وەشانی شەشەمی kurditgroup
هاوڕێیان،
وەشانی شەشی کوردئایتیگرووپ نزیکە لە تەواوبوون.
هەر تێبینییەک یان ئامۆژگارییەک هەیە، دەتوانیت لێرە بینووسیت، تا لە وەشانی نوێ چاودێری بکرێت.
باوەشێک خۆشەویستی
وابزانم هەموو چاوەڕوانی داهێنانی تازەو شتی بەسوود ئەکەن لە کوردئایتی هەروەک واشبوە، ئەم جارەیان بەهیوای دیزانێکی جوان کە بەداخەوە ئەبێ جێی نەورۆزتان پیرۆزبێت بگرێتەوە.
منیش له سەر ڕای کاکە هێمنم، بەڵام دەبێ ماندوو بوونیش لەخۆت بکەم، خزمەتەکانت له بەر چاوان، هەرچەندە لە چاوان دیار نیه، بەڵام زۆر لەوه زۆرترن که دەبێ تایبەتی ڕێزیان لێ بگیردرێ. لە مێژە چاوەڕوانین، هیوادارم هەرچی زووتر تەواو بێ. سەرکەوتوو بی.
دەسخۆش بەردەقانی و یاوەرانی.
گەر بەستەرێکت دابنایە بۆ تەماشا کردن و تاقی کردنەوە چێتر بوو.
یەک کۆڵ خۆشەویستی.
ئەوەی پێشیش هەر من بووم، دەبوورن، ناوەکەی خۆم به هەڵه نووسیوه.
ناوەڕۆک گرنگترە لە ڕواڵەت.
سوپاس بۆ ماندوو بوونت بەڕێز بەردەقانی وە بۆ ئەوانەش کە ماندوو دەبن
شتێک هەبێت کە من بیڵێم ئەوەیە کە با لەم وەشانە نوێیەی کەمێک
جووڵەی تێدا بێت واتە فلاش بێت وە شێوازێکی وای پێوە دیار بێت کە ئەوەی
سەردانی دەکات هەست بەوە بکات کە سەردانی سایتێک دەکات کە ئای تی یە ( هەر وەک واش بووە پێشتر) ، بەڵام باشتر کردن ...
شتێکی تریش گرنگە گەر وەستا بۆ تازەکردنەوە ، دڵمان مەتەقێنە و زوو
بیگەڕێنەوە لامان .....
دەستێ تە تۆ خۆش دووبارە
هاوکار شوان
دەستان خۆش بێت.
هیوادارم چاوتان لە کونەکان بێت.
سەیر ئەبێ ئەو پەیامەی کە چەن حەوتەیەکە ناردومە بۆت پێت نەگەیشتبێت.
له بنکەی زانیاریت بە دوای ئەم id یەدا بگەڕێ 592. ئەبینی کە پەیامێکی تایبەت لە لایەن منەوه بۆتان هاتووه. یەکێ لەو کونانەم باس کردوە بۆتان.
سڵاو
پیرۆزه هیوادارم ئەو هەڵانەی لە 5 هەبوو له 6 ڕاستکرابێتەوه....
