تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەی کێ یادی هەڵەبجە بکاتەوە؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/03/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

پێتان وانیە هاوڕێیان هەرچەنە خۆتان بە ئایتی بزانن، هیچ کات لە گووگڵ موتەخەسستر نابن، ئەوان هەر یادێک بێت شتێک دا ئەنێن کە مانایەک بگەیەنێت
بەڵام نە ئێوە و نە زکوردیش ئەوەندەی دیمانەشتان لێ نایەت قردێلەیەک لەسەر سایتەکە دانێن؟

هەڵەبجەییەک

زۆر ڕاسته! پێویسته یادی ئەنفال و هەڵبجه لەهەمووشوێنێک بکرێتەوه و بەرز ڕاگیرێت.

بە خوا ڕاست دەکەیت.

بەڕێزان دوێنی من کاتێک و کە هاتمە ناو سەکۆ وه کێشە هەبوو ئەگینا من بابەتم پێ بوو دەربارەی هەڵەبجە.

ئەوەی کە ئەرکی سەر شانی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرە یاد لە ڕۆژە مێژوویەکاندا (جا بە ڕەش و سوورەوە) شتێکی راستە. بەڵام ئەوەی کە کوردئاتی لەگەڵ گووگڵ و دیمانەدا هە‌ڵسەنگێنی، بە بڕوای من غەدره. له بەر ئەوەی گووگڵ شیرکەتێکی دەوڵەمەندی جیهانگیرە کە خاوەنی میلیۆنها دولارە و خەڵک بە کرێ کاری بۆ دەکەن. بەڵام چەند کەسی خاوەن هەست و دڵسۆزی کورد، لە کوردئایتی دا لە دەوری یەکتر کۆبوونەتەوە و لە خێرای خۆیان تاکوو ئەو جیگایە لە دەستیان بێ، بە بێ چاوەڕوانی عانەیەک سوود بە هاووڵاتیانی خۆیان دەگەیەنن. ئەمە بێجگە لە ماندوو بوون و شەو نەخونی ئەو کەسانەیە. ماڵپەڕی دیمانەش ماڵپەڕێکی گشتی ئەدەبی‌یە و کارەکەی ئەوەیە کە نووسراوەی لەو چەشنە دابنێ. ئیتر ئەمە بەو مانایە نیە کە هەموو کوردئاتی بەقەد ئەوانیان لێ نا‌یه.
بیجگە لەمانەش خۆ ئیستا وێنەی مام هۆمەری شەهید له سەرەتای هاتنەژوورەوەی ماڵپەڕی کوردئاتیدا دەردەکەوێ‌.
روون و ئاشکرایە‌ کوردێک خۆی بە کورد بزانێ، قەد هەڵەبجەی لە بیر ناچێ، بەڵام با ئێمەش لە میللەتانی دیکە فێر بین و هەموو شتێک تێکەڵ نەکەین. ئەو کەسانەش سەردانی ئێرە دەکەن، چاوەڕوانی شینگێڕانیان لەم ژووره نیە، بەڵکوو بۆ کار و بار و زانیاری ئای تی سەردانی ئێرە دەکەن و نەک بۆ خوێندنەوەی وتاری سیاسی و وتار لە سەر بۆنە تایبەتیەکان.
هەر زیندوو بێ یادی شەهیدانی کارەساتی شیمیابارانی هەلەبجە.