تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كێشەی مایك

zair

Zair

بڵاوکراوەتەوە

2005/04/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔30۔ )

سڵاۆ لە برادەران، بەڕیزان وەڵا من هەرچەندە گەڕام بە دوای پەیامی تر لەم بابەتە وە ڕونکردنەوەکانی بەریز کاک هەژارم بینی بەڵام من هەر کێشەی مایکم هایا دەتوانم بەرامبەرەکەم ببیستم بەڵام نا خۆم و نە بەرامبەرەکەم دەنگی منیان گوێ لێ نیە، جا تکایا یارمەتیم بدەن، خیرتان ئەگات.

فەرموو
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,24099,24099#24099

سڵاو کاك Zair!

بۆ ئەوەی بزانی مایکرەفۆنەکەت ئیش دەکات بەدڵنیایی، ئەوا بەجۆرێك تاقی بکەوە!
ئەگەر کەموکوڕی نەبوو یاخود لەڕابردووەکی نزیك ئیشی دەکرد، ئەوا هەوڵ بدە لە جێگایەکی تری مایك چوونە ژوورەوە ( Mic in ) ی کۆمپیوتەرەکەت ببەسته و تاقی بکەوە ‌ئەگەر هەتبوو!
ئەگەر هەر چارەی نەبوو ئەوا پێویستە بچیتە کۆنتڕۆل پا‌نێل(Controll Panell)
ئەویش بەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1- ستارت ( Start ).
2- کۆنتڕۆل پانێل(Controll Panell).
3- سیستەم (System).
4- ئامێرودەزگا(Machine goods)
5- یەکە چاك کەرەکان (Units Manage).
6- دەنگ ( Sound). کلیکە لە نیشانەی زائدی تەنیشتی بکە!
پاش کلیکە کردن هەموو یەکەکانی دەنگت بۆ دەکرێتەوە، تەماشاکە کامیان نیشانەی پرسیاری ( ؟ ) بەڕەنگی زەرد لەبەردەم دایە!
ئەگەر ئەم نیشانەیە (؟) لەبەردەم هەر یەکەیەکی دەنگ هەبوو واتە ناچاڵاکە (کار ناکات)، ئەویش ئەبێت چاڵاکی بکەی واتە بیخەیتە کار.
یەك کلیکە بکە سەر یەکەکە تاکو هەڵدەبژێردرێت (شین یاخود ڕەش) دەبێت.
پاشان بەلای ڕاستی مشکەکە (Mouse) کلیکەیەك بکە وە
درایڤ تازەکردنەوه (Drive update) هەڵبژێرە!
هەنگاوەکان تەواو بکە، هیوادارین سەرکەوتووبی!!!
تێبینی:

من زارراوەکانم لە زوبانی سویدی وەرم گەڕاندوە بۆ ئینگلیزی لەوانەیە هەڵەی تێدا هەبێت، هیوادارم تێ بگەن!

هەژار/ سوید

کاک زایر باشتر وایە،جارێ دڵنیا بیت کەمایکە،گەرپرۆگرامی Windows movie maker ت هەیە ئەتوانی مایکەکەت تاقی بکەیتەوە وێنەی مایکێکی تیایە کلیکی بکەو گۆرانیەک بڵێ و پاشان سەیڤی بکەو دواجار فایلەکە بکەرەوە گەر گوێت لێ بوو کەواتە گرفت لەمایکەکەت نی یە ،ئەتوانی لە ڤیا کۆنترۆلپانێل تاقیبەکەیتەوە.
گەر پرۆگرامەکەبوو هەندێ پۆرت هەیە دەبێ بیان کەیتەوە،هۆی تریش زۆرن بۆ ئەو کێشەیە،بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانیت کێشەکە لەکامیانە.
هەندێ جۆری مایک و Web cam لەوانە مارکەی creative کێشەیان هەیە لەگەڵ MSN لەهەوڵی چاککردنین.
گەر پرۆگرام بوو سکایپ تاقی بکەوە،گەر هەر وابوو MSN لابەرەو بزانە PC پێویستی بەUpdate هەیە،گەر وابو update دا‌بەزێنەو پرۆگرامەکە ئینستاڵ بکە.
Norton antivirus هەروەها زۆر جار کێشە دروست دەکات.
گەر هەر چاک نەبوو پرسیارەکەت دووبارەبکەرەوە.
سەرکەوتوبیت

کاك هێمن بە ناوی خوا ئەوانام دۆزیەوە بەڵام کێشەکەم چارەسەرنەبوو ئەزانم عەزێتان دەدەم بەڵام چارەم نەما تەنها ئەوە نەبێ کە پەیامێکی تر بنۆسم،
کاك هەژار کاك زەندی دەستان خۆش بێت ئێستا هەوڵی لەگەڵ دەدەم بە گوێرەی ڕینماییکانتان.

