ئایا ئه م ووشانه کوردین؟
ئه م کاته تان باش به ڕێزان
ماوه ی مانگێکه قاموسێکی( کوردی به - ئه ڵمانیم) کڕیوه که زۆر پێویستیم پێی هه بوو، به ڵام بڕواتان هه بیت دووجار سودم لێ بینیوه
دوێنێ به دوای ووشه یه کا زۆر گه ڕام نه م دۆزیه وه ،به ڵام چه ند ووشه یه کم به رچاوکه وت که تائستا به رگوێم نه که وتوه.
ئایا به ڕێزتان ئه توانن یارمه تیم بده ن ئه م ووشانه م بۆ ڕون بکه نه وه چونکه ئه زانم که جارێکی که پێویستیم به مانه ش ئه بێت.
ئه مه ش ووشه کانن
(پانتاو، پانتۆمیم، پانه هۆن، پاڵته ک، پاڵمه، پچ، تخوب )
ئەو وشانە لەوەئەچێ ئەڵمانی بن بە کوردی نوسرابن، من شتی وام لە کوردیدا نەبیستوە.
سڵاوتان لێ بێت، دەتوانین واشی لێک بدەینەوە کە زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندە و بێگومان هێندە وشەی بێژماری تێدایە کە ئێمە هەر نەشمان بیستووە. بەڕای من دانەری ئەو فەرهەنگە کوردییەکی زۆر باش دەزانێ کە هێندە ورد بووە لە هەڵبژاردنی وشەدا.
(پانتاو) = تەخت ـ تەختاییی سەر کێو و چیا ـ تەختاییی سەر خەرمان.
(پانتۆمیم) =
(پانەهۆن) = هۆن بە تەنها چەند مانایەکی هەیە، بۆ نموونە:
1ـ هۆن لە هۆنینەوەوە هاتووە، واتە وەندراو یان هۆندراو، وەکوو پەتێ کە هۆندراوەتەوە. پان = تەخت، بەرین. پانەهۆن = ئەو شتەی که هۆندراوە و پانە.
یان:
2 ـ هۆن بەو هێڵەی دەوترێ کە لەسەر زەویدا دەیکێش بۆ ئەوەی ئاوی پێدا بچێ بە مەبەستی ئاودێریکردن. پانەهۆن = ئەو هێڵەی کە پانە و لە زەویدا کێشراوە بۆ ئاوپێداتێپەڕکردن.
3 ـ هۆن = خەون، خەو.
کە من زیاتر بۆ واتای یەکەم و دووەمیان دەچم.
(پاڵتەک) = 1ـ بەردتاش. 2 ـ دەرد و نەخۆشییەکە لە گەروو و قوڕگی ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخ پەیدا دەبێ و هەڵدەماسێ، بۆ چاکبوونەوە جاران، هەڵیان دەدڕی و گەنمیان تێ دەئاخنی، چاک دەبووەوە.
تێبینی: زۆر دوورە لە پرۆگرامی پالتالک.
(پاڵمە) = جۆرە شنگ و ئەسپنگێکی گەڵاپانە کە تامی وەک ئاڵەکۆکە.
(پچ) = 1 ـ وتەیەکی زۆر سووک و کەم کە بە ئاستەم دەبیسرێ، پچە، سرتە، سرکە. 2 ـ پێچ، بادراو، بادان. 3 ـ تۆزقاڵێک، کەمێک، کەمۆکە.
(تخوب، تخووب) = سنوور، کەوشەن ...
هەر سەرکەوتوو بن!
پانتومیم وشه ییکی فرانسیه که مانای شانوی بی ده نگ ده دات