تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هۆتمایل

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/01/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

سڵاو بەڕێزان
دەتوانم بچمە ناو هۆتمایلەکەم بەڵام کاتێک کە کلیک دەکەم لەسەر نامەکان ناکرێنە‌وە و ئەو پەرەی نێتە دەکوژێتەوە.
ئەم گرفتەم زیاد لە دوو سێ رۆژە هەیە ، بەڵام تەنها لە ماڵی خۆم وایە بەڵام لە ئینتەر نێتی تر ئاسای دەتوانم بچمە ناو ئیمێیلەکەمەوە و نامەکان دەخوێنمەوە.
چاوەڕوانی هیمەتی ئێوەم
سوپاس

من وای بۆ دەچم ئیرۆر بێت دەکرێت ئەم بەرنامەیە کۆمەکت بکات.
http://www.pcbugdoctor.com/download.html

زۆر سوپاس کاک رزگار
ئەو بەرنامەیەی کە جەنابت باستکرد دامبەزاند ، وە سکانەی کرد و چەند ئیرۆرێکی دۆزیەوە بەڵام دوای ووتی چاکیبکەین وتم بەڵێ بەڵام داوای ناو و پاسۆردی کرد.

چاوەڕوانی هاوکاری ئێوەی بەڕێزم

هۆ خەڵکینە
ئەرێ کەسێک نیە یارمەتیم بدات لەو گرفتەمدا؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

وایە دەبێت سەریالەکەیت هەبێت ئی مەیلەکەتم بۆ بنێرە بۆت بنێرم

ئەم بەرنامەیەس زۆر باشەو بەلاشیشه

http://www.filehippo.com/download_ccleaner/

گەر لە هۆتمایل وایە لە یاهوو ئی مەیلێک بکەرەوە بۆ ئەوەی بۆت بنێرم خۆ ناشکوری نەبێت کورد هەمووی یەکی 10 ئی مایلی هەیە

بەڕێز کاک رزگار
کاکە ئەوە ئیمالێکم کردەوە لە یاهو، بەڵکو یارمەتیم بدەیت.
چاوەڕوانم
سوپاس بۆ هاوکاریت

کاک رزگار ببورە لە پەیامی پێشودا ئیمایلەکە دەرنەچو ئەم جارە لێرەدا دەینێرمەوە.
akam2245@yahoo.com

بۆم ناردیت

به ڕێزم ئه و گرفته ی تۆ چه ند هۆکارێکی هه یه،یا ئه وه تا له و کاته دا که تۆ ده ته وێت email کانت بکه یته وه server ی Hotmail زۆر مه شخوڵه،یان ئه و provider ی که internet لێۆه هێنا وه له و لا یه نه وه گرفتێکی هه یه، وه یان ئه وBrowser ی کاری پێ ده که یت گرفتی هه یه و هه وڵ بده Browser ێکی که به کار بهێنه.

بەڕێزم کاک رزگار
ئیمەیلەکەی ناردوتە نەگەیشتووە پێم گەر ئەرک نیە جارێکیتر بینێرەوە.

بۆ ئەو بەڕێزەش کەرەم باوەڕکە من ئەو وردەکاریانەی کۆمپیتەر نازانم بۆیە داوای یارمەتیم کردوە، وە ئەو گرفتەش ماوەی هەفتەیەک دەبێت توشم بووە ،بڕوا ناکەم هی سەرقالی هۆتمایل بێت گرفتەکە لەوە گەورەترە

وایە وەلام بۆ من هاتۆتەوە کە نەڕۆشتووە ڕەنگە ئی مەیلەکە‌ت هەڵە نوسیبێت تکایە دڵنایم بکەرەوە بۆ ئەوەی بۆت بنێرمەوە چونکە من بە کلیک کردن لەسەر ئی مەیلەکەت ناردوومە

کاک رزگار
ببورە هەڵەکە لای من بوو، چونکە یەکەم جارمە یاهو بەکاربهێنم.
ئەمە ئیمایلەکەیە سەرلە نوێ
akam2245@yahoo.dk

ناردم

بەریزان چۆن دە توانم مالپەر دروستبکەم بەبە لاش ؟ئە گە ر بتوانن وە لامم بدە نە وە زۆر سوپاستان دە کە م.

ئەم پرسیارەت لە بەشی سەربەخۆدا بکردایە باشتر بوو چاوەکەم ئەم پرسیارە شتێکی ترە و ئەوەی تۆ دەتەوێت شتێکی ترە

کاک ئاکام وەک من بزانم ئەبێت ئیمەیلەکەت بەو شێوەیە بنوسرێت akam2245@yahoo.co.dk
من ئیمەیلێکم بۆت نارد سەیری ئیمەیلەکەت بکە .

ببورە راستە هەڵەکە لای منەوە بوو، چونکە ئیمەیلەکە نەگەیشتبوو بەهەر حاڵ ئیمەیلەێکی ترم بۆ akam2245@yahoo.dk نارد هیوادارم ئەوەیان بگات و کارەکەت جێبەجێ بکات.