تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

خاوبوونەوەی ئێنتەرنێت

mirko

Mirko

بڵاوکراوەتەوە

2005/07/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سڵاو ڕێز بۆ هەموو لایەک
بەرێزان ماەوی دوو ڕۆژە ئێنتەرنێت لە کومپیتەرەکەم خاویەکی بێ ئەندازەی بەخۆوە بینیوە کە هەر لاپەرەیەک بۆ خوێندنەوە 2 تا 5 خولەک دەخایەنێت.................................... لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی کۆمپیتاروکەم لە 3000 زیاترە
هاوکاریتان جێگای رێزوو سوپاسە

پاش سڵاو
دەمت خۆش کاک زەندی
بەڵام بۆ مەسەلەی 6 مانگ و فۆرمات کردن من شتێکی برادەرێکم بیرکەوتەوە ئەو هەموو ڕۆژێ دوای نان خواردن فۆرماتی ئەکرد... نازانم لەو تاقەتە
کاک ئاسۆی خۆمان 2 ساڵ جارێک دەیکات فۆرمات

ویندۆزێکی سەقەت و لاوازە گوڵم!!!!!
ببورن تەنها بۆ خۆشی بوو
سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

کاک ئاسۆ گوڵی کوردستانە زۆربەی کاتی خۆی بۆ کوردانە،نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب،بەڵام ئەو هەردوکیانە.
کاک سیا گەر یەکێ شارەزایی باشی هەبێ ،ساڵی جارێ بەسە،بەڵام هەندێ جار کێشەهەیە چارەسەری زۆر کەمە،ناچار دەبین بۆ فۆرمات.گەر یەکێ پرۆگرامی باشی هەبێ و بزانێ بەکاری بێنێ فۆرماتی ناوێ.
ئەوبرادەرە دوای نانخواردنی بەیانیان یا ئێواران فۆرماتی ئەکرد.
گەر پرۆگرامی Ghost,Drive image و ‌هتد...هەبێت فۆرمات نیو کاتژمێرێکی زیاتری ناوێ.
لەڕاستیدا یاسایەکم نەبیستووە بۆ فۆرمات،بەڵام هاوڕیەکی زۆر بەتوانام هەیە پێی وایە ساڵی جارێ فۆرمات بکرێت باشە مەرج نییە ئەوەی ئەویش ڕاست بێت،ئەوەش هەر بۆ چوونە
لەگەڵ ڕێزم

سەرکەوتوبن

سڵاو ڕێز
سوپاستان دەکەم هاوکاریتان سود بەخش بوو

هەر بژین بۆکوردو کوردستان

پاش سڵاو
بەخوا من هەرچەندە چارەی ویندۆزم لا قورس بووە وا خەریکی لینوکسم بەڵام ئاخ زانیاریم کەمە لەسەر ئۆپن سۆرس بەگشتی هەرزۆریش....

من ماوەیەکە بە بە پاڵپشت فێربووم فۆرمات ناکەمەوە، ئەگینا منیش دوای نوێژی جوعمە!!! فۆرماتم ئەکرد

من باوەڕم وایە ویندۆزیش قەدەغە بکرێت ،،، ئەگینا ڕۆژ بەڕۆژ تەمەڵ ئەبم

سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

بچۆ تێستێکی خێرای ئەننتەرنێتەکەت بکە بزانە چەنده،هاردیسکەکەت جێگای بەتاڵی هەیە.
پرۆگرامی Speed زۆرن ،بەڵام سودێکی وایان نیە.گەر پرۆگرام زۆر دادەبەزێنی و دەی سڕیتەوە ئەوا من پێم وایە هەر 6 مانگ جارێ فۆرمات بکەیت.
یاخود دیفراگمێنت بکە بەم شێوەیە
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,25897
سپای وایەر و ئادوایەر کرمە کان کاریگەری زۆریان هەیە لەخاوبونەوە.
یاخود گەر ئەم پرۆگرامەت پێ پەیدادەبێت ،زۆر بەسوودە بۆ ئەو کارە TuneUp Utilities
سەرکەوتوبن