تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Windows XP Kurdish Version

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/10/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔25۔ )

سلاو برادەران ئەمڕۆ ئەم هەواڵەم خوێندەوە ئایا تا کوێ ڕاستە شتی واتان بیستووە؟
ئەگەر وابێت بەڕاستی کارێکی زۆر پیرۆز و سودەندە!

ئەمەش لینکەکەیەتی
http://www.peyamner.com/article.php?id=23630&lang=kurdish

منیش ئەمە هەوەڵین جاره ‌دهیبستم‌. بەڵام زۆر سەیرە! چوونکە کەسێک لە هیچ شوێنێک زانیاری کومپیۆتەری نەخوێندبێ ئایا بە ڕاستی دەتوانێ کارێکی وا بە سەرکەوتوویەوە ئەنجام بدا؟
_ چەند ساڵ پێش ئێمەش لەم سەکۆیە باسێکمان لە سەر بە کوردی کردنی ڤیندۆوز هەبوو، ئەگەر باش لە بیرم مابێ من و بەردەقانی لەو باوەڕەدا بووین کە ئێستاش هەر ئەو کەڵکه لەو سیستمە وەردەگرین کە کاتی بە کوردی بوونەکەی وەری دەگرین و ئێستا (مەەست ئەوکاتە)ئەو کارە هیچ گرنگیەک بە مەسەلەکە نادا.

ـ ئایا کەسێک لە هیچ شوێنێک زانستی کومپیۆتەری نەخوێندبێ، ئەو هەموو وشە زانستیانەی چۆن کردووە بە کورد؟! ئەمە بۆ خۆی لای من پرسیارە.

گەر به زانستیانه ‌بیری لیبکەیتە‌و‌ە جێگەی سە‌ڕسوڕمانە،چونکە‌ پسپۆڕیەک و شار‌ەزایەکی باشی دەوێ جا مەخابن ئە‌گەر یەکێک هیچی لە سە‌ر نەخویندبێ زەحمە‌ترە، با چاوەڕێ بکەین و بیبین ئەو کاتە قسەهەڵئەەگرێ!

گرنگیی گۆڕینی ویندۆزی ئێکس‌پی بۆ هەچ زمانێک له زانین و نەزانینی ئەو کارەدا نیه، بەڵکو لەوەدایه کەئایا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕێگە‌ی یسایی دەدات بەو کاره یان نه.

یەکێک له گۆڕانکارییه بنەڕەتییەکانی ویندۆزی ئێکس‌پی گۆڕینی ئانسیی ANSI بوو بۆ یونیکۆد. ئیدی دەمێنێتەوه گۆڕینی UI کەئەم کارەش، پاش ڕەزامەندی مایکرۆسۆفت، بەڕێکەوتن لەنێو زمانەوان و پسپۆڕانی بواری زمان چارەسەر دەکرێت.

کورد گەر نەگبەت و سەرلێشواو نەبێت، واز له بەکوردیی کردنی ویندۆز بۆ کوردی دەهێنێت چونکه ئەو کاره دەبێته تەنها دواکەوتنی کورد و گەنجەکانی لەبری پێشکەوتنیان. ئەمەش که پەیوەندی نییه به پیرۆزیی و شیریننیی زمانەکەمانەوه.

سڵاو و حورمەت
جا ئەوە چییە بۆ کورد، خۆ ئێوە دەڵێیت قەت لە کوردستان نەبوون و کوردتان نەدیوە، کورد کەی پشتی بە زانست بەستووە، کورد ئەقڵی خۆماڵی هەیە، ئەی ئەو کابرا لە سلێمانی تەیارەی درووست کرد خۆ ئەویش هیچی نەخوێندبوو، کاکە گیان هیچ بۆ کورد زەحمەت نییە، من کوێرێکی نەخوێنەوار دەناسم چەندین ساڵە خەریکی چاککردنەوەی سەعاتە، تو خوا کوێر بیت و نەخوێنەوار کارکردن لە چاککردنەوەی سەعات قورسە یا وەرگێڕانی ویندۆیەک؟
بە قوربانی ئەقڵی خۆماڵی کورد بم

سلاو
من هیچ لام سەیر نیە ئەگەر ئەم کارەش کرا بێت، له ئێران و کوردستانی ئێران خەڵک بەتایبەت لاوان زۆر له بارەی کۆمپیتەر و بەرنامەکانی کۆمیوتەر دا دەزانن و بەتاسەوه بۆ فێر بوونی هەوڵ دەدەن.

