فایلەکان ناکرێنەوه!!!!
سڵاو
کۆمەڵێک وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیم بەنێرۆ خسته سەر( دی ڤی دی) یەک.ئێستا نه ئەتوانم سەیریان بکەم نه کۆپیان بکەم!
هیچ بەرنامەیەک هەیه ئەم فایلانەم بۆ بکاتەوه؟
سوپاس
کاک ئارام هەوڵ بدە جارێکی تر کۆپی بکەرەوە لە کۆمپیوتەرەکەت، دوای ئەوەهەوڵ بدە بیانکەرەوە ،بەهیوام بکرێنەوە لەوانەیە بەهەڵە کردبێتەسەر دیڤیدی بۆیەناکرێنەوە.
بڕواناکەم ئەوە پەیوەندی بەپرۆگرامی ترەوە هەبێت کە بۆت بکاتەوە.هەوڵ بدە پرۆگرامی My DVD studio Deluxe 6.0 پەیدابکە بۆ ئەوکارانە چاکە ،نێرۆ فریای ڤێرشنەکانی ناکەوی زوو زوو دەیان گۆڕێ، بەڵام ئەمە ساڵی یەک جارەو بێ سەرئێشەیە.
سەرکەوتوبن
کاک ئارام بە پرۆگرامێک پاشکۆی فایلەکان بگۆڕێ بزانە دەکرێنەوه. واتە فۆرماتەکەیان بگۆڕه، یان ئەگەر دەکرێ، یەکێکی چووکەیان لێره دابنێ بزانین بۆ ئێمەش ناکرێنەوه؟
دەبێ رێگا چارەیەکی هەبێ.
گەر سڕابێتشنەوه به پرۆگرامی تایبەتی دەتوانی بیانهێنیتەوه.
کاک ئارام ،ئەگەر کاتی کۆپیکردنی بەم شێوەیە نەت سوتاندبێ ،کەواتە بەبۆچونی من خۆت ماندوو مەکە.
Data- DVD Data- switches to nero express- Add Data
هەندێ جار جۆرەپرۆگرامێکی نایاسای وەک پرۆگرامی دۆزینەوەی کراک یا سێریاڵ لەناو فایلەکان بێت ،پرۆگرامەکە کۆپی ناکات، وەهەندێ لەو پرۆگرامانە ترۆجانی لەگەڵە بۆیە کاری لەگەڵ ناکرێ.
بەڵام ئەوەی تۆ لەوانەیە هەر بەهەڵە کۆپیت کردبێ.
بەڵام پرۆگرام هەیە بۆ هێنانەوەی فایلەکان.
سەیری ئەم پرۆگرامەی کاک هەژار بکە بزانە سودی لێنابینی، من خۆم بەکارم نەهێناوە.
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?2,27896
سەرکەوتوبن
سەرکەوتوبن