تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سکایپ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/08/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سڵاوو ڕێز.
بەڕێزان پرسیارێکم هەیە سەبارەت به رۆگرامی skype
لە ماڵپەڕی سەرەکی ئەو پرۆگرامه نووسراوه که سکایپ بۆ پەیوەندی کردنی ئینتەرنێتەو وە بە هەمان شێوەش تەلەفۆن کردنە،
نووسراوه که به 10 ئیرۆ ئەتوانی تا 10 کاتژمێری داهاتو به تەلەفۆن قسە بکەیت ئایا ئەمه تا چ ڕادەیەک ڕاسته؟؟؟
ئەمەش ماڵپەڕەکەیه ‌http://skype.com/store/buy/skypeout.html
زۆر سپاس.

هەرچەند تۆزێ گران ترە لەوانی تر ،بەڵام هیچ فڕوفێڵی تیاناکەن،دەتوانی سەیری ئەولینکەی خوارەوە بکە هەمو نرخەکانی تێدایە.
1-Skype out دەتوانی بەفیزا کارت 10-25 یۆرۆ بکڕیت،هیچ مەترسی نیە من لەمانگی 12.2004 کارتم کڕی بەڵام کێشەیی هەبو ،ئێستا چاک کراوە من ماوەیەکە بەکاری دێنم،وە دوێنێش بەکارم هێنا.
بەڵام بەبۆنەی یادی ساڵێک دوێنێ نرخەکانیان گران کرد.وە دوێنێ 10 خولەک بەبەلاش بوو.بۆ هەمو ئەوانەی بەکاریان هێنا بوو.زۆر سافە من بۆ مۆبایلی عێراق تەلەفۆنم پێکرد یەکەم زەنگ وەریگرد.
2-Skype in ئەمەیان دەتوانی ژمارەی تەلەفۆن بکڕی بۆ یەک ساڵ بە 30 یۆرۆ وە بۆ 3 مانگ بە10 یۆرۆ.
ئەمەیان تەلەفۆنیشت بۆ دێت،بەڵام ئەبێ سکایپ کرابێتەوە بۆ ئەوەی گوێت لەزەنگ بێت.
لەڕاسیدا من ئەمەیانم بەکارنەهێناوە،چونکە 1000 ژمارە بۆ نەرویج دانرابوو فریای نەکەوتم.بەڵام بۆ سوید دانیمارک فینلاند و ئەڵمانیا و هەندێ ووڵاتی تر دەتوانن هەر ئێستا ژمارەیەک بکڕن.
بۆ نرخی ووڵاتان [www.skype.com] بۆ ئاسانکاری دۆزینەوەی نرخی هەرووڵاتێک پیتی یەکەمی کلیک بکە بۆ نمونە i هند و عێراق و ئێران.
گەر پرسیاری ترتان هەبوو بفەرموون
سەرکەوتوبن

کاک کارزان ببورە کاتم زۆر کەمە بۆیە ئەو وەڵامەم کۆپی کرد کە پێش چەند رۆژی نوسیبوم بۆ برادەرێ تر.
لەسەرەوە لینکەکە دەرنەچووە دەتوانی سەیری ئێرە بکەیت بۆ نرخی هەمو ووڵاتانی جیهان،بەڵام 004470 ی کوردستان نابۆی ناکرێ.
http://www.skype.com/products/skypeout/rates/all_rates.html?currency=NOK
سەرکەوتوبن

سڵاو کاک زەندی و زۆر سپاس بۆ وڵامەکەت.
بەڵام کاک زەندی گەر دەکرێت باسی ئەو 10 کاتژمێرەی داهاتو بکەیت که به 10 ئیرۆیه، ئایا مەبەست ئەوەیە ئەتوانم 10 سەعات به 10 قسە بکەم یان چۆن.
بۆ نموونه وەکو بەڕێزت باست کرد به ڤیساکارت 10 ئیرۆم کڕی پاشان بەیەک زەنگ بۆ مۆبایڵی عێراق وەری گرت بەڵام توانیم تەنها 28 خولەک قسە بکەم پاشان کاتەکەم کۆتایی پێهات و دیسان نەم توانی پەیوەندی بکەمەو.
زۆر سپاس.

کاک کارزان 10 کاتژمێر مەبەستیان ئەوەیە کە تۆ بۆ تەلەفۆنی پریڤاتی ئەوروپا،مەرج نیە 100% وابێ،بەڵام من لەسەرەوە لیکی نرخم بۆت داناوە ئیتر نرخی هەر ووڵاتێکت دەوێ تێیدایه،لەسەرەوە دەتوانی ئەوکرۆنە بگۆڕی بۆ پارەی ئەو ووڵاتەی لێی دەژیت.
سەرکەوتوبن‌.‌

تاسکایپ وەستابێت مسن حەرامه

لەگەڵ ئوپەڕی ڕێزمدا‌

کاک سيا دەزانی لەڕێگەی spontania دەتوانی وێب کام بەکاربهێنی؟داگرتنی بەلاشە!
سکایپ زۆرباشە بەڵام بەداخەوە جارێ کوردان زیاتر MSN ئەوانی تر بەکاردێنن.
سەرکەوتوبن