وەڵا بە 2 مایک هەردو رێنماییەکانم تاقی کردەوە بەڵام هیچ ئیشی نەکرد،
بەڵام دەستان خۆش بێت چاك بۆم بە ئەرک بۆتان برادەران.

بەرێزان ئەمرۆ مایکێکی تازەشم کری بەلام ئەمیش هەر وەها یارمەتیتان زۆر پێویستە تکایە.

ئەم کاتەت باش کاك زائر!

ئایا لەبنەڕەتدا دەنگ لەلات ئیش دەکات؟
واتە کاتێك گوێ لە گۆرانی یان مۆسیقا یان هەر بابەتێکی تر بێت، دەنگ لە (دەنگ گەورەکەرەکان) loudspeaker دێت؟
ئایا لەڕابردوو ئاسایی بوو؟ واتە مایك ئیشی دەکرد؟
ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بێت، ئەوا تەنیا کێشەی دامەزراندنی مایكت هەیە لەگەڵ ئەوەش نازانم ویندۆسەکەت ئێکس پێ یە وە ئایا تازەترین بەرنامەی قسەکردنت هەیە!
ئەگەر یاهوو مێسنجەرت(Yahoo messenger) هەیە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکە، بەڵکو دەگەیتە ئەنجامێك!
هیوادارم تازەترین بەرنامەی یاهوو مێسنجەرت هەبی وەك ئەم لینکەی خوارەوە:
http://messenger.yahoo.com/

1- یاهوو مێسنجەرەکەت بکەوە!
2- هەر لە لیستەی ناوەکان لەسەرەوە کلیکەیەك لەیارمەتی (Help) بدە وە لەو لیستەیەی کە دەکرێتەوە، یەکەی دامەزراندنی دەنگ(Audio setup Wizard) هەڵبژێرە!
3- پاشان دوایی( Next) هەڵبژێرە!
4- ئەمجارە دەنگ گەورەکەرەکان تاقی بکەوە پێش ئەوەی دوایی لێ بدەی!
5- لەم هەنگاوە مایك تاقی دەکەیتەوە ( مایکەکەت کرابێتەوە و بەسترابێت) بە کلیکە کردن لەسەر بازنە ڕەشەکە! پاشان دوایی لێ بدە!
6- لێرەدا کلیکە لە تاقیکردنەوە (Test) بکە!
بەردەوام بە تاکۆتایی، هیوادارم بگەیتە شتێك!

ئەگەر هەر کێشەکەت بەردەوام بوو ئەوا ئامادەم هەوڵی ترت بۆ بدەم بەمەرجێك تکایە وەڵامی پرسیارەکانی سەرەوەم بۆ بدەوە تاکو دڵنیابم و بۆم ڕۆن بێتەوە کێشەکەت!

سەرکەوتووبی!!

هەژار/ سوید

بەڕێز کاک زایر:-
1-Sp1 یا2 بەکار دێنی؟
2-دیواری ئاگرین(Firewall ) کامە بەکار دێنی؟
3-MSN messenger,Yahoo messenger,skype کام لەمانە بەکاردێنی؟
4-چ ئەنتی ڤایرۆسێک بەکار دێنی؟
پێش ئەوکێشەیە چ پرۆگرامێکت داگرت و چۆن ئەم کێشەیە پەیدابوو.
5-ئایە گەر سیستەم بگەڕێنیتەوە چاک نابێت؟
6-ئایە ئەو کەسەی پەیوەندی پێوەئەکەی گوێی لەهیچ نیە،یاگوێی لە بۆڕە بۆڕە تێناگات ،تەشبیهەت بەبەڕێزتان نەبێ؟.
لەڕاستیدا بەپێی بۆچونی من لەوانەیە لە ترافیکی Net work بێت هەنذێ پۆرت هەیە دەبێ بکرێنەوە،گەر وەڵامی پرسیارەکانم بدەیتەوە،لەوانەیە بتوانم یارمەتیت بکەم.بەڵام تکایە بەوردی وەڵامم بدەرەوە گەر کێشەکەت ماوە.
هەندێ جار ئەو کێشەیە بۆ خۆی چاک دەبێ بەتایبەتی لەدوای Update دابەزاندن و ئینستاڵ کردنی.