ئەفشین گیان قسەی منیش هەر ئەو‌ەیە. بەڵام فێربوون لە کوێ؟ لە هیچ کوێ؟! جا چۆن شتی وا دەبێ؟
بە پێی هەواڵەکه ئەو لاوە کوردە لە هیچ کوێ زانیاری کومیۆتەری نەیخوێندووە. ئیتر فێربوونی چی؟
منیش گومانم لەوەدا نیە کە لاوانی کورد لەم بوارانەدا زۆر سەرکەوتوون و نەک تەنانەت لاوەکان بگرە من و ئەوانەش له من بە تەمەترن حەز و ئاواتی فێربوونیان زۆره. بەڵام چوونە بەردەست مامۆستا و فێربوونی زانستیانە زۆر جیاوازە لەگەل تاسە و ئاوات.

بەخوا منیش ئەقڵم نایبڕێ کاکە لوقمان لەم بوارەیا نەیخوێندبێ، نەبەخوا وەستا سابیر قەت ئەقڵم نایبڕێ..

ویستم چەند شتێک بنوسم که بڵێم ( ئێ خۆ باشه ئەگەر، بەڵام ، ئەگەر) بەس خۆمم پێوە هیلاک نەکرد نایبڕێ نااااااااااااااا.

تێبینییەك لەسەر قسەی ئەو بەڕێزانه كه پێیان وایه تا نەخوێنی پێناگەی، یان شت فێر نابی.
بەڕێزان، زۆرێك لەو كەسانەی كه ئاستی زانستیان هێنده بەرزه و خەڵكی ئاسایی تەنانەت ناتوان لەو زانسته تێبگەن، له ڕێگەی خوێندنەوه بەم ئاسته بەرزه نەگەیشتوون. نموونه لەو كەسانه له هەموو بوارەكاندا زۆرن. مام هەژاری كوردان له كام زانستگه زمان و ئەدەبی خوێند؟ ئەمڕۆ كام مامۆستای زانستگەی كوردی دەتوانێ بگاته ئاستی مامۆستا هەژار؟ له بواری IT دا خەڵك زۆر هەن كه شارەزایی و زانستی بەرزیان هەیه، بەڵام ئەو كەسانه زیاتر له ڕێگەی لێهاتوویی خۆیان لەو بوارەدا، توانیویانه بگەنه ئاستی داهێنان. تۆ دەبینی خەڵكێكی زۆر زانستی سیاسی دەخوێنن، بەڵام ئایا هەموویان دەتوانن بگەنه ئاستێكی بەرزی سیاسی؟ تەنانەت هەندێك له سیاسەتڤانه گەورەكان هیچ وانەیەكی سیاسیشیان نەخوێندوه.

ئەوەی كه ویندۆوز بكرێت به كوردی، شتێكی هێنده سەرسووڕهێنەر نییه. ئەمڕۆ تەنانەت سكریپتێكی ساكاری PHP ئەو كەرەستەی لەگەڵه كه به گۆڕینی وشەیەك، بتوانی زمانی دڵخواز له لاپەڕەكەدا هەڵبژێری. ئەو سكریپت و پرۆگرامانه لاپەڕەیەكیان لەگەڵه كه دیاریكەری ئەو زمانەیه كه بینەر له ڕووی دەرەوه دەیبینێ، بۆ نموونه ئەوه وشەگەلەی لەم فۆرومەدا دەبینرێن، وەك: لیستی پەیامەكان، گەڕان، چوونە ژوورەوه و هتد. ئەمه جۆرێك ئاسانكارییه كه هەموو نەتەوەكان بتوانن به گۆڕینی ئەوه وشەگەله كەڵك له كەرەسته ئینتەرنێتی و كۆمپیوتەرییەكان وەربگرن. ئەگەر وا نەبوایه، دروستكردنی ئەم هەموو پرۆگرامه كۆمپیوتەرییه بۆسەر ئەو هەموو زمانگەله گەلێك دژوار دەبوو.