سڵاو هاوڕییان ، ماوەیەکی زۆرە ئاگاداری هیچ نیم ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە هیچمان نەکردوە لەگەڵ چەندکارێکی باشدا خەریک بوون لەگەڵ چەند هاوڕێیەک ،کاک بەردەقانی لەکاتی گەڕاندا ئەم پەیامەی تۆم بینی زۆر دڵخۆش بووم کە وەشانی 6 کورد ئاتی گروپ دەردەچێت ، من 1 پێشنیارم هەیە ئەویش لەسەر کاری دیزاینە من ماڵپەڕەکەم پێ جوانە و سادەو ساکارە بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ئەمە لەوانەیە تەنها قسەی من نەبێت ماڵپەرەکە لەلایەن ڕەنگەوەتۆزێک کاری تێدا بکەن زۆر جوانتر دەبێت ،ماوەیەکی زۆرە ماڵپەرەکەتان لەم رەنگەدا کار دەکات ئەمەش بۆخۆی کاریکی باشە بەڵام بونی هاڕمۆنی ڕەنگ زۆر گرنگە لە ماڵپەڕەکەدا هاڕمونی رەنگ هەیە بەڵام لە ڕەساسی تۆخ تا کاڵ کاری تێدا کراوه دواتر رەنگێکی تر لە گەڵ رەساسیەکەدا دانەدراوە تاکو ڕەنگەکان تەواو کەری یەکتر بن ، من پێم باشە لەگەڵ ڕەنگەکانی تردا کار بکەن.هیوادارم بە هەڵدا نەچوبێتم کێش پێی خۆشە درێژە بە گفتۆگۆ ئەدەین من ئامادەم بۆ درێژە پێدانی هیوای کاتێکی خۆش و سەر کەوتن...
سڵاو و دەست خۆشی بۆ هەموولایەك، وە تایبەتمەندیش بۆ تێکۆشەران و ماندووبوان!
من زۆر لەمێژ نی یە ئەو ماڵپەڕە خزمەتگوزاریەم دۆزیتەوە، بەڵام پڕ بەدڵ هیوای بەردەوام بوون و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
من هەوڵ دەدەم بەشداری بکەم هەرچەندە ئاستی زانستی کۆمپیوتەرو کەرەستەکانیم کەمە، بەڵام هەستی یارمەتی دان و هاوکاریم بەرزە وە بە تایبەتی بۆ میللەتەکەم، هەرچەندە کەموکوڕی لە میللەتانی ترم نەکردوە!
برایانی بەڕێز:
ئەگەر بنکەکان زیاد بکەن، بۆنموونە بەشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ڕۆژنامە و گۆڤار، وێنەو هونەر، بەرنامەو داگرتن، ڕەخنەو ڕوونکردنەوە، لینك و پێناسین، هتد...
وابزانم بەندی(بەشی) پرسیارو وەڵام هەڵبگیرێت بەشەکان ڕوون و دیار بێت لەبەشە سەرەکی یەکەی ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستە بۆ ئەوەی مێوان و بەشداران یەکسەر شوێنی سەرەنج ڕاکێشەرو مەبەست ببینن!
لەکۆتاییدا ئاواتی پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ ئەم ماڵپەڕە دووبارە دەکەمەوه
هەردەم خۆشبن!
سڵاو بۆ هەموولایەك!
تەنها پێشنیارێکی گرنگ و بەپێویست ئەزانم کەوا هەموولایەك پەیڕەوی بکەن لە کاتی پرسیارەکانیان بۆ کورت کردنەوەو کات نەگرتن لە وەڵام نووسەران و هەروەها بۆ بەئاوات گەیشتنی خاوەن پرسیارەکان، ئەویش ئەوەیە لەکۆتایی هەرپرسیارێك (خاوەنەکەی) دەست نیشانی زوبانی کۆمپیوتەرەکەی بکات بۆ ئەوەی ووشە سەرەکی یەکان بەزوبانی پرسیارکەر بنووسین لەجیاتی بە ئینگلیزی بنووسین، بۆنموونە زوبانی کۆمپیوتەرەکەم سویدی یە، هەندێ جار بەشداری دەکەم لە وەڵامدانی پرسیارێك نازانم (پرسیارکەر) لەچ ووڵاتێکە وە بە چ زوبانێکە لەبەر ئەوە ناچار دەبم لە سویدی یەوە بگۆڕم بۆ ئینگلیزی ئەوەش کاتێکی زۆر دەخایەنێ لەوانەشە وەرگەڕانەکەی تەواویش نەبێت!!!
بۆنموونە بەم شێوەی خوارەوە:
PC / سویدی
سەرکەوتووبن!