تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

ئایا ئه م ووشانه کوردین؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

ئه م کاته تان باش به ڕێزان

ماوه ی مانگێکه قاموسێکی( کوردی به - ئه ڵمانیم) کڕیوه که زۆر پێویستیم پێی هه بوو، به ڵام بڕواتان هه بیت دووجار سودم لێ بینیوه
دوێنێ به دوای ووشه یه کا زۆر گه ڕام نه م دۆزیه وه ،به ڵام چه ند ووشه یه کم به رچاوکه وت که تائستا به رگوێم نه که وتوه.
ئایا به ڕێزتان ئه توانن یارمه تیم بده ن ئه م ووشانه م بۆ ڕون بکه نه وه چونکه ئه زانم که جارێکی که پێویستیم به مانه ش ئه بێت.

ئه مه ش ووشه کانن
(پانتاو، پانتۆمیم، پانه هۆن، پاڵته ک، پاڵمه، پچ، تخوب )

ئەو وشانە لەوەئەچێ ئەڵمانی بن بە کوردی نوسرابن، من شتی وام لە کوردیدا نەبیستوە.

سڵاو کاک هێمن
ئه م ووشانه هیچیان ئه ڵمانی نین ،چونکه قاموسه که زۆر له و ووشانه زیاتری
تیایه که ئه ڵمانیه که ی به کوردی نوسیوه ته وه و به بێ ئه وه ی لێی تێبگه یت.

سڵاوتان لێ بێت، دەتوانین واشی لێک بدەینەوە کە زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندە و بێگومان هێندە وشەی بێژماری تێدایە کە ئێمە هەر نەشمان بیستووە. بەڕای من دانەری ئەو فەرهەنگە کوردییەکی زۆر باش دەزانێ کە هێندە ورد بووە لە هەڵبژاردنی وشەدا.

(پانتاو) = تەخت ـ تەختاییی سەر کێو و چیا ـ تەختاییی سەر خەرمان.

(پانتۆمیم) =

(پانەهۆن) = هۆن بە تەنها چەند مانایەکی هەیە، بۆ نموونە:
1ـ هۆن لە هۆنینەوەوە هاتووە، واتە وەندراو یان هۆندراو، وەکوو پەتێ کە هۆندراوەتەوە. پان = تەخت، بەرین. پانەهۆن = ئەو شتەی که هۆندراوە و پانە.
یان:
2 ـ هۆن بەو هێڵەی دەوترێ کە لەسەر زەویدا دەیکێش بۆ ئەوەی ئاوی پێدا بچێ بە مەبەستی ئاودێریکردن. پانەهۆن = ئەو هێڵەی کە پانە و لە زەویدا کێشراوە بۆ ئاوپێداتێپەڕکردن.
3 ـ هۆن = خەون، خەو.
کە من زیاتر بۆ واتای یەکەم و دووەمیان دەچم.

(پاڵتەک) = 1ـ بەردتاش. 2 ـ دەرد و نەخۆشییەکە لە گەروو و قوڕگی ئاژەڵ و ڕەشەوڵاخ پەیدا دەبێ و هەڵدەماسێ، بۆ چاکبوونەوە جاران، هەڵیان دەدڕی و گەنمیان تێ دەئاخنی، چاک دەبووەوە.
تێبینی: زۆر دوورە لە پرۆگرامی پالتالک.

(پاڵمە) = جۆرە شنگ و ئەسپنگێکی گەڵاپانە کە تامی وەک ئاڵەکۆکە.

(پچ) = 1 ـ وتەیەکی زۆر سووک و کەم کە بە ئاستەم دەبیسرێ، پچە، سرتە، سرکە. 2 ـ پێچ، بادراو، بادان. 3 ـ تۆزقاڵێک، کەمێک، کەمۆکە.

(تخوب، تخووب) = سنوور، کەوشەن ...

هەر سەرکەوتوو بن!

ئه م کاته ت باش کاک Diyako
زۆر سوپاس بۆ وه ڵامی ووشه کان ، واتاکانیان ئه وه نه قورس نه بوون به ڵام
به خوا من نه م ئه زانی.
له گه ڵ قسه ی به ڕێزتام که زمانی کوردی زۆر ده وڵه مه نده، به ڵام به ڕای من
یه کێک که بیه وێت قا موسێکی وه ک ( کوردی_ئه ڵمانی) یان هه ر زمانێکی که بێت به کوردی چاپی بکات ئه بێت کام ووشه یه ی زۆر سه هلوو ئاسانه له کورده واریدا ئه وه بنوسێت نه ک ئه م ووشه قوورسانه .

جارێکی که زۆر سوپاس بۆ ماندوبونتان .
سه رکه وتووبن

پانتومیم وشه ییکی فرانسیه که مانای شانوی بی ده نگ ده دات

panto•mime /pntmaIm/ noun
1 (also BrE informal panto) [C, U] (in Britain) a type of play with music, dancing and jokes, that is based on a fairy tale and is usually performed at Christmas
2 [U, C, usually sing.] the use of movement and the expression of your face to communicate sth or to tell a story mime
3 [C, usually sing.] (BrE) a ridiculous situation, usually with a lot of confusion farce