شاشەی کۆمپیوتەر
سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو هاوڕێیانی کوردئایتی
بەڕیزان هاوڕێیەکم کۆمپیتەرەکەی خۆی نازانێت دەستکاری چی کردووە ئێستا شاشەکەی شەپۆل ئەدات و پیاو خێلەبێت کە سەیری شاشەکە دەکات!
خۆی کۆمپیوتەرەکە موشکیلەی تریشی زۆر بوو لە دوای فۆرمات شاشەکە هەر وەک خۆی ماوەتەوە. 2 جار فۆرماتی کۆمپیوتەرەکەش کراوە ئێستە لە ماوەی 2 رۆژدا!
بەرێزم
یان 800 بە 600 واتا گەورەو بچووکی ساشە
یان درایڤەری گرافیک کارتت نەماوە
بزانە سی دی درایڤەری هەیە
ئەگەر نا ئەبێ ناوی گرافیک کارتەکە بدۆزەوە و لە ئینتەرنێت دایبەزێنە
رێزو خۆشەویستی
وشیار
منیش هەروای بۆ دەچم کێشەکەی گرافیک کارت بێت
سڵاو.
شاشەکەی شەپۆڵ دەکات ؟
لە ئەسڵدا شەپۆڵ ناکات بەڵکو Screen refresh rate ی کەمە.
بۆ چارەسەرکردنی برۆ بۆ
Start > Control Panel > Display > Settings > Advanced > Monitor
پاشان لە بۆکسی Monitor Settings دا Screen refresh rate زیاد بکات بۆ 60 Hertz یان بەرەو سەرەوه.