تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێشنیارێک بۆ ئەندامانی کورد ئای تی

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/10/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

دیارە هەموو خاوەن ماڵپەڕەکان و نووسینەکان زۆر خەڵکی تریش پێویستیان بە وەرگێڕێک هەیە کە فۆنتە نا یونیکۆدەکانیان بۆ بکات بە یونیکۆد؛ ئەو فۆنتانەی کە بە درێژایی نەبوونی فۆنتێکی ستاندارد بەکاریان هێناوە (‌ بە ناچاری ).
دیارە لە هەر لەم ماڵپەڕە دەتوانی لە بەشی وەرگێڕ ئەم کارە بکەی بەڵام بێ کێشەش نییە.
خۆ ئەگەر ئەنتەرنێتت نەبێ ئەوه هیچ
پێشنیار و داوای من ئەوەیە کە وەرگێری فۆنتەکان بکەن بە نەرمەکاڵایەک؛ تا هەرکەسێک حەز بکات دایبەزێنێ و کارەکانی خۆی پێ جێ بە جێ بکات
هیوادارم پشتگوێ نەخرێ
سوپاس
کۆچەر

سڵاو

کاک کۆچەر پێشنیارەکەت زۆر جوانە منیش ئەڵێم ئەی باشە ئەگەر بەڕێزێک
ئینتەرنێتی نەبێت چی بکات؟

کەواتە نەرمەکاڵاکە لە هەمووی باشترە

سوپاس بۆ پێشنیارەکەت
هاوسەر

ئەمەیان بە پارەیە!!

ئاخخخخخخخخ
تو خوا باسی هەرچیەک ئەکەن باسی پارە مەکەن
چونکە بە خوا هەر بە بەلاشەکە فێر بووین 2 کلیکە و
لە سایتێکی فرییەوە دامان گرتوە ئیتر ئەم پارەیەی
بۆ چیە ؟

سوپاس

وەڵا تا ڕەمەزان تەواو نەبێت تاقەتم نییە

سڵاو
جا ڕەمەزان چ پەیوەندیەکی بە داتا وە هەیە؟

باشە کاک بەردەقانی تا ڕەمەزان تەواو ئەبێ چاوەڕوان ئەبین
بەس حەز ئەکەین شتەکە بە خۆڕایی بێت، ئەگەر بکرێت ؟!
سو پاس

پێشنیاری باش هەموو كەسێك پشتیوانیەتی.

سڵاو دووبارە
کاک بەردەقانی ئەوە ڕەمەزان تەواو بوو؛ ئێستا ئەڵێی چی؟
چاوەڕوانین
کۆچەر

کەسێک نەبوو بە دەنگ ئەو داواکارییەی منەوە بێت.
وابزانم ئەگەر هاوڕێیان پشتگیریم بکەن... ئەوە کاک بەردەقانیش دەست بەکار دەبێت..
ئەوەش بووە بە سیاسەت، ئەبێ گوشار بخەینە سەر داواکارییەکانیشمان.
ببوورن بۆ خۆشی وا دەڵێم..
کۆچەر

ده باشه سعرەکەی لێره بنوسن به چەند دەفرۆشن
پاره چۆن منی کوشتوه.................

کاک بەردەقانی زۆر سوپاس ..
گرنگ ئەوەیە بکرێ ... جا تا زووتر باشتر
بێگومان دەرکی سەرقاڵی جەنابتیشت دەکەین.
بەڵام مادام ئێوە خاوەن و داڕێژەری ئەو پڕۆگرامەن، بۆیە داواکەش لە ئێوە دەکرێ.
گوێش مەدەرە ئەوەی ئەگەر نەفامێک شتێک دەنووسێ.
زۆر سوپاس
چاوەڕوانین .. چاوەڕوان .
سەرکەوتوو بن.
کۆچەر