بۆ بەڕێوه بەری ماڵپەڕ
سڵاو
هەندێ جار ئەم ماڵپەڕه نابێتەوه له کاتی کردنەوه ئەم پەیامه دێت:The XML page cannot be displayed
جا نازانم هۆی چیه؟
لێره وێنەی ئەم کێشەیەم داناوه: http://www.geocities.com/rawand_brad/error.jpg
کاک ڕەوەند گیانەکەم تۆ لە کوردستانی؟
من بزانم ئەو کێشەیە هەهر لە کوردستان هەیە.
منیش هەمان کێشەم هەیە
لەڕاستیدا ئەم پرسیارە بۆ کاک بەردەقانی یە؟ ،بەڵام منیش تێبینیەکی بچوکم هەیە لەگەڵ ئەم پرسیارەدا!
بەپیی ئەو پەیامەی سەرەوە دەبێت ،ئەم ماڵپەڕە بە کۆدی XML دروست کرابێت! وە وێبگەڕەکانی ئێوە کێشەی هەبێ لەپێشاندانی لاپەڕەیەک کە به و جۆرە کۆدانە دروست کرابێت، بەڵام بۆ هەندێ کات؟.
لەڕاستیدا منیش چەند جارێک سەردانی ئێرەم کردووەو نەکراوەتەوەو بەکێشەم نەزانیوەو بەکێشەشی نازانم بۆیە نەم پرسیوە، چونکە ئەو کێشەیە تەنیا لێرە نیە، من ماڵپەڕ ئەزانم کە خەڵکانی بلیمەت و تایبەت بە داتا دروستی کردن وە هەمان کێشە هەیە هیچ پەیوەندی بە چۆنیەتی دروست کردنی ماڵپەڕەوە نیە.کەدەڵیم خەڵکانی بلیمەت مەبەستم ئەوە نیە کە لە توانای دروستکەری ئەم ماڵپەڕە کەم بکەمەوە!
چەندان جار لەکوردستان پۆستیش ئەو کێشەیە هەبوەو ،بە بۆچونی من پەیوەندی بە زۆری ژمارەی میوانەکان بۆ ئەم سەکۆیەوە هەیە.
هیوادارم کاک بەردەقانیش ڕوونکردنەوەیکی بچوک لەم بارەیەوە بنوسێت.
سەرکەوتوبن
باشە تۆ بۆ کاک زانست خۆ تۆ لە کوردستان نیت!
ئەم کێشەیە من خۆم لە کوردستان بینیومە، وە لەگەڵ کاک بەردەقانی قسەم کردوە بڕیاربوو چاک بکرێت، وەک کاک زەندی ئیشارەی پێدا پەیوەندی هەیە بە براوسەرەکەوە.
سڵاو
کاک زەندی من لەلایەن خۆمەوه بەکێشەی دەزانم
وه کێشەی زۆری ژمارەی میوانەکان پێت ناڵێت The XML page cannot be displayed
بەڵکو پێت ڕادەگەیێنێت به پەیامی Bandwidth Limited %.......
من ئێستا ناتوانم بەشی هەواڵەکان ببینم واتا لاپەڕەی سەرەتا
بەڵام لەڕێگای ئەم بەستەرەوه دێم بۆ بەشی پرسیارەکان http://www.kurditgroup.org/phorum5/
وه کاک هێمن ئەگەر تەنها له کوردستان ئەم کێشەیه هەبێت خۆ هەر کێشەیه ئەویش؟
لەگەڵ ڕێزم.............