Router & Hub جیاوازیان چیە؟
بەڕێزان سـڵاوتان لێ بێت
پرسیارێكم هەیە ئەویش :- جیاوازی چیە لەنێوان Router وو Hub ؟
ماوەیەك لەمەو پێش خەتی ئنتەرنێتی كەیبڵم دانا وە بۆ ئەوەی دوو كۆمپیوتەرەكەم لە یەك كاتدا لە سەر ئنتەرنێت كار بكات ، وتیان دەبێت Router ی بۆ دابنێیت ، بەڵام خۆم Hub ێكم هەبوو بۆم دانا وكاری كرد وا ماوەی مانگێكە كاری پێ دەكەم وو هیچ كێشەیەكم نیە. بۆیە داوا لە بەڕێزانی شارەزا لەم بواردا دەكەم زانیاری زیاترم بدەنێ ، ئەگەر ئەوە بێت Router دیواری ئاگرینی تێدابێت خۆ دەكرێت بە پرۆگرامی وەك زوم ئەلارم ئەو كارە بكرێت.
چاوەڕوانی وەڵامی بەڕێزتانم زۆر سوپاستان دەكەم. شوان
سەیرێکی ئەو سایتە بکە
http://duxcw.com/faq/network/hubsw.htm
یەکێک لە چۆنایەتیەکانیRouter ئەوەیە کە DHCP لە خۆ گرتووە، ئەمەش وا ئەکات کە IP ئەدرێسێک دابەش ئەکات بەسەر ئەو کۆمپیوتەرانەی کە لە تۆڕەکەدا بەیەکەوە بەستراوەن، وە هەروەها ئینتەرنێت دابەش ئەکات بەسەریانا وەک یەک.
بەڵام Hub یا switch لە دابەشکەرێک (تەقسیم) زیاتر شتێکی کە نیە، ئەمە چەند کۆمپیوتەرێک بەیەکەوە ئەبەستیتەوە لە تۆڕێکدا، وە چاودێری ئەکات بزانێ چ کۆمپیتەرێک هەیە و لە کوێیە، کاتێک ترافیک دێت(ئینتەرنێت) ئەو تەنها لە ڕێی ئەو پۆرتانەوه ترافیک ئەنێرێ بۆیان ئەمەش وا ئەکات کە هێزی ئینتەرنێت زۆر کەم باکتەوە.
ئەمەو Hub یا switch شتێکیان نیە بەناوی براندڤێگ(ئاگرە دیوار) دیواری پاراستن، بەلام لە Router دا ئەوە هەیە.
ئەمە کورتەیەک لەو بارەیەوە، ئەگەر ڕۆشن بێت!!!!
Hub چەند نۆدێک یان جەند کۆمپیوتەرێک بەیەک ئەگەیەنێت بەمەش تۆڕێکی LAN دروست ئەبێت ، Router دوو تۆری جیاواز لە رووی IP دەبەستێت بەیەکەوە
و ئەیانکات بە یەک تۆر بەمەش WAN دروست دەبێت .
ئەگەر Router نەبوایە ئینتەرنێت نەدەبوو ، چونکە ئینتەرنێت WAN ێکی گەورەیە
کە لە چەندەها LAN پێکهاتوە ، بە چەندەها Router ئەم کۆمەڵە زۆرە LAN ەی
پێکەوە بەستووە چەندەها WAN دروستبووە و بەم هەموو WAN ەش WAN ێکی گەورە دروستبوە پێێ دەڵێن ئینتەرنێت .
بەو کۆمەڵە Router انەی کە بەیەکەوە کاردەکەن دەڵێن Backbone .
ووشەی Gateway یش بریتیە لە IP ی ئەو Router ەی که LAN ەکەی تۆی بەستووە
ئینتەرنێتەوە .
زۆر لە وەڵامەکەی تۆ لامدە ، بەڵام حەزم کرد ئەوانەش بزانیت ،چونکە پرسیارەکەت جوانبوو .