نۆرتۆن انتڤاروس
سلاۆ بەڕیزان
من نۆڕتۆن ئەنتی ڤێڕۆسی 2005 دام بەزاندەوە بە سەرکەوتویی زۆر جۆان کار دەکات، بەلام دەبەی اکتیڤ بەکەری ئەر نا دوای 14 ڕۆژ دەروات.ئینجا لە کاتی اکتیڤ کەردنی داوای هەندیک کۆد دەکات،من کۆدی کەرینم هەیە ، بەلام ئەو داوای کۆدیکی تەر دەکات کە لە سەرو
خانەکانی پیتەکانی ای،بی،سی،دی، تاکو پیتی ئی نۆسەراوە یان داوای ژمارە تەلەفۆن دەکات. بەراستی من لە مە تی ناگەم .تکایە هاۆکاریم بەکەن سۆپاستان دەکەم.
پاش سڵاو
ئەگەر لە وردی هەموو پڕۆگرامەکانی دژەڤایرۆسەوە بکۆڵیتەوە هەموویان یەک مەبەست بەیەک زمان درووست کراون بەڵام یەک شت جیاوازە چۆنیەتی ڕاهاتنی بەکارهێنەر لەگەڵیدا، جابۆیە من وەکوو خۆم دەڵیم نۆرتۆن ئەگەر نەکڕابێ!! لە چالاکردنیدا کێشە درووست دەکات( بەڵام هەردەکرێت) من خۆم نزیکەی یەک ساڵ بەکارم هێناوە.
هەروەکوو وتم تۆ دەتوانی یەکێک لە دژەڤایرۆسە خۆڕایەکان بۆ نموونە چەترەکە(کورد ووتەنی) ئەنتی ڤیر، کە زۆربەمان لەچەند ساڵێک زیاترە بەکاری دێنین هەرهەمان کار دەکات کە ئەنتی ڤیرۆسەکانی تر دەیکات. هەرچەندە ئەم بۆ چوونەی من لەیەکێکەوە بۆ تاکێکی تر گۆڕاوە هەروەک وتم ڕاهاتنی بەکارهێنەر وەئاستی زانیاری بەکارهێنەر لەهەڵسوکەوت کردن لەگەڵیدا.
جا بۆیە من پێم گرنگ نیە هەرچی پرۆگرامێکی دژە ڤایرۆس بەکار دەبەی بەڵام گرنگ ئەوەیە کە ئەپ دەیت بکرێت و بەتەواوەتی دەستکاریەکان ڕێک بخەیت.
نموونەی ئەنتی ڤایرۆس باش لەم کاتەدا بەداخەوه نۆرتۆن نیە بەڵکوو بیت دیفیندەر لەڕیزی یەکەمی پابەندیەکەیە.
ئەگەر بەدوای ئەنتی ڤایرۆسێک دەگەڕێیت کەسیستەمەکەت بپارێزێت بەگوێرەی ماڵپەڕی پابەندی بیت دیفیندەرە، یان مێکاففی کەئەمانە هەردووکیان ئەوکارە دەکەن کەنۆرتۆن بۆت دەکات.
لێرە برۆ کامیان دەوێت دایبگرە
http://kurd-warez.tk/
هەرچەند نۆرتۆن بەکارهێنەری زۆرە وەزۆر ئاسوودەن لەگەڵیدا بەڵام شەرت نیه لای تۆش وەکوو ئەوان بێت.
چونکە من وەکوو خۆم وزۆر برادەری تر چەترەکە بەکاردەبەین بەخۆڕایەو زۆر سوکەڵەیە ئەوەی کێشەی ڤایرۆس وترۆجانە من نەم بووە ئەوە 2 ساڵە.
هەر ئەوەندە ئەڵیم لەکۆتایدا
برادەرێکمان بەناوی مام زۆراب هەمیشە دەی گووت
هەرکەسمان دەروێشی ئانتی ڤایرۆسێکین
بەهیوای ئەوەی مەبەستم پێکا بێ
سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان