تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

دروست کردنی فۆرم لە‌ فرۆنت پەیج

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/07/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

سڵاوتان لێبێت ئازیزان ...من ئەمویست فۆرمێک دروست بکەم بە فرۆنت پەیج ، و هەموو ئەو هەنگاوانەم جێبەجێکرد کە لەم لینکەدا باسی لێوە کراوە ...بەڵام کاتێک کە ئەمەوێت کە فۆرمەکه بنێرم هەڵەم پێ نیشان ئەدات و فۆرمەکه ناچێت بۆ ئیمەیڵەکەم ...
ئیمەیڵی خۆم نووسیوە له ئە‌کشندا ..
http://frontpage-demos.12wonderwebservices.com/How-to-create-a-form-in-FrontPage.html
ئایا چۆن بە ڕێگایەکی ئاسان فۆرم دروست بکەم ...هەروەها لە فۆرم جەنەرەیتەریش
http://frontpage-demos.12wonderwebservices.com/How-to-create-a-form-in-FrontPage.html
فۆرمم دروست کرد و کۆدەکانم هێنایه فرۆنت پەیج و بە ویستی خۆم دەستکاری جێوڕێی فۆرمەکەم کرد و لە بەشی ئەكشندا ئیمایڵەکەی خۆمم نووسی ...دیسانەوه کار ناکات ...
تکایه ڕێنوێنی پێویستم بدەنێ تا بتوانم فۆرمێک دروست بکەم له ماڵپەڕەکەمدا....سوپاس بۆ هاوکاری و ماندووبوونتان ...ماچتان ئەکەم

پاش سڵاو
ئەمە خۆیەتی زۆر بەجوانیش کار دەکات

http://all4kurds.net/fp/Rahenan/FormiPeiwendi.html

سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

سڵاوتان لێ بێت
ئایا لە‌ دروستکردنی فۆرمەکەدا مەرجە کە ئیمایڵەکە هەمان پاشکۆی دۆمەینی سایتەکەی هەبێت یان نا ؟
واتە من ئەگەر سایتێکی خۆڕایی وەکو جیۆستیس م هەبێت ئایا ئەگونجێت کە فۆرمەکە دابنێمم بەلام ئیمایلەکەم ئەکاونتێکی تر بێت ... من فۆرمێکم تێبینی کرد کە باس لەم خالە ئەکات
2. ئایا پرۆسەی کردنەوەی سێرڤە‌ر بۆ فۆرمەکەت چۆنە ؟ مەرجە کە هەتبێت لە کاتی کردنەوەی فۆرمەکە ... من تەنیا ئەوە ئەزانم کە فۆرم بە هتمل دروست بکەم هەروەکو لە نموونەکەی سەرەوە باسی لێوە کراوە ....ئیتر چەند خالی تر که هەیە کە ڕەچاویان بکەم نازانم ... تکایە کاتتان هەبوو ڕێنوێنیم بدەنێ.
بە خۆشیتان

سڵاوتان لێبێت
ئەرێ کاکه وەڵامێکم بەنەوە گیانم دەرچوو ..ئەگەر لە تواناتاندا نییه یان ناتانەوێت کۆمەک بکەن ‌زۆر ئاساییە و ڕای بگەیەنن...بەس ناخۆشە من هەر ڕۆژە ێمە ئێرە و چاوەڕوانی وەڵامی بەڕێزتانم بە بەڵێ یان نەخێر
کاتێکی خۆش بۆ هەمووان

ئاخر برام تۆ شتەکانت زۆر تێکەڵاوە.>>>>... من تەنیا ئەوە ئەزانم کە فۆرم بە هتمل دروست بکەم هەروەکو لە نموونەکەی سەرەوە باسی لێوە کراوه
ئەمە یانی چی بە هۆتمەیل فۆرم دروست ئەکرێت؟؟
پاشان ئەوەی من بزانم ئێمەیل مەرج نیە هەمان ناوی دۆمەینی هەبێ چونکە کاتی کلیک کردن لەسەر ئێمەیل ئەو خۆی ئەزانێ کە بۆ کام سێرڤێر رەوانە بکات.

سڵاوتان لێبێت
سوپاس کە وەڵامت دامەوە ...ئەگەر پرسیارەکەم ناڕۆشن بوو لاتان ئەتان توانی داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر بکەن ...بەڵام ئەوەتان نەکرد ...دەبێ بەو هەستەوە کار بکەیت کە میوان ڕووت تێدەکات و داوای کۆمەکت لێ ئەکات ...کە سێک دەرگیری کێشەیەکی تەکنیکی بووە و داوای کۆمەکت لێ ئەکات ...
بەڕێز من نەموتووە : هۆتمەیڵ دەبوو جوانتر سەرنجی پرسیارەکەت بدایە نوسیوومە هتمل ....
دەروونتان فراوان بێت ..دیارە وەڵامەکەتان لە توڕەیییەوە نوسیوە بۆیە جوان سەرنجی پرسیارەکەت نەداوە ...
دووبارە ڕێزو سڵاو و کاتێکی خۆش

پاش سڵاو
سەبارەت بە پرسیارەکەت ئە فۆرمەی کاک ئاسۆ لە وبەستەرەی من دامناوە باسی کردوە بە پهپ کراوە وە تۆ دەتوانی بە ئارەزوی خۆت ئیمەڵیکی بدەیتێ بە بێ کێشە ئیش دەکات.
هیوادارم دڵت گەورە بێت کاک هێمن دڵی ئێمەیە

هەر پرسیارێکی ترت هەبوو لە خزمەتدام

من هەرگیز تۆڕە نابم!
داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر بەهەڵە تێگەشتووم.

خەتای کاکه هێمن نییه، ئەمه تێنەگەیشتنه له یەکتری. ئاخر کاک هێمن له کوێ بزانێ له شوێنێکی دیکه به "ئچ" دەڵێن "ه"؟ هێمن گیان به کورد و کرمانجی هتمل واتە "ئچ تی ئم ئڵ" (HTML). دەنا مانای هۆتمایل، یان هاتمایل نادا. هی هی هی.
بەڕێز سیتاڤ هیچ مەرج نییه پاشکۆکانیان وەک یەک بێ، تەنیا کۆدی ئێمایلەکه راست بێ، ئەوا دەچێ بۆ ئەوێ. سەرکەوتوو بی.

http://www.w3schools.com/asp/asp_send_email.asp
سەیری ئەو ئەدرێسە بکە زۆر بە ئاسانی باسی کردوە ، به( ئەی ئێس پی) .
ئەگەر هەر سەرت لێدەرنەکرد ، وەڵامم بەرەوە بە برۆژەیەکی بچووک بۆتەنێرم .

پاش سڵاو
خەریکە مێرولە ئەکەن بە فیل!!!!!

هەربژین

کاک Sia_Rash ، تۆ ئەو مێرولەیەی تێگەیەنە با ئێمە نەیکەین بە فیل ، فیل و مێرولە ی ناوێت ، کەسێک پرسیارێکی کردوەو چەند کەسێکیش وەڵامی داوەتەوە ،
بە بۆچوونی من هەتا وەلام زۆربێت سوودی زیاتر لەیەکتر وەرەگرین ، لەگەڵ رێزم .

پاش سڵاو
کاک زانست ببورە
ئەوەی کاک ئاسۆ دایناوە لەو بەستەرەی سەرەوە، فۆرمەکە هی کورد ئای تی یەو بە دوو کرتە دروست دەبێت.

لەگەڵ ڕێزم