تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كێشەی بووكمارك Bookmark

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/06/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

دۆستان سڵاو،
كۆمپیوتەرەكەم فۆرمات كرد كە ویندۆزەكەی ئێستا (ئیكسپیی پرۆ)یە و ئینگلیزیشە. ئەڵبەت پێش فۆرماتیش هەر ئینگلیزی لەسەر
بوو. پاش فۆرماتكردنەكه بووكمارككردن (Bookmark)ی لاپەڕەكانی ئینتەرنێتی تێك چووە و تا ئێستاش هەر خراپە. واتە هەرچی دەكەم لە فاڤۆریتس هیچ شتێك یاداشت ناكات، نازانم چار چییە!!!
دەستی یارمەتیتان دەگوشین!

ژیار

کاک زۆراب بزانە لەم شوێنه Favoritt ماوە گەر نەمابوو دانەیەک دروست بکە
C:/Documents and settings/User name/Favoritt‌‌ یوسەر نەیم دڵنیا نیم بە ئینگلیزی وابێ من بەهەمان مانا وەرم گێڕاوە بە کوردی.دروست کردنی فاڤۆریت ئاسانە تۆ بتوانی فۆرمات بکەی ئەوەش دەزانی،گەر لەبیرت نەبوو پرسیار بکەرەوە تاکو یارمەتیت بکەین.
گەر کێشەکەت ئەوەنەبوو تکایە وەڵامی ئەم پرسیارانەم بدەرەوە
1- SP1 یا SP2 بەکاردێنی،واتە دوای فۆرمات خۆت SP2 دابەزاند یاخود Sp1 بەکار دێنی.
2-لەدوای فۆرمات ڤێرشنی IE چەندبوو گەر نازانی کلیکی Help بکەو ئەوەی خوارەوەیان لەوێدا ڤێرشنی IEدیارە،بەڵام گەر SP2 بەکار بهێنی ئەوا 6ە
3- چ زمانێ بەکار دێنی ئایە Update ئۆتۆماتیک دائەبەزێ
بەڵام پێش وەڵام دانەوەم بزانە ماپی فاڤۆریت ماوە،گەر نەمابێ ئەوا لەکوێدا ئادی بکات.گەر نەبوو لەهەمان شوێن ماپێک دروست بکەو ناوی بنێ Favoritt
4-کێشەکەت هەر لەدوای فۆرمات پەیدا بوو یان چەند ڕۆژێک لەدوای ئەوە،گەر چەند ڕۆژێک دوای فۆرمات بوو ئەوا دەتوانی سیستێم بگەڕێنیتەوە بۆ پێشتر.

سەرکەوتوبن ‌

کاک سیا سەیر بکە من چیم نوسیوە لەدوای چارەسەر
کاک زۆراب لەدوای چارەسەر بەگوێی برات واز لە ئای ئی بێنە،ئەمەداگرەبەلاش و زۆر خێراترەو زۆر تآمین تریشە

لەگەڵ ڕێزم بۆتان
سەرکەوتوبن

بەڕێزم ئاسایی یە
منیش وتوومە تاقی بکەرەوە
بەڵام چاوەکەم من خۆم وێبگەڕی مۆزیللا بەکاردێنم بەڵام ناکرێت من کێشەم هەبێ لە ئێکسپلۆرەر بچم وێبگەڕێکی تر دابگرم کێشەکە چارەسەر نەکەم
من پێم وایە دنیای ویندۆز تەنها کرتەیە بۆیە حەزئەکەم کێشەکەی ئەو برادەرە چارەسەر بێت ئەنجا بچێت بۆ وێبگەڕێکی تر.
هەروەکوو ووتم بڕواناکەم لە ئینتەرئێکسپلۆرە خراپتر هەبێ لە ناو هەموویاندا
دیسانەوە سوپاس بۆ زانیاریەکەت
سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

پاش سڵاو
بەڕێزم تۆ دەتوانی ئێکسپلۆرەر بسریتەوەو دای بگریتەوە بزانە چارەسەر دەبێ
بەم شێوەیە

Start>>>>Controlpanel>>>>Software

ئەنجا

[URL=http://www.imageshack.us][IMG]http://img150.echo.cx/img150/7517/explorer6qo.png[/IMG][/URL]

