پەیامنێر دەست خۆش
پێشتر باسی هاککردنی پەیامنێر کرابوو،دیارە خەریکی نوێ کردنەوەی بوونە و باوەڕناکەم هیچ پەیوەندی بە هاککردنەوە هەبووبێت، پێم خۆش بوو بڵێم کە لە دیزاینێکی نوێ و بە یونیکۆد شتێکی زۆر جوانتریان لە لاسایی کردنەوەی بی.بی.سی باشتر درووست کردووە!
سایتەکە http://www.midyatech.com/ دیزاینی کردوە
من بەم لینکە ئەچمە لایان، دیارا ئەبێ سایتە تازەکە بخەنە پشت دۆمەینە ئەسڵیەکەیانەوە بەم زوانە
http://www.peyamner.com/index.php
بەڵکو باقی سایتەکانی تریش بەخەبەر بێن!
لینوکس خۆ هەرنەبی له هەندێ سایتە هەواڵەکانی تر هەرباشتره که حەشامەت دروست دەکەن.
نازانم ئەو کەسەی سایتی پەیامنێری دروست کردوه فڕی به ئینگلیزیەوه نیه
لە بەشی About Us نوسیویانه Under Costruction لەجیاتی Construction!!
کێشه لێرەدا ئەوه نیه که بەخەبەر نین. بەڵکو ڕاهاتنه به کیبۆرد.
منیش زۆر دەمێکه سەردانی پەیامنێر ئەکەم .دەستەکانیان خۆشبێت
هەر چۆنێک بێت، هەموو کەسێک ئازادە.
بەڕاستی له بەر ئەوەی كه كراوه به یۆنیكۆد دەبێ دەستخۆشیانیان پێ بڵێین، دەنا پێشتر له شوێنه گشتیەكاندا مرۆڤ نەیدەتوانی نیخوێنێتەوه. به تایبەتی له شوێنانەیدا كە مرۆڤ بۆی نەبوو فۆنته كوردیەكان دابەزێنێ. دیسان دەستاین خۆش و سەركەوتوو بن.
دەستیان خۆش هەرچەندە بۆیان نیە فۆنت بڵاو بکەنەوە:
Agreement
Redistribution of this software is not permitted. The software can be ONLY downloaded from Kurd It group's site or anyother officially licensed site.
دەستیان خۆش بێت بەڵام ماوەیەتی هێشتا بەپێی پێویست نەیان توانیوە کار لە جوانی فۆنتەکە بکەن، دەست خۆشیان لێدەکەم
لەڕاستییدا، من ڕای خۆم بەرامبەر به پێکهاتەی سایتەکه نەگوت. بکرێت به یونیکۆد یان نەکرێت، لە 80% ی هەواڵەکانیان هەمووی زیادەڕەویی و درۆودەلەسەیه. تەنانەت ئەو بابەتانەی که وەریدەگێڕن بۆ کوردی بەئارەزووی خۆیان دەیشێوێنن.
سایتی پەیامنێر = سایتی چەواشه
پیاو ناشزانێت کێ لەپشتیانەوەیه!
هاهاها کاک لینوکس ڕاست دەکەیت.
کاک ڕەوەند لەوانەیە کە تەنها ئەم پیتەی بیرچووبێت.. ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت.
ئێمە لەوە ڕازینین کە درووستی کردووین ئێستا چۆن لەبەرامبەرەکەمان ڕازین__؟؟؟؟
باشتین سایتە بۆ هەواڵە کانی ڕۆژانە پەیام نێر ......