تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پەڕەی چاودێری

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/12/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔19۔ )

سڵاو بەڕێزان
چۆن ئەتوانم پەڕەی چاودێری ( ‌control panal ) لە بەشی میوان لاببەم؟ واتە میوان بە هیچ شێوەیەک نەتوانێت بچێتە پەڕەی چاودێرییەوە.
ئەزانم لە run > mmc وە ئەتوانی لایبەی بەڵام نازانم چۆن ؟
سوپاسی یارمەتیدانتان ئەکەم
قوتابی

ببوورن لە بیرم چوو بنووسم کە ویندۆزی ئێکس پی پرۆفێشناڵ بەکار دێنم.

group policy

کاک بەردەقانی زۆر لە کوردتی ئەیبڕێتەوە! بێ سەرئێشە. خۆی زۆر ڕاستە چونکە نازانین ڕادەی شارەزایی خەڵکی تا چەندە. وە ئەوەی پرسیار ئەکات ئیشارەی پێنادات چۆن بۆی ڕوون بکرێتەوە، بە هەرحاڵ من بۆی تەواو ئەکەم.
start----->run------->gpedit.msc------>user configuration--------->administrative templates--------->control panel ئێستا لای ڕاست prohibit access to control panel کلیک ئەکەیت پاشان enabled وە ok ئێستا کۆنترۆڵ پانێل بای بای

سوپاس کاک بەردەقانی‌و کاک هێمن
کاک هێمن وەڵامەکەت پڕ بە پێست بوو، بەڵام نازانم ئەگەر سەرنجی پرسیارەکەم بدەیت لەسەرەوە، من نووسیومە لە بەشی میوان، ئەوەی کە جەنابت نووسیوتان ئەنجامم‌دا، کەچی تەنیا لە بەشی بەڕێوبەر لا دەچێ‌و لە بەشی میوان هەر دەمێنێت.
جا چۆن بتوانم تەنیا ئەوەی بەشی میوان لابەرم؟
زۆر سوپاس
قوتابی3

ئەگەر active directory نەبێت باوەڕناکەم بتوانیت بە ئاسانی دەسکاری built-in groups بکەیت

سوپاس کاک بەردەقانی
باشە کاک بەردەقانی ئەوە بۆ ئەوەندە ڕەزیلی ئەکەی لە وەڵامکاندا هههههههههه
دڵگران مەبە، بەڵام خۆ عەیب نییە بپرسم active directory چییە؟
ئەی built-in groups چ دەعبایەکە؟
چاوەڕوانی وەڵامم
هەزار جار سوپاس

http://en.wikipedia.org/wiki/Active_Directory

http://www.mcmcse.com/microsoft/guides/manage_groups.shtml

نازانم مایکرۆسۆفت رێگە ئەدات بەو زیادە رەویانە، چونکە لەو built-in groups ئەی کاک بەردوقانی باسی کردوە ئەوە ئەگەیەنێ کە گروپێکەکان حەق و حقوقیان دیاری کراوە. واتە لە میواندا تەنها ئەتوانێ تا ئەندازەیەکی زۆر دیاری کراو گۆرانکاری بکات.
ئەمەش خۆی لە خۆیدا وابزانم لابردنی کۆنترۆل پانێلە.

باشە کاک هێمن ئەی چارە چییە؟ چۆن ئەکرێ؟
من خۆم لە زۆر شوێن، بەتایبەت شوێنە گشتییەکان ئەم جۆرە سنووردارکردنەم بینیوە.
تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووم، بەڵام کۆڵیشم نەداوە :)
هەر سەرکەوتوو بن
چاوەڕوانی وڵامم
قوتابی

بەڕێزم من سەرێکم لە بەشی میوان دا بەخێرهاتنێکی گەرمیان کردم،
بەڵام نەمتوانی هیچ ئاڵ و گۆڕێک بکەم. نموونە ڕێجستری، group policy، وە هتد.
بەڵام بۆ مەسەلەی پرۆگرام دابەزاندن بەڵێ ئەکرێ دابەزێنرێ بەڵام ناکرێ ئینستاڵ بکرێت، وە بێگومان ئەتوانی لە ئێکسپلۆرێر بەر لە دابەزاندنیش بگریت.

ببورە من ئەم بەشەم لەگەڵ پرسیارێکی کەی بەڕێزتان تێکەڵ کردوە.

سوپاس کاک هێمن
بەڕاستی باش جەنابتم خستۆتە زەحمەتەوە.
ڕاستە لە بەشی میوان ناتوانی بچیتە group policy.
هەر نەگەیشتمە ئەنجام...
سوپاس

به ڕێزم، سه یرێکی ئێره بکه له وانه یه ئه مه بۆ winxp کار بکات،چونکه بۆ win 2000 کار ده کات
http://support.microsoft.com/default.aspx?scid=KB;EN-US;293655
له گه ڵ ڕێزم

جا ئێستا شتێکی سەیر لای من، 2 کۆمپیوتەرم هەیە هاردوکیان winxp pro یان لەسەرە. بەڵام لە یەکێکیاندا لەژێر Administrative Templates تەنها windows components هەیە، ئەو فۆڵدەرەکانی کە نابینم!
کێ ئەزانێ ئەمە چ سڕێکە؟؟؟؟؟؟

کاک هیمن ئه وه په یوه ندی به دوو هۆکاره وه هه یه،
یا ئه وه تا Filter کراوه ئه ویش له

کاک هێمن ئه وه یان په یوه ندی به Filtering وه هه یه،یان به Templates .

کاک هێمن ئه وه یان په یوه ندی به Filtering وه هه یه،یان به Templates

ببوره نه متوانی چه ند پاشکۆیه ک پێکه وه بنێرم

کاکه قوتابی ئەتوانی له رێجیستری‌یەوه بیکەی

http://www.winguides.com/registry/display.php/543/

کاک دارا ئەوە هەمان شتە کە لە group policy ئەکرێت.
زۆر ڕاستە کاک کەرەم، کێشەکە لەوێیە لای من تەنها 3 خانەی کلیک کراوی تێدایە.
زۆر سوپاس.