پهپ و داتا بەیسێک بۆ دروست کردنی فۆرم
سڵاو بەڕێزان،
زۆر خەریک بووم بە دروست کردنی ماڵپەڕێک بۆ شیعر و هۆنراوەی کوردی بە زمانی پهپ. وەک هەموو ماڵپەڕێکی دیکە وام بە باش زانی وابێت کە کاتێک کلیک دەکەیتە سەر ناوونیشانی هۆنراوەیەک، ئەو کات هۆنراوەکەت بۆ دەر بکەوێت. بۆ ئاسان کردنی کارەکان، واشم بە باش زانی کە وەک بەڕێوبەر بتوانیت هۆنراوەکان بکەیتە سەری. بەم شێوەیە نەجاتم دەبوو لە ئەپلەود کردنی هۆنراوە دوای هۆنراوە!
بەڵام سەد مەخابن... بەختی کورد هەروایە... دەرچوو ئەم کارە گرانە... یان ئەوەتا دەردی پیریە منیشی گرتۆتەوە...
چونکە من زۆر لە زمانی پرۆگرام و ئەم شتانە ناگەم، ویستم لە hotscript.comچەند نموونەیەک داون لۆد بکەم و خۆم بیگۆڕم. لەو وێبەدا زیاترین سەیری ئەد مانجمێنت و سی.ئێم.ئێسم کرد. بەڵام بە شێوە سادەیەی کە من دەمەوێت، نییە لەم ماڵپەڕەدا. لە گەڵ دامەزراندی داتا بەیس و گۆڕێنی سکرپت کێشەیەکی ئەووتۆم نییە، بەڵام بەو شێوە سادەیەیی کە من دەمەوێت، لە وە ناکات هەبێت.
پرسیار: ڕۆژی پێنج جار دوعا ئەکەم بۆ ئەو زاتەی، مەخلوقەی، خوا ناسەی کە ئەم سکریپتەم بۆ دروست دەکات. ئەگەر هەر دروست کردنیشێ(چنینی) زۆر گرانە، بە سکریپتێکی سەر سایتێک یان مایتێکیش ڕازیم.
سوپاس،
کاک کوردۆ،
ئەگەر ڕاستەوخۆ داوا لە کاک ئەمینۆ بکەی، هیوادارم ئەو کارەت بۆ ئەنجام بدا!
تکایە روون کردنەوەی ترم پێوویستە تا بزانم چیت دەوێت
سوپاس
پاش سڵاو
سكریپت بۆ ئەم كارە زۆرە ..هەر زۆر زۆرە
لەوانە
Wordpress
Cutenews
كامیانت پێباشە دەتوانیت بەكریان بەریت
http://wordpress.org/
http://english.cutenews.ru/forum/
هەریارمەتیەكت ویست سەردانی ئێرە بكە
http://www.all4kurds.net/Meko/index.php
بەهیوای سەركەوتن
هاپپی جهرحستماس اند هاپپی نەویەار 2006
سڵاو !!
بەڕێزم ئەگەر ئەو سکریپتەی بەڕێزت دەتەوێت ئەمەیە ئەوا من بەسەرچاو بۆت دەنێرم... بە زمانی کوردیە!!
جوومله داگره، ئەوەیە که تو لەدوای دەگەڕی
http://joomla.com/
سلاو بەرێزان...
من پێویستم بە سکریبتێک هەیە کە بتوانم بۆ سایتێک بەکاری بێنم بۆ سایتی داونلۆد واتە من هەموو جارێک دەست نەکەم بە ئەپلۆد کردن بەس ئەوەنە کە برۆگرامەکە پیشان بدات.
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان.
کاک ئەحمەد من سکریپت بەکارناهێنم وە لەphp یش نازانم بەڵام بەASP.NET دەتوانم یارمەتیت بدەم .
بەڵام دەبێت Net Framework 1.1. دابەزێنیت لەوێب سایتی مایکرۆسۆفتەوەکەبە خۆڕاییە. هەر وەک خۆت وتووتە باشیت لە داتابەیسدا . هۆنراوەکان لە داتابەسەکەدا هەڵگرە.
کاک فەرمانی بەڕێز من لە ئاسمان لەم سکریپتە دەگەڕام، بەخۆشیەوە لێرە لە لای تۆ هەیە، زۆر زۆر مەمنوون دەبم ئەگەر بۆم بنێری. مەبەستم ئەمەیە (http://farman.info.se/)
ئەمە ئیمەیلەکەمەsoran25a@yahoo.com
كەتەنیوس یەكێكە لەسكریپتە بەهێزەكانی ئێستا
لێرە سەپۆرتی دەكرێت و دادەگیردرێت.
http://www.all4kurds.net/Meko/viewforum.php?id=7
بەكوردی كراوە