تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

SP2 و گرفتی زمان

halgurt

Halgurt

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو ماندونەبن،
ئەوه دوو جاره سێرڤیس پاک 2 م داگرت له سایتی مایکرۆسۆفت، دوو سەعات زۆرتر ئەخاێنێت، کەچی که ئەمە‌وێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەم دایمەزرێنم، دوای خرموهوڕێک ئەم پەیامه دێت: Setup cannot update your Windows XP files because the language installed on your system is different from the Update language.
هەرچەنده XP ـی ئەڵمانیم هەیه و له سایتی مایکرۆسۆفتی ئەڵمانیش داونلۆدم کرد.
تکایه وەڵامێک..زۆر سوپاس
هەڵگورد

عەزە ئەی تەلەفۆن بۆ من بۆ ناکەیت
عەزە ئەو خەڵکە بۆ ئەخەیتە عەزابەوە عەزە
ئەوەی تۆ هەر مئشکیلە نییە، زمانەکەی بە هی خۆت عەیبی نامێنێت

لە كاتی داگــرتن دا زمانی ویندۆزی خۆت هەڵبژێرە، كێشەكەت چارەسە دەبێت.

سڵاو
ئەگەر XP ئەڵمانیت هەیە لێرە دایبگرە
http://www.microsoft.com/downloads/details.aspx?FamilyID=049c9dbe-3b8e-4f30-8245-9e368d3cdb5a&displaylang=de

شڵاو و ڕێز،
کاک ئاسۆ حەیاتەکەی، ئەزانی ئەوەشی که ئێوه ئەڵێن کردم، هەر هەمان پەیامم بۆ ئەهات. وا ئێستا خەریکم ئەو لینکەی کاک هاوڕێ دائەگرم، جارێ سەعاتونیوێکم ماوه، هیوادارم ئەم جارەیان بگونجێت، باوەڕ ئەکەم ئەمەیان ئەبێت.
سوپاسی بۆ هەمووان...
هەڵگورد

سڵاو،
له لینکەکەی مایکرۆسۆفتەوه که کاک هاڕێ داینابوو توانیم سپ2 دابگرم دوایی که ئەنستالێم کرد پەیوەندی به ئینتەرنێتەوه تێک چوو، ئەوه دوو ڕۆژه هەر خەریکم هەر بۆم چارەسەرنەکرا، ناچار سیستێمم گەڕانەوه دواوه ئەوەتا ئێستا بۆتان ئەنوووسم، نازانم بۆ وای لێهات، ئەی وت NetBt سڕاوەتەوه؟؟!!!. وه Firewall دێئەکتیڤ بوو و نەئەخرایه گەڕ، نووسرابوو( هەندێ له ڕێکخستنەکان لەلایەن گروپی بەڕێوەبەرەوه دەخرێنەگەڕ)!؟؟ ئێستا گەر دایمە‌زرمەوه چی بکەم باشه؟
شتێکی تریش - له پەنجەرە‌ی(tzwerkverbindung ) پەیوەندی به ئینتەرنێتەوه، دوو نیشانەی Lan هەیه، یەکێکیان به10،0Mbit/s که کارئەکات. ئەوی تریان به 400MBit/s و کارناکات، واته ناردن و وەرگرتنی 0، سفره. ئایا ئەمه نۆرماله؟
وەڵام؟
سوپاس ... هەڵگورد