ڤیژواڵ بەیسیک
سڵاو بەڕێزان:
من دەمەوێت بە ڤیژواڵ بەیسک فۆرمێک دروست بکەم وه دوو دانه edit box و دوگمەیەکی بۆ دابنێم وه له یەکێکیاندا کاتێک وشەیەک بنوسم ئەوا لەوی تریاندا ماناکەی یان مورادیفەکەی بێنێت پاش کلیک کردن له دوگمەکه ،خۆتان دەزانن که دەبێت پێشتر هەموو وشەکان لەگەڵ ماناکانیان بنوسرێنەوه له فایلێکدا بەجیا ، بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگه ئەو کۆدەیه که به دوگمەکەی دەنوسیتەوه که وا بکات بگەڕێت به ناو وشەکاندا و ئەوەی که تۆ مەبەستته بیدۆزێتەوه و له خانەکەی تردا داینێت ، سوپاستان دەکەم گەر لەو بارەیەوه هاوکاریم بکەن .
تۆ لەڕاستیدا ئەتەوێ داتابەیس (بنکەی زانیاری) درووست بکەیت. بەڵآم بۆ بە
ڤیژواڵ بەیسک ؟
بە بۆچونی من asp باشترە بۆ ئەوە. هەرچەندە من شارەزاییم نیە لەو بارەیەوە، بەڵام با باسەکە گەرم بێت.
جەنابت بەدوای سێرچ یا گەڕان سکریپت دەگەڕێی؟
دەتەوێت فەرهەنگ درئست بکەیت بەڕێز ؟؟
کاکە گیان ، ئەگەر تۆ ئەتەوێت فەرهەنگێی ئەلکترۆنی دروستکەیت بە شێوەی ئەپلیکەیشنێکی ویندۆس کاربکەت ، ئەوا ڤیژوەل بەیسک بەکار بهێنە ، ئەگەر ئەتەوێت بیکەیت بە ماڵپەرو online ئیش بکات ئەوا دەتوانیت asp بەکار بهێنیت
لە ئەنجامیشدا هەردوو تەقەنیەکه هاوشێوەن لە شێوازی کۆد نووسیندا ، بەدڵنیاییەوە لا هەردوو حاڵەتەکەیا تۆ پێویستت بە داتابەیسێک هەیە لە پشتی ئەم کارەوە ، کە ئەم داتابەیسە ووشەکانی فەرهەنگەکەی تیایە .
ئەگەر شێواز و مەبەستی ئێشکردەنەکەی تۆ بەم جۆرەیە کە من باسم کرد ، ئەوا زیاتر کارەکەت روون بکەرەوە بۆمان با یارمەتیت بدەین.
ha ha ha , what you talking about man ? , the peson asked about something and u answered in a nother way
dont make the subject hard , its too easy , it doesnt need to programming it by c or ... , it will be made by
a simple code with any DB system , any way i Suggest u to write in kurdish next time , mmmmmmaaaaaaaaa .
شتێکی سادەم کردوە، فەرموون:
http://www.zkurd.org/aras/download/Ferheng.zip
هەندێک هەڵەی تیایە. گەر بواربوو چاکی دەکەم.
دەست خۆش کاک کاوە، کارێکی زۆر باشە
یەک تێبینم هەیە ئەویش ئەگەر فەرهەنگەکە تەواو ببێ ئاوا با ئاسانی نەتوارێ دەستکاری بکرێ و گۆڕانکاری تێدا بکرێ.
لای من ئینستۆڵ نابێت دەڵێت دەتەوێت Dot Net Framework داگریت کە کلیکی نەخێر دەکەم(Dot Net Framework کم هەیە لەسەر کۆمپیتەرەکەم) بەرنامەی ئینستۆڵکردنەکە دادەخرێتەوە.
سڵاو
ئەو بەرنامەیە وەکوو یەکەمجار نووسیم هەڵەی تیایە و بۆ تاقیکردنەوە بوو، ئێستا چارەسەری هەڵەکانم کردووە و گەڕان و گۆڕانکارییم بۆ زیادکردووە.
هەفتەی داهاتوو وەشانێکی تری دادەنێم، کە بێهەڵە کاربکات.
بەڕێز کاک هێمن، بنکەی دراوەکە مایکرۆسۆفت ئەکسێسە، دەکرێت بەئاسانی لەوێشەوە گۆڕانکاریی تیا بکرێت.
بەڕێز شرێک بۆ دامەزراندن پێویستیت بە .net frameword 1.2
بە ڤیژوال ستۆدیۆی 2003 کارم تیاکردووە. گەر ویستت بەستەری داگرتنەەت بۆ دادەنێم.
بەڕێز ئالان سەرچنار، هەندێک هەڵە هەیە پاش بڵاوکردنەوەی بینیم، سوپاس بۆ تێبینییەکەت.
کاک کاوە net frameword 2.0 م هەیە لەسەر کۆمپیتەرەکەم وە ڤیژوەڵ ستودیۆی 2005 بەکاردەهێنم. بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەپڵیکەیشنەکە ئینستۆڵ نابێت.