سەرکەوتوبن

سوپاس کاک زەندی عەزێتم دای چاوەکەم
ەمەش وەڵامەکان:
1- SP2 م هەیە
2- Firewall کەم Widows ە
3- مەسینجەری 7 بیتا بەکار دەهێنم
4- Anti Vir version 4
وەڵا من ئەمە یەکەم جارما‌ مایک بەکاربهێنم لەبەر ئەوە ناززانم بە هۆی کام پرۆگرامەوە وای لێهاتوە یاخود کەی وای لێهاتوە.
5- لەبەر ئەوەی کە لەسەرەوە باسم کردوە نازانم بۆ کوێ بیگەڕێنمەوە، ئەنجا هەڵسان بەم کارە چەند پرۆگرامێکی گرنگم بۆ دەکوژێنێتەوە.
6- من گوێم لەوە بەڵام ئەو گوێی لە من نیە، کێشەکە تەنها لە مسن نیە بەڵکو هەر بە تەواوەتی مایک ئیش ناکات،

کاك زەندی هیوادارم وەلامی پرسیارەکانتم دابێتەوە بەڕێزم
تکایە یارماتی
یەك کۆل خۆشەوەیستی

کاک زاییر بچۆ لە‌کۆنترۆڵ پانێل لەوێ پرۆگرام لائەبەی لای چەپ دووەمیان وییندۆس کۆمپۆن -کلیک بکە پاشان بزانە Windows messenger نەکMSN ئیشارەت کراوە گەر نەکرابوو ئیشارەتی بکەو ئۆکەی بکە.
گەر Windos messenger هەندێجار ئەو کێشەیەت بۆ دروست دەکات.
MSn لابەرەو ڤەرشونە کۆنەکەی تاقی بکەوە بزانە چۆنە.
پرسیارێکم لەبیر چووبوو ‌هێلی ئەنتەرنێتت چیە.Dsl-Modem یاجۆرێکی ترە؟

بەداخەوە کاک زایر چارەسەری تۆزێ دوروو درێژە.
بەڵام لەدوای لابردنی Msn بچۆ Update بکە دوای ئەوە ڤەرشونە کۆنەکەیان دابەزێنە.

سەرکەوتوبیت

کاك هەژار وەڵا وەکو كوێر چاوم لە پەیامەکەی جەنابت نەبوو چاوەکەم زۆر خەجاڵەتەم.
هەموو دەنگەکان ئیشدەکەن بە بێ عەیب
کۆمپیوتەرەکە تازەیە هەڵبەتە تاقی کراوەتەوە، بەلام من هەفتەی پێشوو بوو بەم کیشەی مایکەم زانی کاتێ لەگەل برادەرێکما ویستم قسەبکەم بە مسن
بەڵێ کۆمپیوتەرەکەم XP یە
مسن ەکەم لابرد یاخۆد کۆژانمەوە وە یاهو مەسینجەرم دابەزان وەکو ژەنابت وتت تاقیم کردەوە بەڵام ئیشی نەکرد ( ئەلەم کاتەشدا قژ بەسەرما نەما هەمویم لەبن دەرهێنابە ناوی خوا).
زۆر سوپاس کاك هەژار گیان عەزێتت دەدەم چاوەکەم.

کاك زەندی گیان خۆ ئاگات لە پەیامەکەی سەرەوە بوو،
وەڵا مسن مەسینجەرم لابرد بە تەواوەتی.
بەڵێ Dsl-Modem کە کێبڵە وایا گیان.

کاکا عەزیتم دای چاوەکەم داوای لێبوردن دەکەم

وەڵا لەم کاتانەدا پەیامێک هاتا سەر شاشەکە لە لایەن ئەنتی ڤایرۆسەکەمەوە ئەمە پەیامەکەیە: C:\SYSTEM VOLUME INFORMATION\_RESTORE{B2118C24-6640-4C7A-BA22-6EF3AB5B3D3B}\RP112\A0034942.DLL
Is the Trojan horse TR/Dldr.Agent.BF
بەڕیزان خۆ ئاگادارم ئەم ڤایرۆسی ترۆژانە 3 مانگە لە ئەنتەرنیت دایە بەڵام مالی كاك هێمن ئاوابێت ئەو یارمەتی دام بۆ لەناوبردنی بەلەم ئەمژارە هاتەوە بەڵام لەگەل 1 جیاوازی ئەوەش ئەوەیە دەربارەی ڤۆلیۆمە وەکوو دەبینن.
وتم لەوانەیە گرنگ بێت باسی بکەم
خۆشەویستیم بۆتان

سڵاو کاك زائر!