دواییی

[URL=http://www.imageshack.us][IMG]http://img150.echo.cx/img150/8545/explorer18ab.png[/IMG][/URL]

پاش ئەوەی تەواو بوو ئێکسپلۆرەر دەسڕێتەوە
ئێستا بەهەمان شێوە بڕۆ وێنەی زمارە 1 وە نیشانەی ڕاستەکە لە تەنیشتی دانەرەوە بەهەمان شێوە دا دەبەزێتەوە
ئەگەر چارەسەر نەبوو
بیسڕەوە بڕۆ لە ماڵپەڕی مایکرۆسۆفت دایگرەوە
بەهیوام چارەسەر بێت

سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ هەموو کوردان

سوپاس كاك زەندی،
خەمت نەبێ دەستمان زوو شت لەو ئادرێسانە!

مەبستم ئەوەیە كە ئێستاش ناتوانم لە فاڤۆریتس هیچ ئادرەسێك زیاد بكەم واتە (زیادكردنی ناونیشان لە فاڤۆریتس بەتەواوی لەئیش كەوتووە).

وێبگەڕەكەشم ئینتەرنێت ئیكسپلۆرەرە و وەشانی شەشەمێتی.

سوپاستان دەكەم بۆ هەر یارمەتییەك.

کاک زۆراب ئەو ڕیگەیەی کاک ڕەش تاقی بکەرەوە ،لەوباوەڕەدا نیم چاکی بکات بەڵام تاقی بکەرەوە،هۆکاریەکجار زۆرن بۆ ئەو کێشەیەی جەنابت لەوانە
Update,Sp2
لابردن و ئینستاڵ کردنی پرۆگرامەکە ڕێگەیەکی زۆر باشە،بەڵام کێشەکەلەوەدایەمن زمانی ئنگلیزی بەکار ناهێنم،ڕێگەیەک دەزانم ئەکجار گرانە،مەبەستم کەبۆت بکەم بە ئینگلیزی،من هەوڵت بۆئەدەم چارەیەکت بۆ بدۆزمەوە،گەر کاتم هه بێ
کاکەڕەش دڵگران نەبی ،چونکە کاک زۆراب لەدوای فۆرمات توشی ئەو گرفتەبووە
کێشەکەی هەر لەوانەیە لە ڤێرشنی تازەو کۆن ،ئەلەو هۆکارانە پەیدابووە،چەنکە ئە‌ و‌ڕێگەیە گەر فایلی لە سیدی ئکس پێ کۆپی بکردایە چاک بوو،من تاقیم کردەوە پێش تۆ پێم وانەبوو سودی هەبێ،بەڵام تاقی کردنەوەش باشترین بەڵگەیە
کاک زۆراب لەدوای چارەسەر بەگوێی برات واز لە ئای ئی بێنە،ئەمەداگرەبەلاش و زۆر خێراترەو زۆر تآمین تریشە
http://www.all4kurds.net/modules.php?name=Downloads&d_op=viewdownload&cid=16
Green Browser

چەند ڕۆژێکە کەڕاهاتی بەکار هێنانی زۆر خۆشە

سەرکروتوبن ‌‌‌

گەر مەبەستت ئەو ئەدرەسانەبێت لە فاڤۆریت ئاددت کردبوون ئەوا خۆمان خۆش دەستی لێ بشۆ ،ئەبوایە پێشتر لەدیسکێتێکدا یاخود لە‌ سیدیەکدا کۆپیت بکردایە.گەر مەبەستێکی ترت هەیە تکایە ڕوونی بکەرەو له گەڵ جۆری نێت خوێنەر مەبەستم ئەنتەرنێت ئێکسپلورەر یاخود یەک لەوانی تر.‌‌‌

سەرکەوتوبیت ‌‌.‌

بەڕێزان بە فۆرماتێک هەموو شتی چارەسەر کرد.
دەستتان خۆش بێت بۆ هاوکاریتان، هەرچەند تۆزێک درەنگ بووە، بەڵام باوەڕ بکەن لە پشووی هاوین بووین و لە کەبابخواردن، لەتەک ئێوە ببوورن بێ ئێوە ناخۆش :)

سەرکەوتن بۆ ئێوە!