تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

خاوبونەوه

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/11/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو !
چەند ڕۆژێ لەمەو بەر ویندۆزەکەم تازەکردەوه و xp2 که شتێک لە xp ئاسای هەڵکشاوترە دابەزاند، هەندێ تایبەتمەندی باشی تیایه ، یەک لەوان ئاگرەدیوارێکی پتەو. بەڵام کۆمپیوتەرەکەم زۆر خاو بۆتەوه، تا پەڕگەیەکم بۆ دەکرێتەوه چایەک تەواو ئەکەم، ئەوەش بڵێم کە جگەلە Norton AntiVirus 2004 و یەک دوو پرۆگرامی تری پێویست وەک مێدیا پلەیەر و ڕیاڵ شتێکی وای دیکەم نیە، واته تەنها بڕێکی زۆر کەمم لە ئەقڵی کۆمپیوتەرەکەم جەنجاڵ کردووه .
ووتیان Ace Utilities بۆ خێرا کردنی کۆمپیوتەر باشە ، تاقیم کردەوه سوودی نەبوو ! گەر ئێوە ڕێگەچارەیەکی دیکە شک ئەبەن بۆ خێراکردنی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر و پێمی بڵێن من کۆڵێ مەمنوون ئەبم .
لەگەڵ ڕێزم

هەوڵ بدە Norton 2004 بسڕەوە و Nod32 دابمەزرێنە، پێم وایە كەمێك لە خێراییت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
سەركەوتووبی.

سوپاس کاک ئاسۆ ، هەوڵەدەم وابکەم. بەڵکو بۆمان تیژ کات وەک بیبەر :) .
هەر بژیت .

وائەزانم پرۆگرامی(ئاوتۆستارت) ت زۆرە، ئەوانە لابەرە، start----->Run----->msconfig----->autostart

قسەی خۆمان بێت کەمێک شەرم گرتی و خێرا تر هەنگاو دەنێت ، سوپاس بۆ ئامۆژگاریەکانتان .
ڕێزی دووباره .

یەک دیفراگمێنت خێراتریشی ئەکات!