ئەگەر ئەو هەموو ڕێگایانە کێشەکەتی چارە نەکرد، ئەوا باشترین چارە ئەوەیە کەوا کۆمپیوتەرەکەت بگەڕێنیەوە ئەو ڕۆژەی کە باش ئیشی دەکرد ئەگەر توانای گەڕانەوەی هەبێت، ئەگەر نا دەبێت بگەڕێنیەوە بۆ سەرەتا( وەك تازە کڕابێت).
پێش ئەوەی بەو کارە هەڵبستی دەبێت هەموو فایل و پڕۆگرامە تایبەتی یەکانت کۆپی بکەی!
ترؤچان شتێکی پیس و خەراپە، یاخوا کەس تووشی نەبێت!

تۆ هەوڵ بدە چارەی تری بۆ ببینیەوە تاکو تووشی سەرلەنوێ داینەمەزرێنیەوه
‌(Install) چونکە کاتی پێویستەو ماندوبوونی لەگەڵدایە.
ئەگەر بەخۆشت نازانی چۆن کۆمپیوتەرەکەت بگەڕێنیەوە بۆ بەروارێکی ڕابردوو ئەوا ئامادەم یارمەتیت بدەم، بەڵام ئەگەر زوبانی کۆمپیوتەرەکەت بزانم خەراپ نی یە( ئەگەر سویدی بێت بۆم ئاسانترە).

هیوادرین بگەیتە ئەنجامێك و چارەسەرێکی باش!!

هەژار/ سوید

سڵاو کاک زایر بەداخەوە لەبەر بێ کاتی درەنگ وەڵامم دایتەوە.برای بەڕێز ئەو پێشنیارەی کاک هەژار جوانە وابزانم منیش لەسەرەوە بۆم نوسیبوی،بۆ گەڕانەوەی سیستەم.
بەڵام ئەم پۆرتانەی خوارەوە بکەرەوە لە دیواری ئاگرین ،لەوانەیە کێشەکەت چارەسەر بکات.لەم پۆرتانەوە دەنگ و فایل و تیکست دەڕوات و دێن.
بچۆ دیواری ئاگرین بکەرەوە لەکۆنرۆڵ پانێل پاشان ،لەوەی ناوەڕاستیان،بەکوردی (جگە له)‌ بکەرەوە-پاشان گەر MSN messenger ئیشارەت نەکرابوو ئیشارەتی بکە.
پاشان لەخوارەوە نوسراوە پرۆگرام ئاد بکە ،دوەمیان نوسراوە پۆرت ئادبکە کلیکی بکە.پاشان چوارچێوەیەکت بۆ دەکرێتەوە لە بەشی سەرەوەدا بنوسە MSN messenger لەخوارەوەیان بنوسە 1863 ئۆکەی-پاشان یەک لەدوای یەک پۆرت ئاد بکە لە 6891،6892،6893،6894،6895،6896،6897،6898،6899،6900،6901 بەڵام لەبیرت نەچێ لەکەمەوە دەست پێبکە.واتە لە6891 تا دەگەیت 6901 یەکە لەدوای یەک .کە ئەم کارانەت کرد بزانە Update ئۆتۆماتیکە بۆ ئاگاداریت گەر ئۆتۆماتیکیش بێت کاتێ لەسەر ‌هێڵەکەی خوارەوە بو ئەبێ ئینستاڵی بکەیت و ڕیستارت بکەیتەوە.
گەر ئەو هەنگاوانەت نا مەرج نیە یەک سەر بەڵام لەوانەیە رؤژیک دواتر چاک بێت.
بەهیوای سەرکەوتنت‌

باشە بۆ سیستێم بگێڕێتەوە ئەو ئەڵێ ئەمە یەەمجارە mic بەکار بێنم پاشان هەموو دەنگەکان کار ئەکەن، ئیتر نازانم سیستێم گێرانەوە چۆن یارمەتی ئەو کێشەیە ئەدات؟
کاک زایر سەیری ئەم وێنەیە بکە بزانە لەو 3 لاکێشەیەدا لای تۆش ناوی ساوند کاردەکان بەتایبەتی 2 سەرەوە ناوەکان وەکو یەکن؟

