دەنگی کۆمپیوتەر
بەریزان ئەمکاتەتان باش
من کاتی کۆمپیوتەرەکەم هەلدەکەم هیچ دەنگی نیە، کاتی Restart یان بیکوژێنمەوەو دۆبارە هەڵیبکەمەوەعەیبی نامێنێت
هەڵبەتە ئەمە دوەم جارمە ئەم کێشەیەم نوسیوە بەڵام هەر پێم چاك نەکرا ئەوە ئەمەنەش کاک هیوام عەزیت داوە نەم توانی بەو بڵیم، جاری پێشوو كاك بەردەقانی وتی لە وانیەSound Card بێت بەڵام من لە Device Manager گەڕام Sound Card م تیا نەدۆزیەوە.
ئایە Windows XP خۆی Sound Card ی لەگەل نیە. ئەنجا ئەگەر ئەمە كێشەکەی منە چۆن و لەكوێ دەتوانم Sound Card داببەزێنم.
چاك سەرم ئێشاندن داوای لێبوردنتان لێدەکەم.
ئەگەر خەتای Sound Card بێ ئەوا دەتوانی لە دووکانی کۆمپپیۆتەر فرۆشی بۆی بکڕی، دەنا سەیری ئەم لاپەڕە بکەی دەزانی چۆنە. http://www.futurepowerpc.com/scripts/listbycat.asp?CAT=SUND ئەگەریش زۆری لێ نازانی بیبەرە دووکانێک با چاوی لێ بکەن. نە ساوند کارت پێەندی به سیستمەوە نیه (مەبەستم لە گڕیندایە). ئەویش پارچەیەکی تەنکە کە بە مادرکارتەکەوە گرێ دەدرێ، دیارە لە ریگای ئینترنێتیشەوه دەتوانی بیکڕی و نرخەکانیشیان به پێی چاک و خراپی جیاوازیان هەیه، گۆرینەکەشی هێندە گران نیە، بەڵام دەبێ تۆزێک به ئاگاداریەوە دابنرێ.
کاکە ساوند کارت دانابەزێ ئەکڕدرێت. ساوندکارت، کارتی دەنگ، هاردوێرە ڕەقە مەنیە
Sound Card بۆردێکه چەند پارچەیەکی ئیلکترۆنی لەسەره (وەک ناو ڕادیۆ و تەلەفزیۆن).
کێبڵی کۆمپیوتەرەکەت لێبکەرەوه و سندۆقەکەی بکەوه و بزانه ساوند کارتی تێدایه یان نا. لەبەرئەوەی که تۆ گوێت لەدەنگ بووه و کۆمپیوتەرەکەت دەنگی هەیه کاتێک که Restart دەکەیت، کەواته یان ساوند كارتت هەیه یانیش ساوند کارت له بۆرده سەرەکیەکەدا هەیه.
ئەگەر ساوند کارت لەگەڵ بۆرده سەرەکیەکەدا بێت (واته مەزەربۆرد)، ئەوا هەندێک جار (بەپێی مۆدێلی بۆردەکه و دروستکەرەکەی) ویندۆز لەیەکەمجارد نایدۆزێتەوه.
باشترین شت ئەوەیه که دڵنیابه و بزانه کارتت هەیه یان نەخێر. ساوند کارت بەم شێوەیەی خوارەوەیه:
ئەگەر ساوند کارتی تێدا نەبوو، ئەوا باشتره ساوند کارتێک بکڕیت که جۆری زۆره، بەڵام تۆ هەرزانترینیان بکڕه (ئەگەر کاری دەنگ و تۆمارکردن ناکەیت که کارت باشی دەوێت) که لەدەوروبەری 15 ئێورۆدایه.
کاکە قەرزارتم سەرێکت لێ ئەدەم بە چاوی نڤین!
barezan min prsiarekm haia 1- agar bmawe flimeky DVD bxama naw
datakawe( compiuter) chon abet zor supastan akam bratan gazi