دزینی دیزان و سکریپت
زۆر شتێكی سەیر و سەمەرەیه زۆر کەسی هەن سکریپت و دزاین ئەدزنن و یەکن بەناوی خۆیانەوه نازانم ئەوه خۆشی چی تێدایه؟!
بۆ نموونه ئەم برادەرە:
http://www.zanko.net/
کوڕی باش ئەوه هی خۆت نیه یەکسەر ئەشنووسیت کۆپی ڕایتی زانکۆ!
ئەوه هی ڕەنجی ئەم برادەرانەیه نا:
http://www.mamboserver.com/
هیوادارم ئێـمەی کورد ئەوەندە مشەخۆر نەبین.
سوپاس
سڵاو تان لێ بێت هاوڕێیان ،
سەبارەت بە ماڵپەڕە تایبەتەکەی کاک زانکۆ ، من پێم باش نیە بەو شێوە ڕاستەخۆ رەقە بوترێت بەڕیز ساڤا ، ئەم قسەیەی کاک بەرد زۆر جوانە
( هیچ بیرۆکەیەک لە هیچەوە نایەتە درووستبوون، ) وە دواتریش کاک زانکۆ کارەکانیم با گشتی بینیوە دەتوانم بلێم وێب دیزاینەرە کارەکانیشی باشن بەڵام من پێشنیارێکیشم هەبوو کاک زانکۆ کاری خۆی بکردایە زۆر باشتر ،ئەو دیزاینە کاک زانکۆ برادەرێکی ڕۆژهەڵات کوردستانیش بە هەمان شێوە ئە تێمپلەیتەی بەکار هێنابوو من پرسیارم لە کاک زانکۆ کرد بەڵام دەنگی نەبوو ، جا لێرەدا مەبەستم لەوەیە کاک زانکۆ کارێکی خراپی نەکردوە تەنها ئەوە نەبێت کە کاری خۆی نەکردوە دوەمیش ئەوەیە دەبوایە ناوی ئەو کۆمپانیایەی بنوسیایە کە لێوەی وەر گرتوە.
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لەیەک
نازانم ئەمە مشەخۆرییە یان نا، بەڵام دوو تێبینی زۆر بچووک:
- ئەمە تێمپلەیتی سەرەکی mambo ـەیە کە هەموو کەسێک بۆی هەیە بەکاری بهێنێت.
- بەڕێز ساڤا، لەم جیهانەدا هیچ بیرۆکەیەک لە هیچەوە نایەتە درووستبوون، بۆیە بۆ هەر جۆرێکی دیزاینیش سەرچاوەیەکی پێشتر هەیە.
سڵاو
زانکۆ دیسکۆ یان دەسکۆیه نازانم بەراستی که دەڵێن سایتی بۆ هونەرمەندان دروست کردوه
ئا توخوا سەیری ئەو سایتانەیان بکەن هەموو یەک شێوازن
وه ئەمسایتانەی که کاک زانکۆ دروستی ئەکه هەموو تێمپلەیتی حازرن تەنها و هیچ
ئەگەر منێش بووم به گۆرانی بێژ ئینشاڵا کاک زانکۆ ساحتێکم بۆ دا ئەنێ :)......