قسەی ئەم کاک مەچکۆم بە دڵە، هەر لەخۆیەوە لە پیاوێکی عاقڵ دەکات

مامۆستا عەلادین سەجادیش نمونەیەکی ترە، قسەکانت جوانە

بەڵام نەبووەو نابێت یەکێك بڵێت من لەخۆمەوە ، واتا هەرخۆم فێری ڕایەڵەکردن بووم و (نێت وۆرکینگ) چونکە نابێت. یان فێری گۆڕینی زمان بووم بێ سەرچاوەو بەبێ زانیاری تەواو لەسەر ئە کارە.

دیسان ڕێزم

مچۆ گیان دەزانی چی:
ـ ئەوەی کە هەست و سۆزی دڵی خۆت بێنیتە سەر کاغەز و لە چوارچیوەی هەڵبەست و پەخشاندا بیانڕازێنیتەوە، پێویستی بە خوێندن نیە. دەتوانی دەربڕی و کەسێکی دیکەش بۆت بنووسێتەوە. (ئەم نموونە لە کوردستاندا هەیە)
ـ کێ دەڵێ مامۆستا هەژار و عەلایەدین سجادی نەخوێندەوار بوون؟ دەزانی ئەوانە هەر لە منداڵیەوە هەڵبەستی زۆربەی هۆنەرانی کورد و فارس و عەرەبیان لە بەر بووە. ئەمەش وەک فێر بوونی یەکێک لە زمانەکانی سیستەمی کومپیۆتەر وایە بۆ کەسێکی هۆنەر و نووسەر. هەژار هێچ نەبێ زۆربەری ناوچەکانی کوردستان گەڕاوە و لە گەڵ هۆنەر و مامۆستای ئەو ناوچانە هەڵس و کەوتی بووە و شتیان لێ‌ فێر بووه. لوبنان و عێراق گەڕاوە و لە بەغدا دەیان هۆنەری عەرەبی دیوە و بێگومان لەگەڵیان مەشاجرەی کردووە و لێیان فێر بووە. ئەمەش لە وەرگێڕانەکەی "قانون در طب"ی "بو عەلی سینا"دا سەری خستووە. چەند زمان لەوانە کوردی و عەرەبی و فارسی لە ئەلف و بێوە فێر بوون و زمانەکان‌ وەک مۆمێک نەرم و شل وا بووە لە نێو مشتیاندا. ئەلف و بێش رەمز و کۆد و سکریپتی زمانە.
ـ ئەو کەسەی سیستمی ویندۆوز وەردەگێڕێ، لانی کەم دەبێ ئەو سكریپتێكی ساكارەی تۆ باسی دەکەی بزانێ! دەنا هیچی لە هیچکوێ‌ نەخوێندبێ، "گومان نیەکەم فڵانی.
ـ خۆ وەرگێڕانی خودی سیستمەکە زەحمەت نیە و پێشتریش خەڵک کردوویانە. بەڵام ئایا ناوی دەیان کەرەستە و ئامیر و نەرمەواڵە و ڕەقەوڵە هەیە چۆن کابرایەکی نەخوێندەوار کردوونی بە کوردی!؟ یان ئەو ناوانە کە ئەو لاوە بۆی دۆزیونەتەوە ئایا تێدا سەرکەوتووە؟

ـ

خۆبە قسەی ئێوە نابێ!!!!
کابرا کردویەتی و زۆر جوان ئیش ئەکا تەواو.....