[img]http://www.digifons.lv/images/audio/s_and_a_devices.gif[/img]
پاشان بزانە کۆمپیوتەرەکەت 1 ساوند کاردی هەیە یا زیاتر؟؟؟

کاک هێمن زیانی چیە گەر سیستەم بگەڕێنێتە دواوە،جگە لەو پرۆگرامانەی دوای کێشەکەی هیچی تری لەدەست ناچێ.من دڵنیام 100% هیچ زیانێکی نییە.
لەڕاستیدا ئەو کێشەیەی کاک زایر یەکەم کەس نیە،توشی بوبێ،Support یMSN,Skype ئەوانیش بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن.
مەرج نییە کێشە لەPC یاخود مایک بێت دیواری ئاگرین یان نێت ۆرک هەندێ جار ئەوکێشەیە دروست دەکەن.
کاک زایر دەنگی بۆدێ بەڵام دەنگ ناڕوات،کەواتە شتێک ڕیگە دەگرێ لە رؤیشتنی دەنگ.
بەڵام کاک هێمن گەر مایکی تێست کردبێ و کاربکات ،کەواتە ساوند کارت نیە.
لەڕاستیدا من خەریکە جۆری کێشەکەی کاک زایرم لەبیرنەمێنێ.

سەرکەوتوبن

لەڕاستتیدا کاک هێمن من سەرەو خوار حاڵی بووبوم،پێم وابوو مایکەکانی ئیش دەکەن ،پێم وابو دومایکی تاقی کردوتەوە (تێست کردووە) کار دەکەن،بەڵام لەبەکار هێنانی سکایپ ،مسن و پرۆگرامەکانی تر دەنگ ناڕوات.
کاک زایر من هاتمە سەر ڕێگەکەی کاک هێمن ،کەلەوانەیە ساوندکارتەکەت بێت.

داوای لێبوردن لەهەموان بۆ ئەو که م‌ تەرکیزیە.

سەرکەون

کاک زەندی منیش زۆر جار ئەوەم بەسەر هاتوە ، بەڵام سەرەمەنجەڵێکم لەسەر داناوه و خۆم بێدەنگ کردوە، بەس نیە تۆ داوی لێبوورن ئەکەی! کە بوراوی

کاك هەژارئەزانم ریستۆر بکەمەوە بەڵام هەموو فایل و پرۆگرامەکان کۆپی بکەم ئەمەیان یەك تۆز زەحمەتە.
کاك زەندی، کاك هێمن من 1 ساوند کاردم هەیە ئەوەش ناوەکەیەتی:
Aiynl AC'97 Audio [wave
تکایە یارمەتی و نەسیحەتان جێگای پێزانینە

کاک زایر بزانە دەنگەکان لە سیستێم هیچ ئیشارەتیان لەسەر نییە،ئایە تۆ یەک یادووPC بەیەکەوە نەبەستووە،هەندێ جار گەر لەیەک زیاترت بەیەکەوە بەستبێ نزاع یاخود کێشە دروست ئەبێ لە دەنگ.
بچۆ ستارت-لەسەر مای کۆمپیوتەر کلیکی ڕاست بکە-پاشان ئەوەی خوارەوەیان -پاشان لەڕیزی خوارەوەیان4ووشە نوسراوە کلیکی سێەمیانبکه-پاشان یەکەم ‌-لەوێ سەیر بکە بزانە هیچ ئیشارەتی زەرد نابینی،گەر هیچ نەبوو -ساوند+بکەرەوە پاشان کلیکی ڕاست بکە لەسەری-ئۆپدەیتی درایڤەر ،یەکەم جار هەوڵ بدە ئەو Cd درایڤەرەکەت -تاقی بکەرەوە،گەر چاک نەبو هەنگاوەکان دووبارە بکەرەوە بچۆ بۆ مایکرۆسۆفت ئۆپدایت بزانە لەوێ ئۆپدەیتی درایڤەرەکەت نادۆزیتەوە،گەر هەبوو ئۆپدەیت بکە لەوانەیە چاک بێت،گەر نەبوو بزانە ئەدرەسی ئەو کۆمپانیایەی درایڤەرەکەت لێ کڕیوە بدۆزەرەوە ئۆپدەیت بکە،بەڵام گەر ساوند کارت شکابێ ئۆپدەیت سوودی نییە.

