فیلم
سلاو.
بەرێزان من پرسیاریکم هەبو. ئایا دەتوانرێت فیلم لا سەر Gmail دا بنرێت، من مە بەستم لەوەیە کە من بتوانم فیلم لە سەر گمایل دا بنێم وە خازنی بکەم. وە ئەگەر ناتوانم ئەم کارە بکەم ئایا من بە چی بتوانم ئەم کارێکی ئاوە بکەم.
تەنها هەڵگرتن دەتوانیت بکەیت. gmail وەک هاردیسکێکی سەر ئنتەرنێت بەکاردێت، بەڵام نازانم ئاخۆ دەتوانیت لینکی فایلەکە بۆ خەڵک بنێریت، باوەرناکەم.
ئەم پرۆگرامە سەیرکە:
http://www.viksoe.dk/code/gmail.htm
http://www.all4kurds.net/index.php?subaction=showfull&id=1130714618&archive=&start_from=&ucat=2&
کاتێک باس لە گەورەیی مەیل سێرڤەرێک ئەکرێت ئەوە ناگەیەنێ کە تۆ بتوانی وەک سێرڤەرێکی ئاسایی ئەو قەبارەیە بەکاربێنی، ئەوە سنوردار کرواوە لە لایەن ئەو شوێنەی تۆ مەیل سێرڤەرەکەت لێ وەرگرتوە، بۆ نمونه ئەگەر تۆ ئەندازەی 2.5 گیگابایت جێگات لە لایەن گووگل پێدراوە ناتوانی بەیەک فیلم ئەو سێرڤەرەی خۆت پڕبکەیتەوە، واتە ناتوانی فایلێک کە قەبارەکەی لە 10میگابایت زیاتربێت بەیەک جار بینێری. بەڵکو ئەتوانی 250 فایلی 10 میگابایتی بنێری، ئەمەش ئەکرێت تۆ فیلمەکەت پارچە پارچە بکەیت و پاشان بینێری ، بەڵام ئەو هەموو ئەرکە ئەهێنێ؟