من سڵام
منیش شتێکم هەیە ئەمەوێت بیڵێم
بە تایبەت لەسەر قسەکانى کاک حامید درودى کە دەڵێت ئەو کەسەى ئەو کارە ئەکات ئەبیت زانستەکەى خویندبێت.. وانیە.. زانست خوێندن کەس ناکات بە زانا.. بەڵکو ئاوات و هیوایەت و هەوڵ دان و ماندوونەبوون دەتکاتە ئەوەى خەونەکان بکەیتە راستى..
زۆر کەس هەن بە شوێن بروانامەدا وێڵن لەم کوردستانەى خۆماندا لە بوارەکانى کۆمپیوتەرو ئای تی دا بەڵام فریان بەسەر کۆمپیوتەرەوە نیەو سەد دکتۆرا بهێننەوە هەر فێر نابن.. چونکە بروانامە کەسى فێر نەکردوە بەڵکو لێبڕان و ماندوو نەبون و شەو نخونى فێرت ئەکات..
ئەنجا بۆ مەسەلەى هێنانى ناوو زانینى سکریپت بێگومان ئەو کەسە ئەبیت شتێکى لێ بزانیت ئەگین بۆى نەدەکرا.. هەر چەندە رەنگە کەسمان ویندۆزەکەمان نەبینی بێت و هەندێکمان فیشەک بە تاریکیەوە ئەنێین.. ئەنجا من لەو بڕوایەدام فێر بوون بە هەوڵ دانى خۆیی زۆر باشترە وەک لەوەى بخوێنیت.. من شەش ساڵ ماتماتیکم خوێند و هیچم تیا بەدى نەکرد کە فێر بوبم بەڵام شەو رۆژم خستبوە سەر یەک بۆ فیر بوونى کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت و لەویا شارەزا تر بووم وەک لە ماتماتیک (عەیبە پیو باسی خۆى بکات) .. بۆیە دلەکەم کاکە حامید ئەو لاوە خوینى گەرمەو احتمالە وەکو ئاواتیک ئەو کارەى کردبێت و دەست خۆشی و دەست گرتن بە باڵیەوە ئەرکى جەنابتانە نەک هیشتا هیچمان ندیوە ئەڵیت ئاخر .. چۆن؟؟ ئەبیت؟؟ نا نا.. لەکوىَ فێر بوو؟؟ لە کوێ خوێندى؟؟ کى فێرى کرد؟؟
ئەوانە بۆ کاتى خۆی..
هەر بژین و سەرکەوتوو بن..
بۆ کاک سیاش کە دڵێت نابیت و ناگونجێت یەکێک بڵیت لە خۆمەوە من ئەڵیم بەڵى ئەگونجێت و خۆى شتى خوێندۆتەوەو خۆى خۆى فێر کردوە.. ئەوە شتێکى نا شاز نیەو معجزە نیە هەر کەس ئینتەرنیتى لەبەر دەست بێت و بزانیت بۆچى بەکارى ئەهێنیت ئەوە کارێکى گران نابێت لەلاى فێرى زۆر شتى ئینتەرنێت ببێت..
برادەرێک ئەناسم قاوەخانەى کۆمپیوتەرى هەیەو منداڵانى تیا یارى ئەکەن کەچى زۆر زۆر باشە لە فلاش کە بەراستى فێر بوون تیایدا کاریکى هیچ ئاسان نیە..
هەر بژین

hemnf گیان خۆ من هیچ دژایەەتییەکم لەگەڵ ئەو لاوه نییه، نابێ به پێچەوانه له من بگەن، لاوانی کورد ئیستا کاری وا دەکەن وەرگێڕانی سیستم به لایەوه هیچ نییه. بەڵام ئەو هەموو پریساره و پرسیاری دیکەش له مێشکی من و زۆر خەڵکی دیکەدا دێنه گۆڕێ. باشە کابرای نەخوێندەوار چۆن دەزانی ئەو وشەە زانستیانە بکا بە کوردی کە هێشتا زاناکانمان ناوەکانیان نەکردووە بە کوردی؟ له غەیبەوه ئەو گشته ناوه کوردیەی بۆ هات؟
هیوادارم سەرکەتوو بوو بێ، با ئێمەش فێری شتێکی نوێ ببین.
ـ‌ تازە خۆ ئەمە یەکەم جار نییه که ئەو کاره دەکرێ، هاوڕێیەک له زانستپەرەرانی کورد چەند ساڵ پێش 50 له سەددی وەرگێڕابوو، ئەگەر وازی لێ نەهێنابایه، هەر ئەوکاته کرابوو به کورد.
جارێکی دیکه له دڵەوه خۆشحاڵی خۆم له سەرکەوتنی ئەو لاوەدا دەردەبڕم، بەڵام هێشتا ناچێته مێشکەوه. باشە تاکوو ئێستا کەس تاقی کردووەتەوە. ئەرێ‌ هەیه بیکڕێن و تاقی بکەینەوه. لەوه دەچێ کاک شاوار تاقی کردبێتەوه که به دڵنیایەوه دەڵێ ئیش (کار) دەکا!