بەهیوای سەرکەوتنتان.

كاك زائر!

پاش ڕێزوسڵاوم، من مەبەستم نەبوو هەموو پڕۆگرامی کۆمپیوتەرەکەت کۆپی بکەی بەڵکو ئەڵێم ئەوانەی گرنگ و پێویستن وەك (وێنەو ناونیشان و شتی تر کەوا ناتوانی بەئاسانی پەیدای کەیەوە)، بەڵام ئەو پڕۆگرامانەی کەوا لەسەر سی دی یان ناونیشانی ماڵپەڕەکانیت هەیە ئەوە دەتوانی لەسەرخۆ بەپێ ی کات و پێویستی دایانبەزێنیتەوە!

بەڵام هیوادارم چارەسەرەکی ئاسنترو باشتر بدۆزیتەوە!

خۆزگە لام نزیك بای بەسەر چاو دەهاتم پۆ یارماتیت!!!
من لە سویدم/ شاری خۆڤدە (Skovde).

کاك زەندی هەڵسام بەو هەنگاوە هیچ کێشەی نیە 1 جاری تریش تاقیم کردەوە ئەمرۆ،
نەخێر من تەنها یەك کۆمپیوتەرم هەیه.

بەلێ هیچ کێشە نەبۆ تەنها ئەمە نەبێ: VIA Rhine II Ethrnet Adabtor که disabled کراوە وە‌ بەشێکە لە : network adabtors کە پێم وایە پەیوەندی نەبێت بە مایکەوە، ئەگەر نەسیحەتەم دەکەی ئەوەش ئخەمە کار بەڵام لە راستیدا من نازانم بۆ چییە
ئەنجا بە نیسبەت ئەپدەیت کردنی درایڤەرەکە ئەڵێت: The Wizard could not find a better match for your hardware than your software you currentley have installed واتە نەیتوانی ئەپدەتی بکات یاخۆد لە درایڤەرەکەی خۆم باشتری نیە.
بەڵام ئایە چۆن بتەوێت لە ساوند کارتەکه دا سەیربکەیت یاخود شت بگۆڕیت‌
مەبەستم چۆنێتی دەستکاری کردنی ساوند کارتەکە وەکو هەر پرۆگرامێکی تر.
مەمنونم عەزێتم دان

کاک هەژار گیان خۆزگە بەڵام من لە بریتانیام وەڵ،
خۆزگە ئەگەر بتوانی بە م س ن یاخۆد بە یاهو یارمەتیم بدەن ئەمە ئیمایلەکەمه : zair.kadir@gmail.com
پەیوەندیتان مایەی سوپاس‌ و پێزانینما بەڕێزان

کاک زایر بەبۆچونی من تۆ کێشەت نیە ،بەڵام هەوڵ بدە بزانە وایەری مایکەکەت ڕاست کۆبڵ کردووە.یاخود باش جێگەی خۆی نەگرتبێ،وەهەوڵ بدە لە تەنزیم کردنی مایک لەکۆنترۆڵ پانێل هەوڵ بده.‌ كێشە چەندێ زیانی هەیە 2ئەوەندەزیاتر سودی هەیە،هەوڵ بدە لەدەنگەکان یاخود گەر کاک هەژار بیتوانیایە بە مسن زۆر ئاسان ترە یارمەتیت بکات،من زۆزۆر کاتم کەمە گەر نا بەچاوان یارمەتیم ئەکردی.

سەکەوتوبن

کاك زائر!

بەریدی ئەلکترۆنیەکەتم بەدەست گەیشت، سوپاس!

ئایا ئەگەر نامەت بەکوردی بۆ بنووسم لە وۆرد لەلات دەکرێتەوە( واتە پیتەکان تیکەڵاو نابێت؟ تاقیت کردیتەوە؟) چونکە بە ئینگلیزی کاتی دەوێت بۆ وەرگێڕانی لەوانەشە پڕ بە پێستی ووشەکەش نەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەوڵ دەدەم زاڕراوەکان بە E بنووسم.

بەڵێ کاك زەندی سەرچاوو من ئامادەم بۆ هەر یارمەتی یەك کەوا لە سنووری ئاستی زانیاریم دابێت!

