سۆنیک مۆنتاژ بکەیت؟
سوپاس بۆ ڕینماییەکانت.
هەڵگورد