php
لەسەر فرۆنت پەیج و html دنیایەک شت نووسراوه بەکوردی، که بێگومان کەم کەس هەیه ماڵپەڕی هەبێ و سودی لێوەرنەگرتبن، ئەرێ بۆ کەسێک هەوڵنادا بۆ php شتێکی ئاوا بکا، دڵنیام زۆر کەس چاوەڕێ ی ئەو کارەدەکەن له شارەزایان.
بەڕێزم، php پرۆگرام نییە، زمانێکی سەربەخۆیە. ناشزانم پەیوەدنییان بەیەکەوە چییە؟
بەڵام بە بۆچوونی من ئەبێ ئێمە لە پێش هەموو شتێکدا بزانین پڕۆگرام چیە و چۆن و کەی ووشەی پڕۆگرام بەکار دێنین .
پرۆگرام:
a sequence of instructions that a computer can interpret and execute.
یاسای یەک بەدوا یەک، کە کۆمپیوتەر دەتوانێت لێکیان بداتەوە و بیان خاتە گڕ.
لێرەدا ئەو زمانەی یاساکانی پێ نووسراوە بریتییە لە php. کاتێک ژمارەیەک لەم یاسایانە لە قاڵب دەدرێن ئەو کات پرۆگرامێک پێک دەهێنن.
کاتێک باسی php دەکرێت وەک ڕاژە نەک وەک زمان، ئەو کات دەبێتە پرۆگرام.
بەڕای من پێویست نییە هەموو کوردێک بزانێت php چییە، خەڵکی وڵاتانی تریش نایزانن.
بەڵام خۆزگە خاوەنی ئەم سایتە: http://www.kurdistanpost.com دەیزانی، دڵنیام 90% ی کارەکانی کەمتر دەبوونەوە.
دەزانی کاک Meçko کێشەکە چییە؟ ئەوەی بایی 5 فلس لە html دەزانێت، بۆتە بەڕێوەبەری سایت. خاوەن سایتەکانیش ئامادە نین 5 فلس لە سایتەکانیان سەرف کەن.
ئەگینا دڵنیام هەر لەم سەکۆیە دەیان کەسی لێوەشاوه هەن، بە نرخێکی گونجاو شتێکی پرۆفێشنال درووست بکەن.
تا ئەم بازاڕە لە کوردەواری درووست نەبێت، سایتی کوردی هەر وا بە ماڵ-کاولی دەمێنێتەوە.
لە هەمان کاتیشدا کام سایت توانای سەرفکردنی هەزاران ئێورۆی هەیە بۆ درووستکردنی سایتێکی دینامیک؟
کەواتە سایتی کوردی پێویستی بە سەرچاوەیەکی پارە و پوول هەیە. بە ریکلام بێت، بە ئابوونە بێت یان بە خێروسەدەقه.
خێروسەدەقەی حکوومەتی هەرێمیش لەبەر گۆرانیبێژان بەر بۆ سایتی کوردی ناکەوێت.
بۆیە، دووبارە دەبێت بازاڕێک درووست ببێت و ئەگەر خزمێکت حەفتەیەکە فێری html بووە، پێویست ناکات کاری سایتێکی گەورەی پێ ببەخشیت.
باوەڕبکە مانگانەی گۆرانیبێژی کورد لە هی هەموو سەرۆکە ئەورووپییەکان زیاترە.
ئەم دونیایە زۆر بەرەواژە، هەر گوێشی مەدەرێ.
بەڕیز مەچکۆ، کاک حامید ماوەیەکی درێژ ئەندامی ئێرەبوو، وەک زۆر لە میوانانی ئەم سەکۆیە کە لە کاتی تەنگانە دەستی یارمەتییان درێژکردووە.
من دڵنیام لە ئاستی زانستی کاک حامید، سەبارەت بەم فۆرمەش، ئەو کات داوای مۆڵەتی بەکارهێنانیان کردبوو.
شتێکی تر هەیە کە زۆر گرنگە، بۆ من وەک ئەندامێکی ئەم گرووپە: لە چوار ساڵی ڕابردوودوا ئەم گرووپە تووشی جۆرەها کاتی نالەبار بووە، کاتێک کە تەنها خۆم ئەندامێکی چالاک بووم، کاک حامید بە ئەو پەڕی دڵسۆزی کاروباری ئەم گرووپەی خستبووە ئەستۆی خۆی، کە جێگای سوپاسە.
ئەرێ بەڕاست ئەوە خاوەنی ئەم لینکە کێیە؟
http://www.pdki.se/
وا دیارە تورک هاکییان کردووە.
کەی هێشتومانە تۆ تەنها بیت ، دە تۆش خوات بێ!!!
ببوورە php من بە هەڵە پرسیارەکەی تۆم خوێندەوە. وەکوو خۆت دەڵێیت خۆ وەڵامەکانیش پەیوەندییان بە بابەتەکە نەبوو.
بۆ دەربارەی php نەنووسراوە، چونکە باوەڕناکەم دەربارەی هیچ زمانێکی تریش هیچ شتێک نووسرابێت.
وەڵڵا من ئامادەم کارێکی وا بکەم، ئەگەر ... ... ...
پیری و هەزار دینار.
خوایە شوکرم بەبەشت!
باشە خۆ کاتێک باس لە زمانی پرۆگرام کردن ئەکرێت هیچ پەیوەندی بەزمانی ئاسایی ڕۆژانەوە نیە ، زمانەکانی وەک php ،html ,c هتد ئەمانە زمانی ستانداردن واتە کەسێکی ژاپۆن و کەسێی خەڵکی کۆیی وەک یەک لەو زمانانە ئەگەن و کاری پێ ئەکەن. بەلام وابزانم ئەو بەڕێزە مەبەستی ئەوەیە کە شیکردنەوەیەکی ئەوێ بەزمانی کوردی .
سڵاو
ساڵ سوڕاوه لێره هەر ڕەخنە گرتنه له یەک
باسی زمانی phpکرا خەفەتم خوارد دیسان
1ساڵ بوو بەدوای سایتێک ئەگەڕام تۆزێک بەڕونی و جوانی php تێیدا شەرح کرابێ نەمدۆزیەوه
ماوەیەک لەمەو بەر سیتێکی عەرەبیم دیتەوه توانیم بڕێک شارەزای پەیاکەم
خودا خێریان بنوسی..........
دە ئەگەر ئەرک نەبێت کاک ڕەوەند لینکی ئەو سایتە حەرەبیە
لە بەشی لینک و پرۆگرام دانێ با تۆش خێرێکت ببێ
نازانم فێربوونی php بۆ دەبێت بە کوردی بێت؟
یەکێک فێری php ببێت، فێری ئنگلیزیش دەبێت.
بەخوا من ئامادەم بەقەد پارەی چونە ژوورەوەی بلیتێکی کۆنسێرتی زەکەریات بدەم
بابزانین چەند کەس دێتە ژوورەوە ، بەخوا دوای گۆرانیشی پێ ئەڵێنی هەر بە نووسینی بابەتەکە لێی ڕازی نابین ، ئەوە نەبوو برادەرێک ووتبوی کاک بەردەقانی بۆ نابی بە گۆرانی بێژ
بە قەد کۆنسێرتێکی زەکەریام پێ ببڕێت، ئامادەم ئەم کارە بکەم.
با بزانین چەند کەس دێتە ژوورەوە. دەی کۆڕینە ئاهەنگە
کاک هێمن ئەوه دامنا قوڕی بەسەری ئەوەی عەرەبی نازانی:)
هەڕن لێره سەیری بکەن
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?2,22212