دەربارەی مسن مێسنجەر وابزانم لەپەیامەکانی پێشترم لەم ماڵپەڕە بەشداریم کردووە لە چۆنیەتی دامەزراندن و ڕێکخستنی مایکرەفۆن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئامادەم.

سڵاوو ڕێز بۆ هەموولایەك

هەژار/ سوید

چاوەکەمی کاکە زەندی بەخوا چاك عەزێتم دای، بەڵێ مایک لە شوێنی تەواوی خۆیەتی.

کاك هەژار تاکید نێم بەڵام ئەتوانی بە م س ن قسە بکەیت لە گەلما چاوەکەم
kamal_uk@hotmail.co.uk ئەگەر بتوانی تکایە.

سڵاو کاك زائر!

نازانم ووێب کامیرەت(WebCam) هەیە؟، ئەگەر دانەیەك پەیدا بکەی مایکی لەخۆیەوە(لەناوی دروست کرابێت) بێت، کەوا بەڕێگای کابڵی یو ئێس بی(USB)
بە کۆمپیوتەرەکەت ببەسترێ لەجیاتی مایکی سەربەخۆ بۆ ئەوەی تاقی بکەیتەوە لەوانەیە کونەکانی (Port) فیشەی مایك ئیش نەکەن!!!

هەروەك لەڕابردوو دەربارەی چۆنیەتی دامەزراندنی دەنگ و وێنە لە مسن مێسنچەر ڕوونم کردبۆوە، هەنگاوەکان بەجێ بهێنە!

1- کاتێك لەلیستەی بەشی ئامێرەکان (Tools)، ڕێنمایی چاککردنی دەنگ و وێنه
‌(Guide Justify sound and Video) هەڵدەبژێری پاشان دوایی( Next) لێ بدە!
تێبینی!!!
پێش ئەم هەنگاوانە پێویستە ووێب کامیرەکە بەتەواوی دامەزرابێت و ئامادەبێت بۆ کارکردن!!!
2- ئەمچارە ووێب کامیرەکەت هەڵبژێرە (پاش ئەوەی دواییت لێ دا) ئەگەر ڕاستەوخۆ ناوی ووێبەکەت نەهات ئەوا خۆت بەدوای بگەڕێ لە لاکێشە باریکەکە!
ئەگەر ناوەکەی نەبوو، واتە بەتەواوی دانەمەزراوە چارێکی تر ئەو پڕۆگرامەی لەگەڵی هەیە (ووێبەکە) دایبمەزرێنەوە!
3- دوایی(Next) لێ بدە!
4- دەبێت شاشەیەکی بچووکی ووێبەکەت ‌بکرێتەوە (وێنەی زیندو دەگرێت)!
5- دوایی لێ بدە! ، ئەم چارە ئامۆژگاری دوور و نزیکی مایك دێت.
6- دوایی لێ بدە! ، لێرەدا لە لاکێشە باریکەکەی سەرەوە کەوا بۆ مایکە ئەوا ووێبەکەت هەڵبژێرە! ، بەڵام لە دانەکەی خوارەوە کەوا بەشی دەنگ گەورەکەرەکان ئەمە هەڵبژێرە(Realtek AC97 Audio) !
تێبینی ئاگاداربە کەوا (ئەگەر هێدفۆن بەکار ناهێنی) ئەو چوارگۆشە بچووکە نیشان نەکرابێ، واتە بەتاڵ بێت!!!
7- دوایی لێ بدە! تەماشای ئاستی دەنگ گەورەکەرەکان(loud Speakers) بکە! ئەبێت ئەندازەکە لە نیوە زیاتربێت! ئەگەر وانەبوو بەخۆت زیادی بکە!
8- دوایی لێ بدە! ئەم چارەش ئەندازەکە (ئەندازەی مایك) وەك هی پێشووبێت!
9- دوایی لێ بدە! پاشان کۆتایی پێ هێنان لێ بدە!!!
سەرکەوتووبی!

تێبینی!
کاك زائر من جارێکی تر لێرە دەستی یارمەتیم بۆ درێژکردی بۆ ئەوەی خەڵکی تریش سوودی لێ وەربگرن و ماڵپەڕەکەش دەوڵەمەند بێت!

هەژار/ سوید

کاك هەژار گیان دەست خۆش هەوڵ دەدەم ئەوەش پەیدابکەم بزانم چۆنە
یەك کۆڵ خۆشەویستی مەمنونم