nawala kak hamid gyan kas taqy nakrdotawa ta ble basha cunka hawala la [14:26 , 04 Oct 2005] nusrawaw waku amajay pekrawa dalet am barhama la mangi dahatuda dakaweta bazarawa.bashkm ishalla sarkawtn ba dast benet bbin ba xawan windows ba zmani shirini kurdi u lashi kaka luqmanish sax bet. sarkawt n u peshawtn bo hamulayak

من بەوپەڕی دڵخۆشیوە دەست خۆشی لێدەکەم گەر کوردێک کارێکی وای کردبێ،ڕاستە ئارەزوو بون لەکارێک. گرنگترە لەخوێندنەکەی بەڵام بەبێ سەرچاوە ناکرێ.
گەر تۆزێ بیری لێبکەینەوە هەمو کەسێک کەلەسەرەتاوە فێری بەکارهێنانی کۆمپیوتەر دەبێ توشی دەیان کێشە دەبێت، وەبۆ چارەسەرکردنی هەرکێشەیەک بیرکردنەوەیەکی زۆر دۆزینەوەی یارمەتی و پشتگیری کەلە Xp دا هەیە ،ئەمانە بۆخۆی سەرچاوەن بۆ دروستکردنی سەرەتایەک.
گەرکەسێک زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێ ئارەزویوکی زۆری هەبێ و بڕوای بەخۆی هەبێ دەتوانێ زۆر شت فێربێت، تاکو بەداهێنانی نوێەوە.

هیوادارم هەواڵەکە ڕاست بێت ،باشتر وایە چاوەڕێ بین.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمو ڕایەک
سەرکەوتوبن

وەڵای قسەی وائەکەن زەلام دێنێتە لەرزە

ئەرێ کاکە من خۆم زۆر دەستخۆشی لەو لاوە دەکەم دەستەکانی دەگوشم، سەرکەوتن بۆ ئەو لاوە کوردە. ئەمە کێشەیەکی ترە. چاوەکەم براکەم هەی برای بەڕێزم کاک هێمن هەموو برادەران.

دیسان ئەڵێم مەحاڵە دیسان مەحاڵە جارێکی تر مەحاڵە. ئەو کەسەی ئەو کارەی کردوە دەتوانێت بیکا بە سیستەمی خۆی و زۆر کەس بەکاری بەرین هەربۆخۆیان. (هەربۆ خۆیان).

داوا لەو برادەرانە ئەکەم تەنها یەک نمونەم بۆ بێنەوە لە بواری ئای تی دا بەگشتی کابرایەک کورە ژنێک کورە مناڵێک بەبێ زانیاری لە بواری ئای تی دا، هەنگاوی نابێت کاکی خۆم ، ئەی هاوار کوردینە تێبگەن ، ئای تی یانی خوێندن خوێندن خوێندن خوێندن.

وەڵا کاک هێمن قسەیەکی کردوە ئەڵێت. هەیە پڕۆفیسۆرە هیچ نازانێت، ئەبێت شەو نخونی بکات. توخوا یەکێک نامەیەکی ماستەر بنوسێت یان دکتۆرا نەک شەونخونی لەوانەیە دارو دەستی بەهیلاک چووبن هەتا تەواو بووە، ئەنجا پێشکەش کردن ئەگەر نمرەیەکی باشبێنێت و سەربکەوێت. کاک هێمن هەیە دکتۆرە بەڵام لەڕووی ڕەوشتەوە باش نیە و قسەی لارەو لەکولتوری ئێمەوە نادیارە، بەڵام خۆ ئەمە مانای نیە لەزانست نازانێت چاوەکەم...

