مالپەر
سلاو بەرێزان
من مالپەرەکەم خستۆتە سەر ئینتێرنێت و بە هۆی گرفتێک کامپیۆتەرەکەم فۆرمات کرد و هەموو بەرنامەکانم لەدەست داوە.پرسیارم ئەوەیە
ئایا چۆن دەتوانم جارێکی دیکە ماڵپەرەکەم بێنمەوە نێو کامپیۆتێرەکەم بۆ ئەوەی بتوانم دەستکاری بکەم و پاشان کۆپی بکەم؟.ئایا ئەو ئیمکانە هەیە یانە؟ پێشەکی زۆر سوپاستان دەکەم.
بەرێزەوه گەلاوێژ
بەڕێز،
مادام ماڵپەڕەکەت خستوەتە سەر ئینتەرنێت خەمت نەبێت. بچۆ پەڕەکان دانە بە دانە بکەرەوە و سەیری کۆدەکانی بکە و لای خۆت پاشەکەوتیان بکەرەوە. جا دەتوانی ئەوانە دەستکاری بکەی و بیخەیتەوە سەر ئینتەرنێت تا جێی کۆنەکان بگرێتەوە.
هەر وەک کاک دیاکۆ ئیسارەی پێداوە هیچ خەمت نەبێ ماڵپەڕەکەت هیچی بەسەر نایەت.
بەڵام بۆ ئەوەی بتوانی دیسان دایگریتە ناو کۆمپیوتەرەکەت ئەبێ یەکێک لە پرۆگامەکانی FTP هەبێ ، من ئەمەیان زۆر بە ئاسان و چاک ئەزانم WS_FTP95 LE
لێرە دیگرە
http://www.pagematic.com/ftp/ws_ftp45.exe
بەڵام ئەبێ ناو کۆد و پێداویستیەکانت مابێ تا بتوانی بچیتە ناو پرۆگرامی FTP
پەڕەکەت لە ئینتەرنێتدا بکەرەوە. لە ئیکسپلۆرەرەکەتدا لە سەرەوە لای چەپ کرتە بکە سەر (بینین، پیشاندان View) پاشان (سەرچاوە Source). کە ئەو کاره بکەی کۆدی هەموو پەڕەکەت لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە. ئەم جارە ئەو کۆدانە هەمووی لای خۆت وەک پەڕەیەکی ماڵپەڕ پاشەکەوت بکە بۆ ئەو کارەش کرتە بکە سەر:
(پەڕگە File) پاشان (پاشەکەوت وەک... ...Save as).
هیوادارم ڕوون بێت.