چۆن بتوانم بەکوردی لاتینی بنوسم؟؟
سڵاو بەڕێزان ...چۆن بتوانم بە کوردی لاتینی بنوسم واتە تێکستێکم هەیە بەکوردییە دەمەوێ بیکەم بەلاتینی سوپاستان دەکەم..لەم ماڵپەڕەزۆر گەڕام بەڵام نەم دۆزییەوە،
باشە هەرجارێک کاک هێمن ووتی
بۆ ئێمە ئەبێت هەموو وەڵامدانەوەیک کەتۆزێک ئاراستەی وشەکانی جیاواز بێت بە نێگاتیڤی تێبگەین بۆ؟
من دیارە بۆ یە ئەوەم نوسی چونکە ڕووداوێکی لەو شێوەیە هەبوو لەم مەکۆیەدا، بۆ یە نوسیم، ئەگینا خۆم بەبچوکتان دەزانم.
ئەو وەڵامانەی من تکایە یەک تۆز بەڕوحێکی فراوانەوە وەریبگرن. کاک دیاکۆ و برادەران دەمناسن. یەک تۆز حەزم بە قسەی خۆشە. ئەگەر پێتان ناخۆشە نایکەم.
یەک کۆمەڵ ڕێز و حورمەت
وا بزانم لیرە شتێکی وا هەیە
http://zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=481
بەخوا تابمێنی شتی سەیر دەبینی
بەبرادەران ئەڵێن کاکە گۆڕەرێک دروست بکەن ، کەنەرمەواڵابێت نەک لەسەر وێب. بەبێ ئەنتەرنێت. ئێستا داوائەکەن بەبێ بەرنامە بێت.
ئەمە زۆر سەیرە لام، کەبەرنامەیەک بیکات بۆ دەتەوێت بەبەرنامە بێت. تێ ناگەم!!!
ئەها لەوانەیە داوای ئەوەبکەن وەکو فانۆسی سیحری بێت، هەرکەفووت پیا کرد، ئاوەتەکانت بێتە دی.
دیسان ڕێزم
بەڕێزان سیحر هی سەردەمی کۆن بوو، ئێستە ئینتەرنێت سیحر دەکات، فەرموون:
http://www.zkurd.org/Amino/
بەڕێزیت چاوەکەم
:)
خۆزگە هەموو کەس بەو دڵە فراوانەوە بونایە و وەک تەڵقەتەنوورە هەڵنەچونایە من سەرەتا خەریک بوو باسەکە دابخەم بەڵام کە وەلامەکانم بینی زۆر دڵخۆش بووم بە ڕاستکردەوەی ئەو هەڵە تێگەیشتنە.