هەندێک ئەبینیم بەبۆنەی ئەم ئەنتەرنێتەوە دوو شت فێربوون یان ئەوەتا فۆرماتکردن یان ئینستاڵ ئیتر خۆیان لێبووە بە هەرقل، کاکە ئەوەی تۆی دەیزانی لەوانەیە زۆر باشبێت من دەستخۆشیتان لێدەکەم، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بووی بە پسپۆڕ، بەداخەوە لەکوردستان زۆر هەن لەتوانادا زۆر باشن بەڵام بوارەکە نیە لەکوێ بخوێنێت لای کێ؟؟؟
لە هەموو پارێزگای سلێمانی و ئەولادا خەڵکان بۆ کارکردن دێنین لەدەرەوە وەکوو لوبنانی و هیندی و شتی تر ، ئەگەر ئێمە کوردە فێربێت بۆ وا دەکەین، ئێستا لەوانەیە هەندێک بڵێن لەئەوروپاش هیندی دێنن یان گەلانی دی. بەڵام هەر خەڵکی ئەوروپیە مامۆستا و دانشتاگاو سەرچاوەکانیان بۆ کردوە دروستیان کردوە یان لێرە لەبەر دەستی خۆیان خوێندویانە.

دیسان دەستخۆشی لەو برادەرە دەکەم بۆ کارەکەی هەربژێت بۆ گەلەکەمان، کاک هێمنی بەڕێزیش ئەو قسە تۆزە تیژانەم مەخسەدم جەنابت نیە بەڵکو ئەوانەیە خۆیان لێبووە بەهەرقل. هەوڵ و تەقەلای جەنابت جێ ی ڕێزە.

دیسان یەک باوەش ڕێز

جاریکى تر من سڵام
کاکە گیان کاکە سیا رەش من تۆم خۆش ئەوێت و نازانم بۆچى کەم ئەتوانین لەیەک تێ بگەین.. یان خەتاى منە یان تۆ؟؟ یان ئەوەیە شێوازى نوسینەکەى من لاى تۆ ئاڵۆزە.. من وتومە ئەوە شتێکى ئاساییەو ئەبێت... بەڵام کەس نەیوتوە ئەوە ئیتر گرەوى لە مایکرۆسۆفت بردۆتەوەو دونیاى قاڵ کردوە بە داهێنانەکەى .. ئەوە کارێکە کردویەتى بۆ خۆى.. ئەگەر لێم تێ بگەن ئەوە کارى تەنها نەفەرێکەو ئەبێت بە پێى کارى تەنها نەفەرێک سەیرى بکرێت نەک کارێکى رەسمى.. ئەوەیان پێویست بە قسە لەسەر کردن ناکات چونکە ئەو هەواڵە لە سایتى پەیامنێرەوە بڵاو بۆتەوەو ئێمەش لە دەمى ئەوانەوە بیستومانە.. ئەو کەسەشمان رۆژێک لە رۆژان لە سایتە تایبەت بە زانستى کۆمپیوتەر نەبینیوە و نەمان زانیوە سەر بە هیچ رێکخراوێک یان کۆمپانیایەیەکى تایبەت بە بوارى ئای تی بوبێت.. بۆیە منیش هەمان قسەى کاک سیا ئەکەم و ئەڵێم ئەوە کتارێکى خۆییییییە نەک کۆمەڵێک ئەکادیمى ئەوکارەیان کردبێت..
ئەوە یەک
من دوو بارە ئەیلێمەوە ئەتوانرێت کارێکى وا بکرێت بێ ئەوەى بروانامەى هەبێت.. بەس نەموتوە خوێندن.. خوێندن تەنها لە نێو پۆلدا نیە .. دانیشتنى بەردەوام و شەونخونى لەبەر دەم ئینتەرنێتیش هەر خوێندنە..

بۆ کاک حامیدیش تۆ دلى منى و منیش ئەلیم هێشتا تەنها هەواڵێکە لە سایتیکى هەواڵى سیاسی با بێتە گۆرەپانى زانستیەکان ئەوکات بزانین وایە یان نەء

بڕوا ناکەم خەتای جەنابتان بێت. ماوەیەکە لەسەرەتای هاوینەوە وام لێهاتوە.

خوابکا بۆ مانگی 11 چاک بین. ئەگینا تەختەکلیل لادەبەم تەنها بە ماوس کاردەکەم
ههههههه

دیسان ڕێزو حورمەتم

هەەەەەە
هەربژیت

برادەران وابزانم کاتی ئەوەهاتووە ئەم بابەتەش دابخەن
سەرکەوتوبن

کوڕینە بەڵکو پەیامنیر بە هەڵە نووسیبێت کە کابرا هیچ زانیاریەکی نەبیت. شتی وا لە مێدیای کوردی زور جار رو دەدات. دانا ئەگەر کابرا زانیاری نەبیت هەر بەڵاشیەوە ناچێت.

ئەی باشه شتێکی تر.ئایا هەر به زاراوەی سۆرانی ئەنوسرێت یان به کرمانجیش؟
ئەگەر به کرمانجیش دەربچێت بۆ باکوری کوردستان ئایا تورکیا گوشار ناخاته سەر مایکرۆسۆفت له بەر ئەوەی لە سەری بنوسرێت کوردیش ڤێرژن؟
هەرچەند ئەیهێنم و ئەیبەم سەر لەمەدەرناکەم.

سڵاو،
پێدەچێت ئەو برادەرە پەڕگەی سی‌دی ویندۆزەکەی یەک لە دوای یەک گۆڕیبێت بە زمانی کوردی. ئەمە کارێکی زۆر گران نییە بۆ کەسێک کە بنەمایەکی لە کۆمپیوتەر و ویندۆزدا هەبێ. بەتایبەت ویندۆز زۆرینەی دەقەکانی لە کتێبخانەکاندا DLL - files هەڵدەگرێت.

دەستخۆشی لەو ماندوو نەناسە دەکەم کە هێندە کاتی خۆی بۆ ئەو کارە تەرخان کردووە.
تاکوو بەرنامەکەش نەبینین ناتوانین هیچ بڕیارێک لەسەری بدەین.

سەرکەوتوو بن.

سلاوتان لێبێت بەرێزان

من وام ئەزانی کە ئێوەی ئەندامانی کورد ئایتی ئەتوانن کرێکی وەک ئەم برادەرە بکەن کە پەنجەرەی ئێکس پی بکەن بە کوردی ، بەلام لەبەر ئەوەی مەجالتان نیە ناتوانن ، ئەوە بیر و رای من بوو . وە هەموو ئاندامەکانی مالپەرە کوردیەکان نەک هەر کورد ئاتی .

من ئێستا تێگەیشتم کە هیچ کەسێکی کورد ناتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات ...
من دلنیاتان ئەکەمەوە کە ئەم کارەیە زۆر تەواوە راستیشە .
جوونکە ئەم کارەیە گران نیە ئەگەر لەکردارە ژمێرکریەکانی کۆمپیوتەر بزانیت .
من دوای ئەوەی هەولێکی زۆرم دا بۆ ئەوەی پەنجەرەی می بکەم بە کوردی بلام سەرنەکەوم . چوونکە کۆداتی پەنجەرەی می زۆر زۆر بەهێزترە لە ئێکس پی بۆیە کۆداتەکانم پێ نەشکا .

وە بۆیەش هەول نادەم کە پەنجەرەی ئێکس پی بکەم بە کوردی چوونکە ئیمرۆ 3 سالە ئەم پەنجەرەیە دەرچوە بۆیە چاوەرێ ئەکەم کە پەنجەرەیەکی تازە دەربچێت و بیکەمە کووردی .

وە ئەم کەرەیەش یەکێکە لە هیوایەتەکانم .
وە تا ئێستا کەسێکیشم نەدیوە یارمەتیم بدات چوونکە کە پێی ئەلێم مەشرووعێکی ئاوام هەیە وا ئەزانێت درۆ ئەکەم . بۆیە من زیاتر ورەم دێتە خوارەوە

وە دام ناوە لەم رۆژانەی داهاتوو دا وانەیەکی تێر و تەسەل درووست بکەم بۆ گۆرینی زمانی پەنجەرەکان .