پیش بینی
بەریزان سلاو:
هیوام خوشهیتانەـ من زۆر نابیت هاتومەتە ناو ئەم مالپەرە بەس بیگومان زۆر نامەم لێ خوێندەوەـ کاک زانست، کاک بەردەقان، زۆر لە برادەران. هیوام خۆشیتانە. من لە بواری سکوەل و ئەی ئێس پیدا کار دەکەم. هیوام وایە سود مەند بین بۆ یەکتر و ئەم مالە بجوکە بتوانین گەورە بکەین. بیشبینیشم کردنەوەی خولێکە بۆ ئەوانەی خولیای فێر بوونی ئەی ئێس پین ج لە یاهوو یان پالتۆلک بە کردنەوەی زوورێک بۆ ئەو مەبەستە دابین کردنی کات بۆ خولەکەبە هاو کاری کاک (بەردەقان لە (هە)، زانست لە (ز)، ئامانج (س) تا دێتەوە لە ( ئـ ). تکایە برادەران و میوانە بەرێزانەی کە سەردانی ئەم مالپەرە دەکەن رای خۆتان بدەن لەم بارەیەوه. بۆ فراوان بوونی زانستی تەکنەلۆژیا و زیاتر فراوان بونی ئەم مالپەرە، خۆشیتان داوامە
سڵاو گەشبین گیان، دوای ڕێز ، بەڕاستی کارێکی زۆرباشە، بەڵام ئەو قسانەی ئەمڕۆ لە پالتالک دەکرێن ، بەیانی دەفەوتێن.
کاک لینوکسی زانستپەروەران کۆرسێکی جوانی php ی پێشکەش کرد، ئەوەی ئامادەنەبوو لەدەستی چوو.
ئەەر حەزدەکەیت، دەتوانین شوێنێک ئامادەبکەین بۆ فێربوونی ASP ، چەند وانەیەکی بە سوود و هەرکەسێک پرسیاری هەبوو بتوانێت لە بەشی پرۆگرامکردن بیکات.
هەموو گەلانی جیهان دەنووسن، کورد نەبێت، کە حەزی لە قسەکردنە.
هیوادارم بتوانین ئەم کارەبکەین.
منیش ئامادەم بەشداریتان بکەم. کارێکی باشە.
منیش زۆر زۆر بەخۆشحاڵی و مەمنوونییەوە ئامادەدەبم!
کاک گەشبین ، بە خۆشحاڵیەوە حەز لە بەشداربوونی ئەو کۆرسە دەکەم ، چیش بە من بکرێت لە خزمەتتانام .
کات دابین بکەم ئامادەیم تێدایە.