جاریکى تر ویندۆزى کوردی
بەرێزان
لەم ماوەیەدا باسی ویندۆزى ئێکس پیمان کرد کە گوایە کراوەتە کوردى و زۆر گفتوگۆى لەسەر کرا
هەندێک بە ئەفسانەیان ئەزانى و هەندێکى تر هێرشیان کردە سەری و هەندێکى تر دەست خۆشی و هەندێکیش چاوەڕوان بوین بزانین کەى دێتە ناو واقعەوە..
ئەمرۆ دواى چوار پێنج رۆژی جەژن سەیرى ئیمەیلەکانم کرد لەو چل پەنجا ئیمەیلە یەکێکیان هى ئەو لوقمان بەختەیە بوو کە بۆ سایتەکەمى ناردبوو www.c4kurd.com و داوا ئەکات کە چۆن بتوانێت ئەو ویندۆزە بگەیەنێتە کوردستانى باشور و ژمارەى تەلەفون و ئیمەیڵى خۆى ناردوە.. جا با بزانین ئەو کارە چۆن کراوەوە و حەز ئەکەم ئەگەر بەرێوەبەرانى ئەم سایتە پێیان خۆشە رێگەى ئێرە بزانیت و بزانین چی کردوەو بە تەماى چیە؟
ئەمەش نامەەکەەیەە
سڵاو و ماندو
نەبونی بۆ ئێوەی خۆشەویست.
بەڕێزان هەر وەك بۆ خۆتان لە
ماڵپەڕەكەتان دا بڵاوتان كردبۆوە دوای
ماوەیەكی زۆر ماندو بون و كار كردن
توانیم ویندۆز ئیكس پی بكەم بە
كوردی.ئێستاش دەم هەوێ بڵاوی
كەمەوە،بە ئاگادری ئێوە دەگەیەنم كە لە
هەموو شارەكانی كوردستان بنكە و
نوێنەرایەتی بڵاو كردنەوەی ئەو
ویندۆزە وەردەگرین.ئێوە بۆ زانیاری
زیاتر لە سەر ئەم باسە دەتوانن
سەدانێکی ماڵپەڕەكەمان بكەن
هەر چەند ئێستا هیچی تێدا نییە و
خەریكم كاری لە سەر دەكەم هەوڵ
دەدەم لە ماوەی حەوتوی داهاتو دا
ماڵپەڕەكە ئامادە بكەم.دەتوانن
ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوە بگرن چ بە
تەلەفون یا ئیمایل
lbakhteh@yahoo.com
00984444225614
بە سپاسەوە براتان لوقمان بەختە
سڵاو
دەست خۆش كاك هێمن، پێم وایە چۆنیەتی جێبەجێ كردنی شتێكی لەو بابەتە زۆر سەخت نەبێت، تەنیا ئەوەیە كە كاتێكی زۆر دەبات.
بەڵام ئەوەی كاك لوقمان مایەی شانازیە و دەبێ دەستخۆشی لێبكرێ.
گرنگتر لە بەكوردی كردن ئەوەیە، ئایا لە بواری ڕێزمان ـەوە بێ كێشەیە؟
ئایا بە ئیزنی مایكرۆسۆفت كراوه؟
ئایا سەپۆرتی دەبێ لە داهاتوودا؟
پێم وایە لە ماوەیەكی زۆر كورت دا ئەو ویندۆزە دەمریت، بەداخەوە.
بژین.
ئەرێ كاك ئاسۆ بەم بەیانیە چیئەكەی لێرە؟
:)
هەربژیت
كاك سیا زیندەگیم سەخت بووە، ئەو كاتە خۆم ئامادە دەكرد بۆ لەماڵ دەرچوون.