تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فەرهەنگ و یارمەتی ئێوە

Zanest

Zanest

بڵاوکراوەتەوە

2005/05/03

دۆخی بوچوون

داخراوە

بەرێزان ،ئێمە وەک گروپی NewAge لە شاری سلێمانی هەستاین بە دروستکردنی دوو فەرهەنگی سەرەتایی کە یەکێکیان پزێشکیەو ئەوی تریان گشتی ، کە ئەرکی کۆکردنەوەی ووشەو ماناو وەرگێرانی ، بەرێز یاریدەدەری پرۆفیسۆر دکتۆر هیوا عومەر پێی هەستاوە ، ئەم دوو فەرهەنگە لە رووی دەوڵەمەندی ووشەوە کەم تا زۆر پێویستی بە ووشەو مانا هەیە بۆی زیادبکرێت ئەمەش وەک هەموو فەرهەنگێکی تر ، بۆیە داواکارین لە بەرێزتان کە هەر ووشەیەکی پێویستان بەدیکرد کە لە فەرهەنگەکاندا نەبوو لە رێی پەیجی contactus ی ئەو دوو مالپەرەوە بینێرێت بۆ فەرهەنگەکەو دوایی بۆی زیاددەکرێت، با هەموومان خزمەتی پرۆژەیەکی ئاوا بکەین چونکە خزمەتی ئێمەی کورد دەکات، ئەدرێسی دوو مالپەرەکەش ئەمانەیە :

پزیشکیەکە :

http://www.univsul.com/ferheng/halo/index.asp

گشتیەکە :

http://www.univsul.com/ferheng/piramagrun/index.asp

شایەنی باسە ئەم دوو فەرهەنگە لەسەرەتاوە بۆ ئەوە دروستنەکرابوون کە رۆژێک لە رۆژان بکرێن بە ماڵپەر، بۆیە ئەگەر کەمێک کەموکوری تیابوو لە ڕێی تەکنیکیەوە ، لێمان ببورن.
حەزدەکەم بە بەرێزتانی راگەیەنم کە ئێمە وەک گروپی NewAge لە داهاتوویەکی نزیکدا هەلدەستین بە دروستکردنی فەرهەنگێکی فراوان و گشتی کە ئەوپوری توانای خۆمان و کۆمەڵیک کەسی بە خزمەتی تێدا بەکاردەهێنین ، بە پشتیوانی ئێوەو ئەو کەسانای کە هەست بە لێپرسراوێتی ئەکەن بۆ بەشداریکردن لەگەڵمان لەو ئیشەدا . ئەمەش دۆمێن نەیمی ئەو فەرهەنگەیە :
www.ferheng.net
زۆر سوپاس و سەرم هێشانن .